ژنانی عەرەب لە شەنگال بۆ ٤ی نیسان نەمامیان چاند

لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی  تاژێ دا بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە ٤ی نیسان، دوێنێ  لە گوندی هەسەویک- ی عەرەب لە شەنگال نەمام نەمام چێندران و داوای ئازادیی جەستەیی ئۆجالان کرا.

بە نزیکبوونەوەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگال بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) چەندین چالاکی و سیمینار بەڕێوەدەچێت. لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ لە گوندی هەسەویک لە ناوچەی عەرەبەکان  لەسەر سنووری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان نەمام چێندران.

لەو هەڵمەتەدا ٨٠ نەمامی داری زەیتون و هەنار لەلایەن ژنانی عەرەبەوە چێندران. ئەو ژنانە درەختەکانیان چاند، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لە هەموو گەلان پیرۆزکرد و هیوا و داواکارییەکانیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خستەڕوو.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بە بۆنەی ڕۆژی ٤ی نیسان و بە ئامانجی بنیادنانەوەی شەنگال هەزاران نەمامی داریان لە شەنگال و گوندەکانی  دەورووبەریدا چاندووە.

ژ.ت