ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له‌ ٣ شار چالاكیان ئه‌نجامدا

ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر ڕایگه‌یاند، به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا له‌ سێ شار چالاكییان ئه‌نجامداوه‌.

ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی چالاكییه‌كان ئه‌م زانیارییانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو:

"ڕۆژی ١٧ی ته‌مووز له‌ ناوچه‌ی ئیسته‌نبوڵ-بویوكچه‌كمه‌جه‌، ئاگریان لە کۆشکێکی سەر بە فاشیستەکان و کۆگایەک کە کەلوپەلی بیناسازی تێدابوو بەردا و ٤ ئۆتۆمبێلی کۆگاکەیان سوتاند.

١٨ی ته‌مووز یه‌كینه‌كه‌نمان له‌ ئه‌ده‌نه‌-جه‌یهان، له‌ ناوچه‌یه‌ك كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن فاشیستن، به‌ ته‌قه‌مه‌نی هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێڵی بۆری گازی سروشتی و بۆرییه‌كه‌ سووتا و ته‌قییه‌وه‌.

١٩ی ته‌مووز یه‌كینه‌كانمان له‌ شاره‌كانی ئانتالیا، باڵكه‌سیر، ئایدن، ساكاریا و كۆجاعه‌لی له‌ ڕێگه‌ی ته‌قاندنی فیشه‌ك به‌ ئاسماندا، ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوایان پیرۆز كرد.

"شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆز بێت"

ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، وه‌ك ڕێبه‌ر ئاپۆ وتی: "شۆڕشی رۆژئاوا، شۆڕشی ژنانه‌" و له‌و پێناوه‌دا قوربانی و تێچووی زۆریان دا و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. شۆڕشی ڕۆژئاوا نه‌ته‌نیا شۆڕشی كورد، به‌ڵكو شۆڕشی هاوبه‌شی گه‌لانی عه‌ره‌ب، ئاشوری، ئه‌رمه‌نی و توركمانيشه‌. شۆڕشی ڕۆژئاوا له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت. به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ڕێزه‌وه‌ یادی هه‌موو هه‌ڤاڵانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌و تێكۆشانی سه‌ركه‌وتنه‌دا شه‌هید بوون.

ژ.ن