ژنانی ئامەد دەربارەی پەیماننامەی لۆزان گفتوگۆیان کرد
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، بەبۆنەی ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان و دابەشکردنی کوردستان، ۆرک شۆپێکی لە شاری ئامەد ڕێکخست.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، بەبۆنەی ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان و دابەشکردنی کوردستان، ۆرک شۆپێکی لە شاری ئامەد ڕێکخست.
ئەمڕۆ، یەکشەممە، تەژەئا ۆرک شۆپێکی ئەنجامدا دەربارەی ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان بە ناونیشانی "ژنان گفتوگۆدەکەن دەربارەی یادی سەد ساڵەی لۆزان"، چالاکییەکە لە هۆتێلێکی شاری ئامەد، بە بەشداری چەندین ژن لە ئامەد و شارەکانی تر بەڕێوەچوو، چالاکوانی تەژەئا، چاگلار دەمیرڵ، وتەی پێشوازی خوێندەوە.
چاگلار، ئاماژەی بەوە کرد بۆ گفتوگۆ دەربارەی لۆزان کۆبوونەتەوە، ئەو بڕیارانەی لە لۆزان دراون سەد ساڵە جێبەجێ دەکرێن، گوتی: "گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بڕیارەکانی پەیوەست بە گەلی کورد و عەلەوی و ئاشوری و ئەرمەن و ئێزدی و هەموو گەلانی چەوساوە لەماوەی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان. هەموو ئەم بڕیارانە هەموو لای پیاوانەوە دەرچوون، لە لۆزاندا چۆن بە زیهنیەتی پیاوسالاری ژن و گەل لەناوبران؟ چۆن ئەسیمیلەکران؟ پێکەوە ئەم ڕۆژە بە گفتوگۆکردن لەم باسانە بەسەر دەبەین".
چاگلار تیشکی خستە سەر ئەوەی، زمان و چاند لە لۆزان قەدەغەکران و گوتی: "چ بەسەر ژن و چاند و زماندا هات؟ ئێمەی ژنانی میزۆپۆتامیا لەپاڵ کۆششە مەزنەکانمان، تووشی ئازاری زۆر هاتووین، بەڵام دەبێت بزانین لێرەوە چی دەکەین، ژنان ئەم ستەم و قڕکردنەیان قبووڵ نەکرد و قبووڵیشی ناکەن، بە هەر شێوەیەک بێت، یەکێتی گەلان و ژن دەپارێزین، پێکەوە بڕیار دەدەین. ئێمە وەک تەژەئا پێکەوە یەکێتی خۆمان ڕادەگەیەنین، تێکۆشانێکی بەهێز دەکەین".
پاش وتەی پێشوازی، ۆرک شۆپەکە دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان بەردەوام بوو، وا بڕیارە تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بخایەنێت.