ژیانی وەریشە مورادی لە مەترسیدایە
راگەیەندرا کە دۆخی تەندروستی زیندانی سیاسی وەریشە مورادی کە لە زیندانی ئێڤێنی تاران راگیراوە، لە مەترسیدایە.
راگەیەندرا کە دۆخی تەندروستی زیندانی سیاسی وەریشە مورادی کە لە زیندانی ئێڤێنی تاران راگیراوە، لە مەترسیدایە.
ئاژانسی هرانا لە هەواڵێکی ئاماژەی بە دۆخی زیندانی سیاسی کورد وەریشە مورادی لە زیندانی ئێڤین کردووە.
لە هەواڵەکەدا هاتووەکە دۆخی تەندروستی وەریشە مورادی لە زیندانی ئێڤین خراپە و بەرپرسانی زیندان وەریشە مورادییان لە خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەش کردووە.
ئەوەس خراوەتەڕوو کە لە ماوەی رابردوودا تەنیا یەک جار وەریشە مورادی براوەتە بنکەی تەندروستی لە دەرەوەی زیندان، بەڵام ئەو جارەش بە بێ ئەوەی بە باسی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندان.
وەریشە مورادی ١٠ی تشرینی یەکەم لە دژی سزای لەسێدارەدان لە ئێران، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردبوو. دواتر بە هۆی داواکاری رێکخراوە مەدەنییە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکان، چالاکوانان و ئازادیخوازان و لەسەر بانگەوازی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە ٢٥ی تشرینی یەکەمدا کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.