نزیکەی دوو مانگ دەبێت بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیك لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، عەباس سەلیم لە زیندانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان دایە لە ئاسایشی هەولێرە.
بنەماڵەکەی چەندینجار سەردانی ئاسایشیان کردووە، بەڵام بەرپرسانی ئاسایشی پارتی لە هەولێر هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەى نادەن، بۆیە تاکو ئێستا دیار نییە کە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی چییە.
ئەوە لە کاتێکدایە عەباس سەلیم لەسەردەمی ڕژێمی بەعس لەسەر هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان چەندین مانگ زیندانی کراوە و خاوەنی چەندین شەهیدن، ئێستاش جارێکیتر لە لایەن پارتییەوە زیندانی کراوە.
ر.م