ئامەدییەکان لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان ئەنجامدا

ژنان و گەنجان لە گەڕەکى شەهیدلکی ناوچەى یەنی شەهیری ئامەد کۆبوونەوە و بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى ئێمراڵی و خاوەنداریکردن لە چالاکییەکانى مانگرتن، رێپێوانیان ئەنجامدا.

ژمارەیەکى زۆر ژن و گەنج لە گەڕەکى شەهیدلکى ناوچەى یەنی شەهیری ئامەد کۆبوونەوە و بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خاوەنداریکردن لە چالاکییەکانى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن، رێپێوانیان ئەنجامدا.

هاووڵاتییانى سەر رێگاى چالاکییەکە پشتیوانیى خۆیان بۆ چالاکییەکە دووبارە کردەوە. لە رێپێوانەکەدا دروشمی "بژی بەرخودانى زیندانەکان" دەوترایەوە.

ر.م