سۆردار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بە بۆنەی چالاکییەکانی حەوتەمین ساڵیادی کۆمەکوژییەکەی پاریس پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی ئاڤێستا دا هاتووە:
"لە کەسایەتی سێڤێ، پاکیزە، فاتما، هەڤرین و دایکی عەقیدە دا، من جارێکی دیکە شەهیدانی خۆڕاگریی خۆبەڕێوەبەرایەتی بە بیر دێنمەوە. ئەو بەڵێنەی بەوامنمان داوە، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە. لە پاریسی پایتەختی کاپیتالیزم، بەر لە ٧ ساڵ لە دژی هەڤاڵمان ساکینە جانسز و پەکەکە، کۆمەڵکوژییەک ئەنجام درا. وا ٧ ساڵە گەلە خۆڕاگرەکەمان، بە مەبەستی دادگاییکردنی بکوژەکان، دەڕژێنە سەر شەقام. هێزە باشیست و داگیرکەرەکان، بکوژەکە کە ناوی عومەر گونەیە گرتیان، بەڵام دواتر لە گرتووخانە مرد یان کوژرا. بەم شێوەیە ویستیان کۆمەڵکوژییەکەی پاریس پەردەپۆش بکەن. ئێمە دەزانین کە ئەوان نایانەوێت بکوژەکان دادگایی بکرێت. بۆ دادگاییکردنی بکوژەکان، پێویستە گەلەکەمان بەردەوام بێت لەسەر تێکۆشانەکەیان. کاتێک هەڤاڵانمان سارا، رۆژبین و لەیلا کۆمەڵکوژ کران، بە پێشەنگیی رێبەر ئاپۆ لە باکور قۆناغی ئاشتی دەستی پێکردبوو. بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە هەڵوەشێننەوە، ئەم پلانە جێبەجێ کرا.
هەڤاڵ سارا خاوەن هەڵوێستێکی خۆڕاگر بوو
دوای ئەو قۆناغەی دوای کۆمەڵکوژییەکەی پاریس دەستی پێکرد، مێزی چارەسەرییان هەڵگەڕاندەوە. دواتر گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆیان توندتر کردەوە. کوشتنی مام زەکی شەنگاری، سەرحەد، ناڤدار، سینان کە لە لیژنەی دۆپلۆماسیدا بوو، کوشتنی دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە، دەمهاد عەگید ئەندامی کۆمیتەی کاروباری دەرەوە و جەمیل ئامەد ئەندامی کۆمیتەی تەندروستیش، بەردەوامیی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسە. بەم هێرشانە دەیانەوێت بزوتنەوەی ئازادی لەناو ببەن. بزوتنەوەی ئازادی وا ٤٥ ساڵە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نوێنەرایەتی هێڵی ئازای دەکات.
هەڤاڵ سارا یەکێک بوو لە کەسە پێشەنگەکان کە لە دێرسمەوە بەشداری ناو ریزەکانی پەکەکە بوو. هەڤاڵ سارا لە سەردەمی فاشیزمی ١٢ی ئەیلولدا لە بەرامبەر ئەسات ئۆکتای یلدرم بەردەوام بوو لە هەڵوێست و خۆڕاگرییەکەی. دوژمن لە خۆڕاگریی هەڤاڵ سارا ترسابوو. بەڵام هەڤاڵ سارا لە ناو هەموو هەڵومەرجێکدا خاوەنی هەڵوێستێکی خۆڕاگرانە بوو.
لە بەرامبەر ئەم هێرشانە و کۆمەڵکوژییەکان، رۆژەڤمان ئازادیی رێبەر ئاپۆ و هەموو ژنانە. پێوستە ژنان خۆیان بپارێزن. وەک چۆن رێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'پێویستە ژنان ئازادیی خۆیان نەسپێرنە کەسانی دیکە'.
بەم بیروبڕوایەوە سڵاومان دەنێرین بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەشدارییان لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیی پاریسدا کرد. هەروەها سڵاو و رێزم دەنێرم بۆ هەموو خۆڕاگرانی ناو زیندانەکان و شاخەکان و ئاستەکانی دیکە کە لە خۆڕاگریدان.
ز.ش