ئه‌حمه‌د تورك به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون وه‌رده‌گرێت
پارێزه‌ری ئه‌حمه‌د تورك هاوشاره‌داری شاره‌وانیی گه‌وره‌ی مێردین ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د تورك له ڕۆژانی داهاتوو به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون وه‌رده‌گرێت.
پارێزه‌ری ئه‌حمه‌د تورك هاوشاره‌داری شاره‌وانیی گه‌وره‌ی مێردین ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د تورك له ڕۆژانی داهاتوو به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون وه‌رده‌گرێت.
هه‌موو سكاڵا و تانه‌كانی ئاكه‌په ده‌رباره‌ی هاوشاره‌داری شاره‌وانیی گه‌وره‌ی مێردین ئه‌حمه‌د تورك كه له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ی شاره‌وانییه‌كان له‌سه‌ر لیستی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ڕه‌تكرانه‌وه.
ئه‌ردال كووزوو پارێزه‌ری ئه‌حمه‌د تورك ڕایگه‌یاند، له ڕۆژانی داهاتوو ئه‌حمه‌د تورك به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون وه‌ك هاوشاره‌دار وه‌رده‌گرێت.
s.m