"ئێمە بۆ مامۆستاکەمان نامۆ بووین و مامۆستاکەشمان بۆ ئێمە نامۆ بوو"

چەکدار گراڤی گەریلاى هەپەگە رایگەیاند، دواى ئەوەی لە ساڵانى ١٩٩٠کاندا بە زۆر لە گوندەکەیاندا کۆچیان پێکرا ئاشنای 'زمانێکى بێگانە و نامۆ' بووە.

چەکدار گراڤی گەریلاى هەپەگە خەڵکى جۆلەمێرگە و ساڵی ٢٠١٣ بەشداری ریزەکانى پەکەکە بووە. گراڤی دەڵێت، ساڵی ١٩٩٩ هێشتا تەمەنی منداڵ بوو، بەڵام ئەو کاتە لە دڵی خۆیدا بڕیاری بەشداربوون دەدات و دەشڵێت "لەو بەسەرهاتەدا من رۆژگەلێکى خۆشم بینیوە".

گەریلا گراڤی وتى "من شێعرێکم نووسی، بەڵام ئەو شێعرە بۆ من چیرۆکێکی لە پشتە". چەکدار گراڤی باسی چۆنیەتیى بە زۆر چۆڵکردنى گوندەکەیان و ناسینى زمانێکى تر دەکات و وتیشی "کاتێک سەرەتا چوومە خوێندنگە ئەوەى بەرامبەر خۆم بینیم مامۆستایەک بوو، کە بە زمانێکى جیاواز قسەى ئەکرد.

شتە کلاسیکییەکانى وەک، ئەشکەنجە و لێدان و... هتد هەبوو و پێویست ناکات مرۆڤ باسیان بکات، بەڵام چۆن ئێمە بۆ ئەو نامۆ بووین ئەویش بۆ ئێمە نامۆ بوو. ئەو هەستەى کە لەو کاتەدا لە من دا دروستبوو نووسیم و دواى ئەوەى بەشداری ریزەکانى تێکۆشان بووم ئەو نووسراوەشم لەگەڵ خۆم هێنا. کێ چی ئەڵێ با بیڵێ، بەڵام گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ بە بەرخودان کۆتایى پێدەهێنرێت و تێکدەشکێنرێت. گەلەکەمان باجی دا و بۆ رێبەری خۆی باجی دا و ئێستاش دەیدات".

گەریلاى هەپەگە باسی بەسەرهاتی خۆی دەکات و ئەو شیعرەى خۆی، کە بۆ بەشداریکردن کاریگەریى لەسەر دروستکرد خوێندییەوە بۆمان:

ر.م