'ئێوە ناتوانن بە هێرشەکانتان گەلەکەمان چاوترس بکەن'

پلاتفۆرمی بیروبڕواکان-ی میزۆپۆتامیا هێرشەکەی سەر شەنگالی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت بە چاوترسکردنی گەلەکەمان لە شەنگال، نانچاریان بکات پەنابەر ببن.

پلاتفۆرمی بیروبڕواکان-ی میزۆپۆتامیا لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند دەوڵەتی تورک لەسەر بابەتی دوژمنایەتی کورد هیچ سنوورێک ناناسێت. بۆ ئەوەی کورد قڕ بکات هەموو رێبازێک دەگرێتە بەر، دەوڵەتی تورک کە تێکچوونی داعشی پێ قبوڵناکرێت، بۆ ئەوەی تۆڵەی داعش بسەنێتەوە هەموو شتێک دەکات.

پلاتفۆرمەکە هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی دەوڵەتی دڕندەی تورک کە دەیەوێت گەلەکەمان لە رەگ و ڕیشەوە دەربهێنێت، بۆ ئەوەی گەلەکەمان لاڵ، بێهیواو بێناسنامە بهێڵتەوە، هەموو رێبازەکانی دەرەوەی یاسا و دەرەوەی ئەخڵاقی دەگرێتە بەر و وتی:" دەوڵەتی فاشیستی تورک بەم هێرشانە دەیەوێت گەلەکەمان لە شەنگال چاوترس بکات و ئاوارەیان بکات. هۆکاری ئەم هێرشانە نەگریسانەش ئەوەیە."

فلاتفۆرمەکە هەروەها وتی:" دەوڵەتی نەژادپەرەستی تورک دەیەوێت تایبەتمەندیی کوردستان لە رووی زۆری مەزهەب و زۆری پێکهاتەکانەوە، لەناو بەرێت. بۆ ئەوەی ئەو تایبەتمەندییە پارێزراو بێت، پێویستە هەموو کەسێک لە دژی ئەو هێرشانە بوەستێتەوە."

پلاتفۆرمەکە هەروەها وتی:"ئێمە بانگ لە کەسایەتییە دینییەکان، گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی دەکەین کە لە دژی ئەو هێرشە نەگریسانە بوەستنەوە. ئێمە دەمانەوێت لە شەنگال و رۆژئاوا هێڵی دژە فڕین رابگەیێنرێت و بەم شێوەیە بەر لە کۆمەڵکوژی بگیرێت. ئێمە بانگ لە ئێزیدی، موسلمان، کریستیان، عەلەوی و یەهوودییەکان دەکەین کە بە یەکەوە تێبکۆشن و ئەو خاکە کە باخی ئایین و بڕواکانە، بپارێزن.  ئێمە وەکو پلاتفۆرمی بیروبڕواکان-ی میزۆپۆتامیا هەر کەسێک کە بە خۆی دەڵێت من مرۆڤم، بە یەکەوە لە دژی ئەم دەوڵەتە بکوژ و تەچەیە تێکۆشانمان بەرفراوان بکەین."

ز.ش