ئەرداڵ: پێویستە هەموو کەسێک بۆ شەڕ ئامادە بێت -بەشی یەکەم-

ئەرداڵ: ئەگەر بمانەوێت بە ئابڕۆمەندانە بژین، پێویستە بۆ بەرخۆدان و شەڕ ئامادەبین. لەبەرئەوەی لە هەرێمەکە دۆخی شەڕ هەیە. یان هەموو کورد ئازاد دەبن، یان لۆزانێکی تر دەکەنە بەڵا بەسەرکوردەوە.

ئەرداڵ: پێویستە هەموو کەسێک بۆ شەڕ ئامادە بێت

ئەرداڵ: ئەگەر بمانەوێت بە ئابڕۆمەندانە بژین، پێویستە بۆ بەرخۆدان و شەڕ ئامادەبین. لەبەرئەوەی لە هەرێمەکە دۆخی شەڕ هەیە. یان هەموو کورد ئازاد دەبن، یان لۆزانێکی تر دەکەنە بەڵا بەسەرکوردەوە.

دکتور باهۆز ئەرداڵ یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگای ناوەندی پاراستنی گەل بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی کرد. باهۆز لەبارەی داگیرکەری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا و باکووری و ڕۆژئاوای سوریا قسەی کرد و وتی، "کورد ڕووبەڕووی لۆزانێکی تر بووەتەوە، بەڵام ئەگەر گەلی کورد یەکبگرێت، ڕێگە بە لۆزانێکی تر نادات.

ئەرداڵ باسی بەرخۆدانی داگیرکەری و قڕکەری دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا کرد و ئاماژەی بەوەدا، "ڕەوایەتی و هەبوون و تێکۆشانی ئازادی کوردان لە جیهان چەسپاوە و ئەمەش ئاست و دەستکەوتێکی گەورەیە.

ئەرداڵ هەروەها ئاماژەی بە تێکۆشانی هێزەکانی گەریلا لە باکووری کوردستان دا و ڕایگەیاند، گەریلا بە شێوازی نوێی خۆی پلانەکانی دوژمن پووچەڵدەکاتەوە و ئەمەش وایکردووە دەوڵەتی تورک بکەوێتە ناو ترسێکی گەورە.

چاوپێکەوتنی ستێرک تی ڤی لەگەڵ باهۆز ئەرداڵ بەم شێوەیەیە:

کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەت ڕووداو و ڕێکەوت نییە

سوپای تورک لە تەل ڕەفعەت لەدژی گەلەکەمان و منداڵانی عەفرین کۆمەڵکوژیەکی تری ئەنجامدا. لە کۆمەڵکوژیەکەدا ١٠ کەسی ئێمە شەهید بوون کە ٨ کەسیان منداڵ بوون و خوێندنگاکانیان بۆردومان کرد و کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا. ئەم کۆمەڵکوژیە لەم قۆناغەدا ڕووداو و ڕێکەوت نییە. لەبەرئەوەی نەخشەی تەل ڕەفعەت لەدەست دەوڵەتی تورکدا هەیە. دەزانن کوێ خوێندنگا و خوێ شاری لێیە. لە لایەکی تر فڕۆکەی کەشف هەموو ڕۆژێک دەفرێت و شوێنەکان کەشف دەکەن. بەو هۆیەوە دەزانن کوێ بەدەست کێوەیە، دەزانن خوێندنگایە یان شوێنێکیترە. بەو هۆیەوە مرۆڤ ناتوانێت بەم کۆمەڵکوژیە بڵێت، ڕووداوێکە. ناتوانێرێت وەک ڕووداوێک تەماشا بکرێت. هێرش و کۆمەڵکوژیەکە بە ئەنقەست ئەنجامدرا. ئامانجیان کوشتنی منداڵانی عەفرین بوو.

کۆمەڵکۆژی يۆبۆسکی و کەنداکۆلا چی بێت، ئەم کۆمەڵکوژیەکش ئەوەیە

جیاوازی لەنێوان کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و کەندەکۆلا لەگەڵ ئەم کۆمەڵکوژیە نییە. لە کەندەکۆلا فڕۆکەکەان هێرشیان کرد ، ژن و مندال بە دەیان کەسی ئێمەیان لە باشووری کوردستان شەهید کرد. هەروەها لە ڕۆبۆسکی لە کۆمەڵکوژیەکدا ٣٤ گەنج و منداڵی ئێمەیان شەهید کرد. لە تەل ڕەفعەتیش هەمان شت دەکەن. هەرسێ هێرشەکە بەرامبەر منداڵانی کورد ئەنجامدران. ئەوەی کە هێرشەکانیشی ئەنجامدا دەوڵەتی تورکە. ڕاستی دەوڵەتی تورک، هەڵویستی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەرامبەر گەلی کورد بەم کۆمەڵکوژیانە دەردەکەوێت.

کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەت بە ئەنقەست ئەنجامدرا

کۆمەڵکوژی و هێرشی تەل ڕەفعەت بە ئەنقەست ئەنجامدرا. بەم شێوەیە دەیانەوەیت پەیامێک بە گلەکەمان بدەن، گەلەکەمان بترسێنن، بۆ ئەوەی هەڵبێن و تێکبچن. ئەگەر بە دەست دەوڵەتی تورک بوایا لە ٨ منداڵ زیاتری شەهید دەکرد. بە هۆی ناڕەزایی جیهان ناتوانن وەک ئەرمەنەکان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن. ئەگینا ئەو شتەی کە لە ڕۆژئاوا دەیانەوێت بیکەن، کۆمەڵکوژی گشتیە. لەسەر ناوی ڕۆژئاوا هەرشتێک هەبێت دەیانەوێت لەناوی ببەن. لەوێ نەک دەیانەوێت کەمەری عەرەبی دروست بکەن، هەروەها دەیانەوێت کەمەری ئیخوان موسلمین و داعش دروست بکەن و هیچ شتێک بە ناوی کوردەوە نەهێڵن.

ئێمە تێکۆشانمان گەش دەکەین و حسابی کۆمەڵکوژیەکان دەپرسین

بەڕێزەوە یادی هەموو منداڵان و و ئەو کەسانە دەکەینەوە کە لە کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەت شەهید بوون. بناغەی تێکۆشانی ئازادی گەریلاکانی کوردستان ئەوە حسابی کۆمەڵکوژیەکان دەپرسێت. ئێمە حسابی هەموو کۆمەڵکوژی و کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەت دەپرسین. دەولەتی تورکی فاشیست کوردی بێتاوان دەکوژێت، بەڵام ناتوانێت تێکۆشانی ئازادی و سەربەخۆیی کوردان ڕابگرێت. بە پێجەوانەوە دۆزی ئازادی گەشتر دەبێت. دەوڵەتی تورک هەر کە بەرامبەر تێکۆشانەکەمان تەنگەتاو دەبێت، کردەوەی دڕندانە و دژی مرۆڤ و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ئەم کۆمەڵکوژیە نیشانەی نەبوونی هەنگاوی دەوڵەتی تورکە. نەهاویشتنی هەنگاو و تەنگەتاوی دەوڵەتانە بەرامبەر بەرخۆدان و تێکۆشانی گەلەکەمان.

لە ڕۆژئاوا تێکۆشانی گەلەکەمان ئەنجامەکان دیاری دەکات

لەم قۆناغەی دواییدا هێرشی داگیرکاریان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد. گەلەکەمان ٢ مانگە بەرامبەر هێرشەکان بەرخۆدان دەکات. دەوڵەتی تورک و چەتەکان چوونە سەرێکانی و گرێ سپی. بەڵام ئەمە قۆناغێکە. ئەگەر ئەم هێرشە وەک پرۆسەی گشتی تێبگەین و شیکردنەوەی بۆ بکەین، ڕاست نابێت. لەبەرئەوەی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ هەیە. نگەلانی هەرێمەکە بۆ داهاتوویەکی ئارام، بەشەرەف و ئازاد تێدەکۆشن. هەروەها پلان و حسابی دەوڵەتە داگیرکەر و قڕکەرەکان هەیە. شەڕەکە لەم جوارچێوەیەدایە. هێرشی سەر ڕۆژئاواش پارچەیەک لەو شەڕەیە. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی چوونەتە هەرێمەکە بەڵام تێکۆشانی گەلەکەمان دیار دەکات، دەتوانن تا چ ڕادەیەک و تا کەی بەرگری بکەن و ئەنجامە دەمکورت و دەمدرێژەکانی چی دەبێت.

هێرشی داگیرکەری پیشانیدا خۆپاراستنی چەند پێویستە

لەم قۆناغەدا دەوڵەتی تورک خۆی بە سەرکەوتوو لەقەڵەمدا بەڵام  وانیە. داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ سپی بە واتای سەرکەوتنی ئەوان نایەت. ئەوە تەنها داگیرکەریە. باجی ئەو داگیرکەریە بۆ داگیرکەران قوڕسە. بەرخۆدان و فیداکاری گەلەکەمان لە هەموو جیهان کاریگەریەکی زۆری دروست کرد. بوو سەدەم گەلی کورد و ڕۆژئاوا ببێتە ڕۆژەڤی هەموو جیهان. تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلی کورد بوو دۆزێکی نێودەوڵەتی. ڕەوابوونی دۆزی ئازادی گەلەکەمان لە  ڕۆژئاوا بە هەموو جیهان بە قبوڵکردنی دا. هەروەها پیشانیدا گەلانی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیشانیدا خۆپاراستن چەند پیویستە و پیویستە بەرخۆدان بکەن و ڕەوایە.

لە هەرێمەکە چارەسەری و ئاشتی بۆ کاتێکی کورت سەرناکەوێت

گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا، بە کوردی، عەرەبی، ئاشووری و سوریانی تێگەیشت، شەڕی هەرێمەکە شەڕێکی کورتخایەن نییە و بە تەنها پەیوەندی بە شەڕی سوریاوە نییە. پەیوەندیەکەی بە عێراق و دەوروبەری و هەموو گەلانی هەرێمەکە هەیە. پڕۆسەی شەڕ بەردەوام دەبێت و ئاشتی کورتخایەن و چارەسەری و ئارامی سەرناکەوێت. ئەگەر ئاشتیەک ببێتیش درێژخایەن نابێت.

ژیانی ئابڕۆمەندانە بە بەرخۆدان و شەڕ دەبێت.

گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا فیداکاریەکی گەورە دەکەن. ماڵ و گوند و شارەکانیان بە دەستی ئەلنوسرە و داعش سێ جار بەسەریاندا هەڵوەشێنرا و سووتێنرا. لە ئێستاشدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەو کارە دەکات. بەڵام گەلەکەمان ئەزموونی وەرگرت. بەو هۆیەوە پێویستە هەموو کەسێک بۆ بەرخۆدان و شەڕ ئامادە بێت. ئەگەر ئێمە بمانەوێت بە ئابڕۆمەندانە بژین پێویستە بۆ بەرخۆدان و شەڕ ئامادە بین. لەبەرئەوەی لە هەرێمەکە دۆخی شەڕ هەیە و شەڕ بەسەر هەموو شتێکدا خۆی سەپاندووە. ئەگەر ئێمە بۆ بەرخۆدان و شەڕ ئامادە نەبین ناتوانین بە ئابڕۆمەندانە و بە ئارامی بژین. بەداخەوە لە دۆخی شەڕ و بەرخۆداندا هەڵوەشاندن و مردن هەیە. لەبەرامبەرمان هەرچەندە ناوێک بە ناوی دەوڵەتی تورک هەیە، بەڵام داعشە ، عەقلیەتی داعش هەیە و ڕێبازی داعش بەکاردەهێنێت. ئێمە لەو بروایەداین بەرخۆدانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و گەلانی سوریا لەدژی عەقلیەتی دڕندە، بەهێزتر دەبێت. دەوڵەتی تورک بە هۆی سیاسەتی قڕکردن و دوژمنایەتی باجێکی گەورە دەدات.

لە سوریا جێی چارەسەری پرسی کورد شامە

سەرەتا پێویستە ئەوە دیار بکەین، لە سوریا و ڕۆژئاوا جێی چارەسەری پرسی کورد شامە. پرسی دیموکراسی و کوردان لە سوریا لەناو سنورەکانی سوریایە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شام دەتوانرێت چارەسەر بکرێت. پرسەکە بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و گەلانی سوریای بەم شێوەیەیە.

ڕژێمی سوریا پیویستە خۆی لە فۆبی کورد ڕزگار بکات

بۆ حکومەتی سوریا باشترین چارەسەری ئەوەیە لەگەل کورد دیالۆگ بکات. پیویستە حکومەتی سوریا خۆی لە فۆبی کورد ڕزگار بکات. ئەو بانگەشەیەی کە دەڵێن کورد جیاوازکارە، دەیانەوێت سوریا پارچە بکەن، سەر بە هێزی دەرەکین، ڕاست نییە. پراتیکی بەر لە شۆڕش و دوای شۆڕش پیشانی داوە کوردانی ڕۆژئاوا بۆ پارچەکردنی سوریا هیچ هەنگاوێکیدا نەناوە. بەرێوەبەرایەتی ڕۆژئاوا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا لەگەل گەلی عەرەب و گەلاندا لە ڕەقا تا دێرازۆر پەیوەندی دروست کردووە ، هەوڵی ژیانی یەکگرتوو دەدات، بەم شێوەیە چۆن دەبێتە جیاکار؟ ئەگەر کورد لە ڕۆژئاوا جیاکار، دابەشکار بن، بە گەلی عەرەب بەم شێوەیە یەکیان نەدەگرت و هاوکاریان نەدەکرد. تا ڕەقا و دێرەزۆر  نەدەچوون. نەک شوێنی خۆیان، هەوڵیاندا هەموو سوریا بپارێزن. کاتێک ئەم ڕاستیە دەبینرێت، پێویستە ڕژێمی سوریا دەست لە فۆبی کورد هەڵگرێت.

ف.ق