ئەزموونی ئیمراڵی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا -٢٢-

لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠دا لە بارەگای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە سەرۆکایەتیی دادوەری سویدی ئێلیبزابیس پاڵم، لەو فەرمانگەیەکدا یەکەم 'دانیشتنەکانی ئۆجالان' دەستیان پێکرد.

لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠دا لە بارەگای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە سەرۆکایەتیی دادوەری سویدی ئێلیبزابیس پاڵم، لەو فەرمانگەیەکدا یەکەم 'دانیشتنەکانی ئۆجالان' دەستیان پێکرد. ئەوە بە قورسترین کێشە لە مێژووی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپادا دەبینرا.

دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME) دەبێتە یەکێک لە ئاکتۆرە سەرەکییەکانی قۆناغێک، کە بەشێوەى چەتەگەری رفاندنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و دیلکردنی لە دوورگەی ئیمراڵی تیایدا روویدا. دەوڵەتی تورک یەکێک لە ٤٧ وڵاتەکەى ئەندامی ئەنجوومەنى ئەوروپا بوو، دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME) سەر بەو ئەنجوومەنە بوو و بەو هۆیەشەوە هەموو بڕیارەکانى ئەو دادگایە بۆ رژێمی ئەنقەرەوە ئیلزامی بوو. لەبەر ئەوەش ئەو رۆژەى کە ئۆجالانیان برد بۆ ئیمراڵی، واتە لە ١٦ی شوباتی ١٩٩٩دا پارێزەران بە پەلە یەکەم سەردانیان بۆ دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME) بوو. داوا کرا، ئۆجالان کە لە کینیا بە شێوەیەکى نایاسایی دەستگیرکراوە، مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، هەڕەشەى لێدەکرێت و بە خێرای ناکرێت دادگایی بکرێت، بۆیە داوایان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کرد بەخێرایی دەستبەکار بێت.

ئەو سەردانە بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، کە لە ١٧ی شوباتی ١٩٩٩دا چووە ناو تۆماری رەسمییەوە و دوای رۆژێک بۆ رای گشتیی ئاشکرا کرا، دەبوایە دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME) بەپێی ماددەی ٣٩ی پەیڕەوی ناوخۆی 'رێوشوێنی خۆپارێزی' بگرتایەتە بەر. دەبوایە ١٧ی شوبات شتێکی دیکەش رووی بدایە، پارێزەرانی ئۆجالان کە لە قۆناغی رۆمادا دەستبەکاربوو بوون، بریتا بۆهلەر، تییس پارکەن و ڤکیتۆر کاپیلەر بۆ ئەوەى چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت رۆیشتن بۆ تورکیا. بەڵام ئەو ٣ پارێزەرە لە فڕۆکەخانەى ئیستەنبولەوە و دوای ٦ کاتژمێر لە دەستبەسەرکردنیان، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە گەڕێندرانەوە و رێگایان پێنەدرا بڕۆن چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

لەو نێوانەدا کورد لە هەر چوار لای جیهانەوە، بە تایبەتی لە ئەرووپا بۆ ئۆجالان لەسەر پێ بوون، خۆپیشاندانەکان بەبێ سرەوتن بەردەوامییان هەبوو. بە کاریگەریی بەرخودانی کوردان لە ٢٣ی شوباتی ١٩٩٣دا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ژوورێک لە ٧ پارێزەر پێکهات و بە شێوەیەکی بە پەلە سەردانکردنی ئۆجالانی دایەبەر خۆی. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا، کە لەسەر بابەتی دەستگیرکردنی ئۆجالان، مەرجەکانی زیندانیبوون و مافی چاوپێکەوتن لەلایەن پارێزەران لە ئەنقەرەوە زانیاریی پێبدرێت، بۆ یەکەمجار داوای رێوشوێنی خۆپارێزی لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە رەتکرایەوە، بەڵام دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا قەناعەتی بە وەڵامەکەی حکومەتی تورک نەکرد، کە ٢٦ی شوبات و ٣ی ئادار بە دادگاکەى دابوویەوە، چونکە دادوەرێکی سەربازی لە دادگای ئاسایشی دەوڵەت (DGM)دا بوو، کە سەیری شانۆی دادگایکردنی ئۆجالانی دەکرد و ئەوەش نیگەرانییەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای زیاتر کرد.

سەردانە نهێنییەکەى سی پی تی (CPT) لە ٢ی ئاداردا

لە ٤ی ئاداری ١٩٩٩دا ئەو پەیامە، کە چاوەڕێ دەکرا لە ستراسبۆرگی فەرەنساوە، کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای تیادایە، گەیشت. لەبارەى دادگایکردنی دادپەرەوەرانە لەسەر ئەو بابەتانە، کە ئۆجالان لە رێگەى پارێزەرەکانیەوە دەتوانێت سکاڵا لەو دادگایانەدا تۆمار بکات، کە خۆی دەیەوێت، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری خۆپارێزیی دا. ٢ رۆژ پێش ئەو بڕیارەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش روویدابوو، کە دواتر ئاشکرا بوو، ئەویش ئەوە بوو، کە شاندێکی کۆمیتەى پێشگرتن لە ئەشکەنجەى سەر بە ئەنجومەنى ئەوروپا (سی پی تی - CPT) لە ٢ی ئاداری ١٩٩٩دا بە بێدەنگی سەردانی ئیمراڵییان کردبوو.

دوای ئەو سەردانە، کە بە رەزامەندیی رژێمی ئەنقەرە روویدابوو و تاوەکو ٥ی ئایاری ١٩٩٩ لە رای گشتی شاردرایەوە، بانگەشەکانی سی پی تی لەبارەى ئیمراڵی هیچ جیاوازییەکی لەگلڵ قسەى بەرپرسانی دەوڵەتی تورک دا نەبوو و دەیانگوت: "ئەشکەنجە و هەڕەشە لە ئۆجالان ناکرێت، تەندروستیی باشە و هەلومەرجی زیندانەکەى ستانداردێکی بەرزی هەیە". بەرەی ئەوروپا لەو رێگەوە و بەو هۆکارانە رێگای بە رووی رژێمی ئەنقەرەدا دەکردەوە بۆ ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵیدا. ئاندراس بارسۆنیا ریپۆتەری تورکیا لە دەستەى پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی ئەوروپا دوای دانیشتی دادگایی ئۆجالان لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ لە دادگای باڵای تورک دا، وتبووی، "قۆناغ و پرۆسەى بابەتەکە و دۆسیەکە لە تورکیا بەپێی ستانداردەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپایە".

راپۆرتەکەى سی پی تی و لێدوان و راگەیاندنەکانی ئەوروپییەکان، کە دۆخی رێبەری گەلی کوردیان لە نزیکەوە چاودێری دەکرد، لەو رۆژانەدا لە ئاستی نێونەتەوەیدا دەستی دەوڵەتی تورک-یان بەهێز دەکرد، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش پێگە رەسەنی خۆی دوای پەسەندکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی دادگای تورک نیشان دەدا. دوای ئەوەى دادگای باڵای تورک لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩دا بڕیاری لەسێدارەدانی دادگای ئاسایشی دەوڵەتی پەسەند کرد، پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ئەوەى سزای لەسێدارەدان و مەرگ رابوەستێنرێت دووبارە سەردانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایان کردەوە. دوای ٥ رۆژ فەرمانگەى بەرایی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە دانیشتنێکی تایبەتدا دۆخەکەى لێکدایەوە و داوای لە دەوڵەتی تورک کرد تاوەکو قۆناغ و پرۆسەی کێشەکە لە ستراسبۆرگ یەکلایی نەبێتەوە ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکات و سزای لەسێدارەدانەکە رابوەستێنێت. ئیدی هەموو نیگاکان چوونە سەر ٥٧هەمین حکومەتی تورک بە سەرۆکایەتیی بولەند ئەجەوید.

لە ئەنقەرە 'کۆبوونەوەى لەسێدارەدان'، کە ٧.٥ کاتژمێر درێژەى کێشا

پاییزی ١٩٩٩ بۆ کۆتایهێنان بە مشتومڕەکانی لەسێدارەدان، کە لە تەختەى شانۆی ئەنقەرەدا برەوی پێدەدرا، لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠دا سەرکردەی حیزبە هاوپەیمانەکان، بولەند ئەجەوید، مەسعود یڵماز و دەوڵەت باخچەلی کۆبوونەوە. دوای ئەو کۆبوونەوەیە، کە بە "کۆبوونەوەى لەسێدارەدان"  چووە ناو مێژووی سیاسیی تورکیاوە و ٧.٥ کاتژمێر درێژەى کێشا، حکومەتى تورک رایگەیاند، "ئێمە بەپێی رێوشوێنی خۆپارێزیی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەرامبەر ئۆجالان دەجوڵێینەوە". بەڵام رژێمی ئەنقەرە مەرجێکی هەبوو: "ئەو بڕیارە لەلایەن پەکەکە و لایەنگرەکانیانەوە لە دژی بەرژەوەندیی باڵای تورکیا بەکار نەهێنرێت، ئەگەر بەکار بهێنرێت، کۆتایی بە پرۆسەى حقوقی و یاسایی دەهێنرێت و دەست بە قۆناغی سزاکە دەکرێت".

دەوڵەتی تورک بەو راگەیاندراوە وتی، "ئێمە سزای لەسێدارەدان لەسەر مێز دەهێڵینەوە"، بزووتنەوەى ئازادیی کوردیش لە یەکەم مانگی هەزارە سێیەمدا لە قۆناغی کۆنگرەدا بوو. بە دەستکردن بە قۆناغی ئاشتی لێکتێگەیشتنی خۆی لەگەڵ رێبەری گەلی کورد خستەڕوو و پەکەکە رایگەیاند، ئەوان میکانیزمەکانی خۆیان و پارادیگمای خۆیان لە کۆنگرەى ٧ دا، کە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ لە چیاکانی کوردستاندا بەڕێوەیان بردووە، گۆڕیوە. گەورەترین گۆڕانکاری لە بەرەی سەربازیدا پێکهات، لە بریی ئارتەشی رزگاریى گەلی کوردستان (ئارگەکە - ARGK)، کە لە ساڵێ ١٩٨٦ەوە لە تێکۆشانی چەکداریدا بوو، هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە - HGP)یان دامەزراند. ئەو گۆڕانکارییە مێژووییە بە دروشمی "هەگەپە سوپای فیدایی رێبەر ئاپۆیە" ئەنجامدرا. هەورەها پرۆژەى ئاشتیی ٧ خاڵی وەک جاڕنامەیەک لەلایەن پەکەکەوە بۆ رای گشتی خرایەڕوو.

ئەو هێرشانەى لە ساڵیادی ١٥ی تەباخ دا دەستیان پێکرد

هەروەها دەستکرا بە کامپەین و هەڵمەتێکى گەورە بە ناوی "ئازادی بۆ ئۆجالان"، لە تورکیا و باکووری کوردستان قورسایی دەخرایە سەر سیاسەتی فەرمی و یاسایی. رێبەری گەلی کورد لە نزیک هاوینی ٢٠٠٠دا بۆ سیاسەتی مەدەنی خۆئامادەکردنی هەمەلایەنەی دەستپێکرد، بەڵام لە ١٥ی تەباخی ٢٠٠٠دا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە باشووری کوردستان دەستیانکرد بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی گەریلا. هاوکات لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا و لەیەک کاتدا هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە - YNK) هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا. بێگومان ئەو مێژوو و رۆژەى، کە هەڵبژێردرا رێککەوت نەبوو، لە ساڵیادی تێکۆشانی چەکداریی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ دا دەیانخواست پەیامی پاکتاوکردن بە بزووتنەوەى پەکەکە بدەن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە / YNK) داوای دەکرد پەکەکە لە باشووری کوردستان دەربکرێت، بەڵام بەهۆی بەرخودان و بەرەنگاریی هێزەکانی گەریلاوە لەو داوایە پاشەکشەى کرد. دوای بانگەوازی "راوەستاندنی شەڕ" لەلایەن رێبەری گەلی کوردەوە بۆ هەر دوو لایەنی شەڕەکە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە / YNK) ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٠٠ چارەی نەما و ئاگربەستەکەى قبوڵ کرد، بەڵام هاوکات ئۆجالان پێشنیازیکرد، کە دەبێت بە دڵنیاییەوە هێڵی پاراستنی گەریلا دروستبکرێت. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠دا و دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکانیدا، ئەم پەیامە لە ئۆجالانەوە بڵاوکرایەوە:

"شەش مانگی بەردەممان گرنگن. دەبێت لە هاویندا دووبارە هێرش بکەنەوە سەرمان. ئەگەر لە چوارچێوەى لەناوبردن و سڕینەوەدا بێت، توندوتیژیی زۆری لێدەکەوێتەوە. لەو توندوتیژییەى ئێستای فەلەستین گەورەتر و زۆر مەترسیدارتر دەبێت. ئەگەر نزیکایەتی دوولایەنە گەشە نەکات، لە ٢٠٠١دا توندی گەشە دەسەنێت، هیچ زەمان و گارانتییەک نییە، کە توندوتیژی گەشە پەیدا نەکات. تاکە رێگا بۆ ئەوەى توندوتیژی گەشەنەکات ئەوەیە، کە دەوڵەت هەنگاو بنێت. بۆ ئەوەى رێگری لە کۆمەڵکوژی بکرێت، ئەو یەکە و دەستانە کە ناتوانن خۆیان بپارێزێن دەکرێت لە باشووردا بمێننەوە. لە رووی سەربازییەوە ئەو پێشنیازەتان بۆ دەکەم. هێڵی چەسپاندنی پێشنازەکە دەکەم. هێڵی زاگرۆس، لەوێیەوە تاوەکو بۆتان، بەرەو چیای مەتینای بادینان، بە شێوەیى سێگۆشە دەکرێت هێڵێک دروست بکرێت. ئەو سێگۆشەیە ناوچەیى چیایی نێوان تورکیا، عێراق و ئێرانە. بۆ نمونە ئەگەر تورکیا هێرشی هێنا ئێوە بڕۆن بۆ ئێران، ئەگەر ئێران هێرشی  هێنا ئێوە بڕۆن بۆ عێراق. ئەو شوێنە لە دژی هێرشی ٣ دەوڵەت ناوچەیەکی سەرەکی پاراستنە. پێویستە ئەوە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە دەستنیشان بکرێت. ناوچەی پاراستنی رەوا، ناوچەى پاراستنی سەرەکی ئەو شوێنەیە. بۆ ئەوەى رێگری لە کۆمەڵکوژی و ناچارەسەری بگیردرێت، پاراستنی رەوا گرنگە. دەبێت بەم دۆخەی ئێستا فریو نەخۆن.

دۆسیە ١٧ هەزار لاپەڕەیەکەی کێشەکە

لەو نێوانەدا لە پاییزی ساڵی ٢٠٠٠دا رووداوێکی تری گرنگ لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە روویدا. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠دا لە بینای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگ، بە سەرۆکایەتیی دادوەری سویدی ئیلیزابێس پاڵم لە هۆبەی یەکەمدا "دانیشتنی ئۆجالان" دەستیپێکرد. بەپێی بۆچوونی باو و گشتی ئەو کێشەیە لە مێژووی دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME)دا دژوارترین کێشەى سەدە بوو. هەر کارمەندان و فەرمانبەرانی دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME) باسیان لەوە دەکرد، کە چەند ساڵێک بەردەوام دەبێت و ئەوەش لە یەکەم دانیشتنی دادگاکەدا بە روونی و بە زەقی دەرکەوت. لەو رۆژەدا لە چوارپارچەى کوردستان و لە پێش هەموویانەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەسی زیان بەرکەوتوی شەڕی کوردستان لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەوە وتیان "ئێمە بەشێکن لەو کێشەیە" و بۆ سزادانی دەوڵەتی تورک لە هۆڵی دادگاکەدا و لە شوێنی دانیشتنی میوانان و بەشداربواندا دانیشتن.

سەرباری پارێزەران لە تورکیاوە، دەستەیەک لە پارێزەرانی لە پرۆژەى مافی مرۆڤی کورد، کە ناوەندەکەى لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بوو، لەو دانیشتنەدا بەرگرییان لە ئۆجالان کرد. لەو دانیشتنەدا تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ و دوای ئەوە لە دژی رێبەری گەلی کورد یەک لە دوای یەک ریزکران و خرانەڕوو، هەلومەرجی دیلکردنی لە کینیا، کە لە دژی حقوق و مافە نێونەتەوەیەکان بوو، بە کامپانیایەکی گەلەکۆمەکردن سزادان بەبێ لێکۆڵینەوە و دادگا سەپێنرا، کردەوەى خراپ و نەشیاو ئەنجام دران، هۆکارەکانی گرتنەکەى بۆ نەخرانەڕوو و بۆی نەخوێندرانەوە، دوای ئەوەى دەستگیرکرا یەکڕاست بردیانە بەردەم دادوەر، لە ئیمراڵی دادگایەکی دادپەوەروانە رووی نەدا، رێگا نەدرا لە بەردەم دادگادا داوای مافەکانی و بەرگری لە مافەکانی بکات، لە ئیمراڵی بۆ ئامادەکردنی بەرگرینامە بۆ کێشەکە لە دادگای ئاسایشی دەوڵەت (DGM) بە ئەندازەی پێویست کاتی پێنەدرا.

لەو دانیشتنەکەدا کە ٣ کاتژمێری خایاند، حکومەتی تورک بانگەشەى ئەوەی بڵاوکردەوە، کە "ئۆجالان لە کینیا بە ئاگاداری و یارمەتیی بەرپرسانی خۆجێیی رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورک کراوە"، "لەلایەن دادپەروەریی تورکەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی کراوە" و "بڕیاری سزای لەسێدارەدانی جێبەجێ نەکراوە" و بەو شێوەیە بەرگریی لە خۆی کرد، بەڵام هەموو ئەو مرۆڤانەى لە هۆڵی دادگاکەدا بۆ کێشەکە دانیشتبوون و ئەو ١٠٠ هەزار کوردستانییەش، کە لە نزیک بارەگای دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME) بە یەکبوون و یەکپارچە لە پشت ئۆجالانەوە راوەستابوون، بەو هەڵوێستەى خۆیان هەموو بانگەشە و تێزەکانی دەوڵەتی تورکیان پووچ کردەوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠دا جگە لە یەک دوو خاڵ نەبێت، دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME) قبوڵیکرد، کە بە تەواوەتی و لە بنەڕەتەوە لێکدانەوە بۆ سکاڵاکەى ئۆجالان بکەن و کاری لەسەر بکەن.

لە نێوان پارێزەرانی ئۆجالان و پارێزەرانی دەوڵەتی تورکدا، کە لە پێشبڕکێیی پووچکردنەوەى فاکتەر و تێزەکانی یەکتردا بوو، ئەو ململانێیە تاوەکو مانگەکانی ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٢ بەردەوامبوو. لە پرۆسە ٢ ساڵییەدا، دۆسیەى کێشەکەى ئۆجالان لە دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME) گەیشتبووە ٨٧ بەرگ و ١٧ هەزار لاپەڕە. بەپێی دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME) بۆ بڕیارێکی بە بەڵگە و فاکتەری پێویست، بە ئەندازەی پێویست بەڵگە و ئارگۆمێنتی لەبەردەستدایە. ئەنقەرەش لەسەر رێگای ئەندامبوو لە یەکێتیی ئەوروپادا دەستیکردبوو بە ریفۆرم، بەڵێنی دابوو، کە پێوەرەکانی کۆپنهاگ جێبەجێ بکات. لەبەر ئەوەش رێبەری گەلی کورد لەو کاتەدا رۆڵی دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME) و ئەوروپای بە گرنگ دەزانی. لە بەرگرینامەکەیدا بە ناوی "بەرگرینامەى دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME)، لە دەوڵەتی راهیبی سۆمەرەوە بۆ کۆماری گەل" کە لە ساڵی ٢٠٠١دا بڵاوکرایەوە، ئۆجالان بەمشێوەیە باسی ئەوەی کرد، کە بۆ لە دەرگای ئەوروپای داوە:

"بەو بڕوایەوە، کە ببێتە هەڵگری مانایەکی مێژوویی، هەروەها بە مانای پاراستنی کولتوری رۆژهەڵات لە بەرامبەر کولتوری رۆژئاوا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرامبەر شارستانیەتی ئەوروپا، کە ئەمڕۆ بووەتە جیهانگیر، بۆ روونکردنەوەى ئەو مێژووە بە شێوەیەکی راست و دروست و قسەکردنی پێویست بەناوی گەلانەوە بە ئەرکی خۆمی دەزانم، کە ئەوە وەک پلاتفۆرمێکی حقوقیی دیموکراتیک بەکار بهێنم و مافی بەرگریکردن لە خۆم لە دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا (DMME) بەکار بهێنم. بە بەکارهێنانی ئەو مافە، کە بووەتە زمانی چارەسەریی کێشەکانی کۆمەڵگە بە شێویەکی بەرفراوان، بەڵام سەرباری ئەوەش، ئەوە پشتبەستووە بە بەرژەوەندیی هێزە باڵادەستەکان، بۆ نەهێشتنی دۆخی ئۆلیگاریشی بە بنبەست گەیشتووی تورکیا، کە تورکیا خۆی توانای تێپەڕاندنی ئەو دۆخەى نییە، ئیدی هەڵە نییە، کە ئەم  پلاتفۆرمە ئەگەر کەمیش بێت پشتبەستوو بە چارەسەریی یەکێتیی دیموکراتیک و ئاشتی و یارمەتیدەر بێت بۆ ئەندامبوونی لە یەکێتیی ئەوروپادا.

ئەوروپا لە ئاستێکی پێشکەوتودایە. تاوەکو ئەو لایەنانەى، کە دەبنە هۆی دەوڵەمەندکردنی قبوڵ نەکرێن، دەرفەت نییە، کە کولتورەکان لە جەوهەری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بپەڕنەوە بۆ قۆناغێکی تر. هاوبەشیکردن لە بەها دیموکراتیکەکانی ئەوروپا بەپێی بەرژەوەندیی یەکسانی هێزەکانی کۆمەڵگە هاوکاریکردنی سادە و ئاسان نییە، هەروەها وەستانەوە لە دژی ئەوەش پێشکەوتویی نییە".

"قۆناغی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) لە هەمان کاتدا دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت، کە ئێمە توانای چارەسەریی حقوقی تاقی بکەینەوە، یان وەک شانسێکیش بەکاری بهێنین. پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا (PMME)، کە تورکیاش لە رووی حقوقییەوە پەیوەستێتی، لە پەیوەندیداربوون بە کەسی منەوە زیاتر، دۆخێکی گشتی دەخاتە بەرچاو. مافە بنەڕەتییەکانی سێ نەوە، کە نەتەوە یەکگرتوەکانیش قبوڵی کردووە، یانی مافە مەدەنییە شەخسییەکان، مافە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، مافەکانی گەلان و کولتورەکان، کە بە شێوەیەکى ئازاد هەبوونی خۆیان دیاری و دەستنیشان بکەن. لە پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا (PMME) دا زۆر بەرفراوانتر ئەوانە پێناسە کراون و بە شێوەی ناچاری بەسەر هەموو ئەنداماندا سەپێنراوە، کە  دەبێت جێبەجێیان بکەن. تورکیا لەو چوارچێوەیەدا تاکە دەوڵەتی ئەندامی ئەنجوومەنی ئەوروپایە، کە هەر لە سەرەتادا لە خاڵی مافی ژیاندا بەرپرسیاریی خۆی جێبەجێ نەکردووە. لەو قۆناغەدا بۆ ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەوروپادا پێویستە کارەکتەر و پێوەرەکانی کۆپنهاگن جێبەجێ بکات، کە ئەو پێوەرانە دەبنە هۆی کرانەوە بۆ پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا (PMME)".

لە ٢هەمین ساڵی ١٥ی شوباتدا شەپۆلێکی نوێی راپەڕین

لە کوردستانیش جەماوەری گەل لە دووەم ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا، واتە لە شوباتی ٢٠٠١دا بۆ ئازادیی ئۆجالان هەستانە سەر پێ. توڕەیی لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بوو بووە هۆی ئەوە، کە کورد بە لێشاو بڕژێنە سەر شەقامەکان و ناو گۆڕەپانەکان. لە هەموو شارەکانی باکووری کوردستاندا، هەروەها لە گەورە شارەکانی تورکیادا وەک ئیستەنبول، مەرسین و ئەدەنە لە مانگی شوباتدا رێپێوان و خۆپیشاندان ئەنجامدران.

لە زۆرێک لە شارەکاندا دوکانداران، کاسبکاران و پیشەوەران دەرگای دوکان و بازاڕەکانیان داخست، خوێندکاران پرۆسەى خوێندنیان بایکۆت کرد، ئێوارەش بۆ ماوەى خولەکێک و بۆ راکێشانی سەرنجەکان بۆ سەر گۆشەگیریی ئۆجالان، گڵوپی ماڵەکانیان دەکوژاندنەوە. رۆژی ١٥ی شوبات-یش هەمو کەس جلوبەرگی رەشیان لەبەر دەکرد و رۆژێک بە رۆژوو دەبوون و خواردن و خواردنەوەیان لە خۆیان حەرام دەکرد. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١دا لەلایەن بزووتنەوەى ئازادیی کوردەوە هەڵمەتی "خاوەنداریکردن و پاراستنی رێبەرایەتی" راگەیاندرا. ئەو هەڵمەت و کەمپەینە بووە خاڵی سەرەتای بەرخودانێک کە بە درێژایی چارەکی یەکەمی سەدەی ٢١ بەردەوامیی هەبوو. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (DMME)ش، بڕیارە مێژوویەکەى لە ٢١ی ئاداری ٢٠٠٣دا ئاشکرا دەکرد.

سبەی: رێڕەوی مردن

ژ.ت