ئەمشەو لە کەلار و قەڵادزێ، گەل بۆ عەفرین ڕابوون
ھاوڵاتیانی کەلار و قەڵادزێ بۆ خاوەنداریکردن لەبەرخۆدانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشی ڕژێمی تورکیا و بێدەنگی جیهانیان ڕێیان پێوا.
ھاوڵاتیانی کەلار و قەڵادزێ بۆ خاوەنداریکردن لەبەرخۆدانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشی ڕژێمی تورکیا و بێدەنگی جیهانیان ڕێیان پێوا.
ئەمشەو ڕێککەوتی ١٠ی مارس ٢٠١٨، لە ھەریەکە لە شارەکانی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و شاری قەڵادزێ ناوەندی پشدەر، هەزارانھاوڵاتی بۆ خاوەندارێتیکردن لە بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین و شەرمازارکردنی سیاسەتی هێرشی داگیرکاری ڕژێمی تورکیا ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
کەلاری و قەڵادزێیەکان، جەختیان کردوە، عەفرین تەیا نییە و داوایان لە ڕاگشتی جیهان کرد، بەرامبەر بە عەفرین هەڵوێستیان هەبێت.
دوای بانگەوازەکەی –کەجەدەکە،ی ئەوروپا لە بەشێکی زۆری شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان ھاوڵاتیان بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی عەفرین بە کۆمەڵ ڕژانە سەر شەقامەکان.
ئێوارەی ئەمڕۆ، کەجەدەکەی ئەوروپا و چەندین ناوەند و لایەن لە کوردستان و هەندەران، لە ٥٠-یەمین ڕۆژی ھێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر عەفرین، ڕاگەیەندراوی نووسراوی بڵاوکردەوە. و تێیاندا، داوا لە کوردانی ناوەوە و دەرەوەی وڵاتکردوە بتا خاوەندارێتی لە بەرخۆدانی عەفرین بکەن و بڕژێنە سەر شەقامەکان. لە ئێستاشدا، لە زۆێک لە شارەکانی کوردستان وڵاتانی جیهان گەل لە مەیدانن و لە چالاکی دان.
هـ.هـ