بایک: ئامانجی سەرەکی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمە - بەشی دووهەم

جەمیل بایک رایگەیاند، ئامانجی بنەڕەتیی سەردەمی داهاتوو؛ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و بەدیموکراتیکردنی تورکیایە. ئەو دروشمە، کە هەموو هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا بگەیەنێتە یەک 'فاشیزم هەڵدەوەشێنین، تورکیا بەدیموکراتی دەکەین'ە.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK) لەبارەی ئەو چاوپێکەوتنانەی لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دران، هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبۆڵ و هەڵمەتی "کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین، فاشیزم تێکدەشکێنین، کوردستان ئازاد دەکەین"، وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی دایەوە.

بەشی دوویەم

گەلۆ هێزی دەرەکی هەن، کە حکومەتى ناچار کردبێت هەنگاو بنێت.

حکومەت خۆی لە خۆیدا بە سیاسەتەکانی، هەڵسوکەوتە ئابوورییەکانی، بە قسە و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بەرامبەر دنیای دەرەوە دەوەستێتەوە و سەختی دەکێشێت. لەگەڵ گەلێک لە دۆستەکانی گرفتی هەیە، لەگەڵ ئەمریکا، لەگەڵ فەڕەنسا، لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا گرفتی هەیە. لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکان زۆر گرفتی هەیە. حکومەت لە سیاسەتی دەرەوەیدا بە بنبەست گەیشتووە. لە ئەنجامی ئەوەشدا لەگەڵ رووسیا لە هەوڵدایە کە تەنگاوییەکانی خۆی لە سیاسەتی دەرەوە چارەسەر بکات. ئەو پەیوەندییە بۆ ماوەیەکی کورت سوودی لێوەردەگرێت، بەڵام دەکرێت بۆ درێژخایەن رێگە لەبەردەم ئەنجامی قورسیشی بۆ بکاتەوە. لەبەر ئەوەی کە دەوڵەتی تورک ١٠٠ ساڵە بە پشتیوانیی وڵاتە ئەوروپییەکان، بە پشتگیریی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە لە دژی کوردان بەڕێوەدەبات. بە پشتگیرییەکی لەو شێوەیە سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە لەدژی کوردان بەردەوام دەکات. ئەگەر ئەو پشتگیرییە کۆتایی پێ بێت، تورکیا نەک تەنیا لەناوخۆی تورکیا، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەکەوێتە دۆخێکی سەخت و دژوارەوە. تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادیمان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە لە هەموو جومگە و گۆڕەپانەکاندا بەڕێوەی دەبات بووە هۆی ئەوە ئەو دەسەڵاتە زیاتر ریسوا ببێت. دوای ئەوەی بەرامبەر بەرخودانی گەلانی تورکیا زوڵم و گوشاری زۆرتری کرد، کارەکتەرە راستەقینەکەی بە شێوەیەکی روونتر بۆ هەموان دەرکەوت. بۆیە لە کاتی بەرخوداندا لە دەرەوە تووشی سەختی و دژاواری بوویەوە و تەنگاو بوو. بەو بەرخودانە لە دنیای دەرەوەدا زیاتر ریسوا بوو.

لە لایەکی ترەوە کورد لە رۆژئاوا داعشیان تێکشکاند. متمانەی کورد لەناو گەلانی جیهان زیاد بوو. حەسرەتی ئازادی و دیموکراسی کورد لە هەموو کاتێکی زیاترلە هەموو شوێنێک بە ڕەوا دەبیندرێت. لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا ئەو شەڕەی لە دژی کوردان ئاکەپە زیاتر لاواز دەکات. ئاکەپە لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەدا گەیشتوەتە بونبەست. بۆیە کاریگەری ئەو دۆخە هەیە کە رێگەی لەبەردەم هەنگاونانی ئاکەپە کردەوە. جگە لەوەش کاریگەریی دەرەوە هەیە یان نا، ناتوانین شتێکی بەرچاو بڵێین. بەڵام دەتوانین ئەوە بڵێین؛ سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد هێز دەداتە سیاسەتی دۆستەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەربۆیە هێزە نێونەتەوەیی-یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا و بریتانیاش لە ناویاندا، ئەو هێزانەی دەیانەوێت لە هەرێمە کاریگەر بن، لەوانەیە بیانەوێت کە شەڕی نێوان دەوڵەتی تورک و کورد نەرم بکەنەوە. چونکە تەنگژەی نێوان کورد و دەوڵەتی تورک، ئەو شەڕەی لەنێوانیاندایە وزە دەداتە سیاسەتی چەندین هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. نمونە بەرچاوەکەشی ئێمە لە سوریادا دەیبینین. لە سوریا کورد لەگەڵ هێزە نێوەنەتەوەییەکان لەپەیوەندی دان، لە لایەکەی دیکەوە تورکیا هاوبەشی هێزە نێونەتەوەییەکانە. کورد دەیەوێت لە سوریا ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد هەبێت، سوریاش دیموکراتیزە بکات. بەڵام تورکیا لە بەدیموکراتبوونی سوریا، لە ژیانی ئازاد و دیموکراتی کورد تۆقاوە. پێیوایە ئەگەر سوریا ببێتە ناوچەیەکی دیموکراتی، کورد ببنە خاوەن ماف، ئەوەش بۆ ئەوانە باش نابێت. بۆیە دەوڵەتی تورک لە دژی بەدیموکراتبوونی سوریایە، لەدژی ژیانی ئازاد و دیموکراتی کوردانە کە لە ناو سوریای دیموکراتیک دەردەکەوێت. لەبەر ئەوەیە کە دژایەتی کوردانی رۆژئاواو و باکوری سوریا دەکات. ئەو دۆخە لە هەمووی زیاتر ئەمریکا دەخاتە ناو سەختییەوە. هەم لەگەل تورکیا رێککەوتنی هەیە، هەم لەگەڵ کوردیش لەدژی داعش تێکۆشانێکی هاوبەشی بەڕێوەبردووە. بۆیە ئێمە لەبەر ئەوەیە دەڵێین؛ هەندێک هێز لەو شەڕە سەختەی نێوان کورد و تورکیا بێزار بوون.

لە بەرخودانی چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی دەوڵەتی تورک، دەسەڵاتداریەتی ئاکەپە گەلێک توڕە بوون. بۆیە ئێمە نازانین هەندێک هێز شەڕێکی لەو شێوەیە وەکو دۆخێکی سەخت لە سیاسەتەکانی ئەوان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینن، ڕاوێژیان لەگەڵ تورکیا کردبێت یان نا. ئەوە مەزەندەیەک و گومانێکە، بێگومان ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەو ئەنجامە ئەنجامی بەرخودێرەکانە. چونکە ئێمە دەزانین کە رێککەوتنی ئاکەپە-مەهەپە بە چ شێوەیەک لە کورد دەڕوانن. ئێمە دەزانین لە سوریا چۆن لێی دەڕوانن، لە باشوری کوردستان، لە باکوری کوردستان چۆن لێی دەڕوانن، هێرشەکانیان لەبەر چاوانە. بە هەزاران سیاسەتمەداریان گرت. سیاسەتێکی قڕکردنی کورد بەڕێوەدەبات. دوژمنایەتی کردنی کورد لە ئاستێکی هەرەبەرزدا بەڕێوەدەبات. چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ رێبەرایەتی ئەنجامی ئەو بەرخودانە گەورەیەیە. بەرخودان بەراستی زۆر مەزن و کاریگەر بوو. ئەگەر کەمێکی تر بەردەوام بوایە، دەسەڵاتداریەتی ئاکەپەی بە تەوای هەڵوەشاندبایەوە. توڕەیی لە ناو کۆمەڵگە زیاد بوو. بۆ ئەوەی توڕەیی ناو کۆمەڵگە رێگەخۆشکەر نەبێت بۆ تەقینەوەیەک دەبوایە هەنگاوی وای بنابوایە. لە هەمان کاتدا ریسوابوونیان لە دونیای دەرەوەدا، هەروەها گوشاری رای گشتی دەرەوە کاریگەر بوو کە حکومەتی ئاکەپە هەنگاوێکی وەها بنێت.

حکومەت، گومانەکانی لەبارەی هەلبژاردنەکانی ئەستەنبۆڵ گەورە نیشان دەدات، وێڕای هەڵوێستی هەدەپە و ئەوەی دەزانرێتیش، بۆچی گومانی لەو شێوەیە دەکرێت؟

چاوپێکەوتنەکان پێش هەڵبژاردنی ئەستەنبۆڵ پێکهاتن و پەیامە ٧ خاڵییەکەی رێبەرایەتی بە درەنگەوە بڵاو کرایەوە و لە رۆژی پووچەڵکردنەوەی هەلبژاردنی ئەستەنبۆڵدا ئاشکرایان کرد، لەناو هەندێک شوێندا دەرگای بۆ وتوێژ کردەوە. قسەیەک هەیە؛ دەمی کەس کیسە نیە تا بتوانیت دایبخەیت! بەتایبەتی لە میدیایەک کە پێی دەڵێین 'سۆسیال میدیا'، هەر کەسە و هەندێک شت دەڵێت. دەسەلاتدارییەتی ئاکەپە پەیامەکەی رێبەر ئاپۆی بە درەنگەوە رادەست کرد و رێگەی لەبەردەم ئەوە کردەوە کە لە هەمان رۆژی پووچەڵکردنەوەی هەڵبژاردن ئەستەنبۆلی ئاشکرای بکەن. هەربۆیە هەندێک دەوروبەر ئەوەیان کردە بابەتی مەزەندە و گومان. لەبەر ئەوەی لەم سەردەمەی ئێستادا ئەو کەسانەی خەڵکەکان ناناسن، رێکخستنەکان ناناسن، بێ ئەوەی قۆناغی راست تێبگەن، هەرکەسە و شتێک دەڵێت. ئەو بەرخۆدانە چەند هێزی بە دەسەڵاتداری بەخشی، بەرخودان لە کام رۆژدا بوو، ئەگەر بەرخودان بەردەوام بوایە چەند سەختیی بۆ دەسەڵاتدارییەتی دروست دەکرد؛ بەبێ ئەوەی بیر لەوانە بکەنەوە، بەبێ ئەوەی هێزی بەرخودان ببینن، گومان دەکەن. بەڵام ئێمە لەو باوەڕەداین کە لەپشت ئەو گومانەوە میت هەیە، ناوەندی شەڕی تایبەتی گلادیۆی کۆشک هەیە. لە کاتێکدا میت و گلادیۆی کۆشک بە دروستکردنی هەواڵی لەو شێوەیە دەیانەوێت کەشێکی وا بخولقێنن و نیشان بدەن کە لەنێوان دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپە و بزووتنەوەی کورد پەیوەندی هەیە، لەسەر ئەستەنبۆڵ مامەڵە دەکەن و  کۆمەڵگە هەڵدەخەڵەتێنن. بەو شێوەیە دەیەوێت لەناو هەندێک هێزدا لەدژی هەدەپە و کورد ناڕازایی دروست بکەن، دەیانەوێت نیشانیشی بدەن، وەکو ئەوەی کە دەسەڵاتداریەتی ئاکەپە دەتوانێت لەگەل رێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی ئازادی کورد دەست بە قۆناغێکی نوێ بکات، بەو شێوەیە رقی کورد لەدژی دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپە کەم بکاتەوە. بەڵام دۆخێکی لەو شێوەی نییە.

لە چاوپێکەوتنەکەی ئیمرالیدا بەهیچ شێوەیەک قسە لەسەر هەلبژاردنەکانی ئەستەنبۆڵ نەکراوە. تەنیا لە چاوپێکەوتنی دووەمدا پارێزەران رایانگەیاند کە پەیامەکە بە درەنگەوە دراوە، لەبر ئەوەی ناچار بوون لە ٦ی ئایار/١٦ی بانەمەڕ ئاشکرای بکەن. لەبەر ئەوەشە رێبەر ئابۆ سەرنجی بۆ ئاکەپە راکێشاوە. پێویستە خەڵک سەرنجی ئەو شتە بدات؛ رێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی چی دەڵێت؟ باسی رێککەوتنی کۆمەڵایەتی دەکات، باسی خۆبەدوورگرتن لە دژایەتی دەکات، باسی سیاسەتی دیموکراتیک دەکات، باسی ئەوە دەکات کە پرسەکان نەک بەشەڕ، بەڵکو بە سیاسەتی دیموکراتیک، بە عەقڵ، کەلتور و هێزی نەرم چارەسەر بکرێت. ئەوەی لە دژی ئەو قسانەی رێبەرایەتی سیاسەت بەڕێوەدەبەن کێیە؟ دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپە و دوژمنانی کورد هەموویانن. رێبەر ئاپۆ لەو چاوپێکەوتنەدا بە شێوەیەکی ئاشکرا بە دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپەی وت کە سیاسەیەتەکانیان هەڵەیە، بەو سیاسەتانە لە تورکیا هیچ پرسێک چارەسەر نابێت. ئەگەر لێرەا ئاماژە بە هەڵوێستێک بکرێت، ئەو کاتە دەتوانرێت بوترێت کە ئەو هەڵوێستە دژی سیسایەتەکانی ئاکەپەیە کە هەتا ئێستا نیشان دراون. سیاسەتی دیموکراتیک، ئاشتی شکۆدار، نەک دژایەتی، بەڵکو رێککەوتنی کۆمەڵگە؛ ئەمە هەمووی بەکام عەقلییەتەوە دەتوانێت جێبەجێ بێت؟ بێگومان بە عەقلیەتی دیموکراتیک، بە هێزە دیموکراتیکەکان و دیموکراتیکبوون. ئەو کاتە پەیامی رێبەر ئاپۆ بۆ کێیە؛ بۆ هێزە دیموکراسییەکانە. هێندە ئاشکرایە.

لە لایەکی دیکەوە، هەدەپە رایگەیاند کە لە ٣١ ئادار/١٠ نەورۆز چۆن دەنگیان داوە، بەهەمان شێوە دەنگ بدەنەوە. واتە ئاشکرای کرد کە لەو هەڵوێستەی بەردەوام دەبێت بۆ تێکشکاندنی رێککەوتنی ئاکەپە – مەهەپە. رایگەیاند کە ئەو لەگەڵ هێزە دیموکراسییەکان هەڵسوکەوت دەکات. هێزە دیموکراسییەکانی لەدژی کێن؛ لەدژی رێککەوتنی ئاکەپە-مەهەپەن. ئەوە ئاشکرایە، کار بۆ ئەوە دەکەن کە پاڵێورای ئاکەپە - مەهەپە تێکبشکێت و بدۆڕێت، هەڵوێستی هەدەپە بەو شێوەیەیە، هەڵوێستی کوردیش بەو شێوەیەیە، ئەوە نییە کە کورد دەنگ بداتە کام پارتی یان کام کەسایتی. سیاسەتی تێکشکاندنی ئاکەپە-مەهەپەیە، سیاسەتی کوردان بۆ دەنگدان خۆی بۆ دیموکراسییە. چونکە پرسی کورد بە دیموکراتیکبوون چارەسەر دەبێت. ئاکەپە خاوەن ئەو عەقڵیەتە نییە. ئاکەپە پێشتریش بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارییەتی خۆی بەهێز بکات بۆ ئەوەی دەنگی لە هەندێک شوێنەوە بەدەست بهێنێت، بۆ ئەوەی دەنگی کورد بەدەست بهێنێت هەندێک قسەی فریودەرانەیان کرد. بەڵام دوای ئەوەی دەسەڵاتدارییەتی خۆی بەهێز کرد، بە عەقلیەتی دەوڵەتی کلاسیکی قڕکەر و دوژمنی کورد بووە یەک. خۆی لەگەڵ مەهەپە رێککەوتنی کر کە پارێزەری هەرە توندی قڕکردنی کوردانە، ئەو راستییە ئاشکرایە.

هەڵوێستی کورد چی بێت؟ ئاشکرایە کە دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپە عەفرینی داگیر کردووە، دوژمنایەتی شۆرشی رۆژئاوا دەکات و هەموو رۆژێک هەڕەشەی لێ دەکات، شارە کوردەکانی خراپ کرد و وێرانی کرد، هەموو رۆژێک لە هەموو شوێنێک هێرشی سەر کورد دەکات، لە شەنگال و مەخمور هێرشی ئاسمانی دەکات، باشوری کوردستانی داگیر کردووە،. لەنێوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هێزە سەربازییەکانی رێککەوتنی ئاکەپە – مەهەپە هەموو رۆژێک شەڕ روودەدات. سەرباز گیان لەدەست دەدەن، گەریلا شەهید دەبێت. لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا، کە دەڵێن لەو سیاسەتەی خۆیان سوور دەبن و بەردەوام دەبن؛ ئاخۆ چ هیوایە بۆ گەلی کورد و هەدەپە هەیە؟ هەڵوێستمان چۆن بێت؟ گەلۆ کورد دەتوانێت دەنگ بە بکوژەکانی بدات، دەتوانێت دەنگ بداتە ئەوانەی کە هێرشیان دەکاتە سەر و بە نەبوو لێیان دەڕوانێت؟ ئەوە گێلایەتی دەبێت. گەلۆ دەکرێت کورد بچێت دەنگ بداتە دەسەڵاتدارییەک کە دەیەوێت کۆتاییان پێ بهێنێت؟ کورد بۆ دەنگ بداتە دەسەڵاتدارییەکی وەها کە عەفرینی داگیر کردووە، دوژمنایەتی شۆرشی رۆژئاوا دەکات، بۆمب بەسەر شەنگال و مەخمور دەبارێنێت، هەموو رۆژێکێ هێرش دەکات، بەهۆی سیاسەتە شەڕئەنگێزییەکانی سەرباز و گەریلا گیان لەدەست دەدەن، شاری کوردەکان خاپوور دەکەن، پەرلەمانتار، هاوسەرۆکی شارەوانییەکان و هەزاران سیاسەتمەداری دیموکراتیک دەگرێت و خەباتکاری لەناو هەدەپەدا نەهێشتووە؟! گەلۆ کورد دەنگیان دەدەنە دوژمنی خۆیان، دەدەنە ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەناویان ببەن؟ کێ ئێستا دوژمنایەتی کورد دەکات؟ ئیتر ئاشکرایە دەوڵەتی کلاسیکی ساڵانی ١٩٣٠-٥٠، ٦٠، ٨٠ هەیە.

لە هەموو جیهان راستییەک هەیە؛ کە دین گۆڕاوە بە دەمامکی نەتەوەپەرستی لەوێ سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەبراوە. ئێستاکە ئەردۆغان، ئاکەپە لەهەموو کاتێک زیاتر دینی کردوەتە دەمامکی نەتەوەپەرستی. هێزە ئیسلامییەکان پێشتر بە قورسی پشتگیریی سیاسەتەکانی قڕکردنیان نەدەکرد، یان بێلایەن دەمانەوە. ئەردۆغان بۆ یەکەم جار لەمێژووی تورکیادا هێزە ئیسلامییەکانی تێکەڵی قڕکرنی کوردان کرد. ئەوکەسەی ئەوەی کرد ئەردۆغانە، دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپەیە. بێگومان کورد لەدژی ئەوە هەڵوێست دەنوێنن. دەبێت هەلوێستێکی خۆی هەبێت. لەو لایەنەوە هەڵوێستی کورد ئاشکرایە، سیاسەتەکانیان ئاشکرایە. سیاسەتی هەدەپەش لەبەرچاوانە. کردەوەکانی دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپەی ٥-٥ ساڵی رابردوو لەبەر چاوانە. ئەوەی کە دوژمنایەتی کورد لە تورکیا هان دەدات، خاوەنداریی دەکات، دەسەڵاتدایییەتی ئاکەپەیە. هێندەی دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپە هەتا ئێستا هیچ کەسێک بەردەوام و هەمیشە نەیوتووە یەک ملەت، یەک دەوڵەت، یەک لایەن. پێش ئەردۆغان ئەوانەی لەو باوەڕەدا بوون نەبوون. بەڵێ دەسەڵاتدارانی دژی کورد هەبوون، سیاسەتی دەوڵەتی کلاسیک لەبارەی پرسی کورد هەبوو، بەڵام نە دەمیرەل، نە یلماز، نە چیلەر نە ئەجەوید نە ئەوانی دیکەش هەموو بەیانی و ئێوارەیەک نەیانوت یەک میلەت، یەک وڵات، یەک ئاڵا.

پرسی کورد بە تێڕوانینی ئەو دەسەڵاتدارییەتییە یان ئەو دەسەڵاتە چارەسەر نابێت. بە تێکۆشانی دیموکراسی و دیموکراتبوونی تورکیا چارەسەر دەبێت. ئەو دەسەڵاتدارانەی کە سیاسەتی دیموکراتییان نییە، ناتوانن چارەسەری بکەن. ئەو دەسەڵاتدارییەی کە ئامانجی دیموکراتیکبوونی نەبێت ناتوانێت پرسی کورد چارەسەر بکات. ئەو دەسەڵاتدارییەی ئاکەپە کە هەیە دوژمنی دیموکراسی و دوژمنی ئەو هێزە دیموکراتیکانەیە کە هەن. کێ باسی دیموکراسی دەکات، کێ رەخنە لەو رژێمە زۆردارە دەکات یەکسەر دەیگرێت. لە ناوچەیەکی وەها هیوا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد چاوەڕوانکراوە؟ بە پێچەوانەوە، چارەسەرنەکردنی پرسی کورد قورستر دەبێت. چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە لایەک، لە کێشەی کورددا بەیانیان تا ئێوارە باسی قڕکردن، داپلۆسین، لەناوبردن دەکەن. لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا کە ئەو راستییانە هەموویان دەبیندرێن، هەوڵ دەدەن نیشان بدەن لەوانەیە کورد بچن دەنگ بدەنە ئاکەپە، هەڵوێستی خۆیان لە هەلبژاردنی ٣١ی ئادار/١٠ی نەورۆز بگۆڕن. جارێکی دیکە ئاماژەی پێ دەکەین. هەوڵدانێکی بەو شێوەیەی خولقاندنی کەشی خەڵەتاندن کاری گلادیۆی کۆشکە. بەو شتە دەیانەوێت کورد و هێزە دیموکراسییەکان لەدژی یەکتری هان بدەن. دەیەوێت سیاسەتی کوردان بۆ تێکشکاندنی دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپە- مەهەپە ملکەچ بن.

کورد نەک لەبەر جەهەپە و نە لەبەرئیمام ئۆغلو دەنگ دەدەن. دەنگ بۆ پاشەڕۆژی دیموکراتیک دەدەن. بۆیە هەڵوێستی خۆیان ناگۆڕن. خۆی تێکچوونی دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپە – مەهەپە بۆ کورد سەرکەوتنێکی گەورەیە، ئەگەر دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپە- مەهەپە تێکبچێت رێگە بۆ بەدیموکراتبوونی تورکیا دەبێتەوە. بۆیە هێزە دیموکراسییەکان لە کوێ بن، هەدەپە و کوردیش لەوێ دەبن. نابێت کە هێزە دیموکراسییەکان لە لایەک بن و هەدەپەش لە لایەکی دیکە. هەدەپە ئەو حزبە نییە کە ئامانجەکەی ١٢% دەنگەکان بێت. وەکو رێبەر ئاپۆ وتی، حزبێکە دەتوانێت لانی کەم ٣٠% دەنگی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەدەست بهێنێت. لەو چوارچیوەیەشدا دەتوانێت دەنگێکی زۆر لە بنکەی جەهەپە وەربگرێت. وەکو تر ئەو هێزانەی دەنگ دەدەنە ئاکەپە دەتوانێت لەوانیش دەنگ وەرگرێت. ئاشکرایە کە کۆمەڵەی ئەنجومەنی هەدەپە، هێزە دیموکراسییەکان، رەنجدەر، ژن، گەنج، ژێردەستە و ئەو کۆمەڵگانەی گوشار و زۆرداری دەبینن. بۆیە حزبێکە کە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێستی هەرە یەکگرتووی نیشان دەدات. بۆیە سەرچاوەی گومانەکانی "کورد دەنگ دەدەنە ئاکەپە" ئاکەپە خۆیەتی، لە لای ئەوانەوە لە رۆژەڤدا هێشتیانەوە. لە لایەکی دیکەوە هەندێک دەوروبەری نەتەوەپەرست کە لە بابەتی کوردان جیاواز لە ئاکەپە و مەهەپە بیر ناکەنەوە، خۆیان لە گلادیۆی شەری ئاکەپە-مەهەپە دەبوێرن. ئیمامئۆغڵوو تێکبشکێت، ئەوانەی کە دەیانەوێت هۆکاری ئەو تێکشکاندە بخەنە ئەستۆی کورد، بونەتە پارچەیەک لە گومانەکان. بەڵام کورد و هەدەپە گوێ نادەنە گلادیۆی کۆشک، گوێ نادەنە تێڕوانینی میت و گوێ نادەنە ئەو قسانەی 'کورد لە ئاکەپە نزیک دەبنەوە' هێزە جیاوازەکان، بە رێگە راستەکەی خۆیاندا دەڕۆن. ئەو رێیەی کە دەزانن راستە، رێگەی ٣١ی ئادار/١٠ نەورۆزە. لەو رێگەیەدا دەتوانرێت پێش بە دیموکراتبوونی تورکیا بکرێتەوە، دەتوانرێت لە تورکیا عەقڵیەتێکی نوێ و رێبازێکی نوێی سیاسەت بخولقێندرێت. لەبەر ئەوە کورد لە ٢٣ی حوزەیران/٢ی پوشپەڕدا دڵەڕاوکێیان نەبێت و بە بڕیارێکی پتەوەوە دەنگی حۆیان بدەن. تێڕوانینی (ئێمە قبوڵیش نەکەین دەنگی خۆمان دەدەین) هەڵەیە، قبوڵنەکردن چییە؟  کورد دەنگ بۆ خۆیان دەدەن. بۆ دیموکراتبوونی تورکیا، بۆ چارسەرکردنی پرسی کورد دەیدەن. لە بەر ئەوە، پێویستە بە بریارەوە، دڵخۆشی و بە ویستەوە هەڵوێستی ٣١ ئادار/١٠ نەورۆز نیشان بدەن.

درێژەی هەیە....

ک-ش