بایک: تورکیا زۆر تەنگاو بووە بۆیە رێگای بە چاوپێکەوتن دا – ٢ -

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە سەرنجی خستەسەر "هۆکارە سیاسییەکانی" لێدوانەکان لەبارەى ئاگرکەوتنەوە لە ئیمراڵی  و وتی "زۆر تەنگابووبوون، بۆیە ناچار بوون رێگا بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن بدەن".

جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رۆژی دووشەممە میوانی "بەرنامەى تایبەت"ی کەناڵی ئاسمانیى ستێرک تیڤی بوو و شیکاریى بۆ رووداوەکانى ئەمدواییەى کوردستان، تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کرد.

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەبارەی سیاسەتی تورک دەڵێت، هەندێک جار خۆی نزیکی رووسیا و هەندێکجار خۆی نزیکی ئەمریکا دەکات. بەم شێوەیە هیچ ئەنجامێک بەدەستناهێنێت. تا دوێنی لە گرێ سپی و سەرێکانی هاوکاری ڕووسیا دەکرد، بەڵام لە پڕێکا بۆ بە داگیرکاری. قسەکانی ئۆجالان چۆن شیدەکەنەوە؟

ڕێبەر ئاپۆ لەسەر زۆر بابەت بۆچوونەکانی دەربڕی. ئەمڕۆ ڕاستی بۆچوونەکانی وەدیار کەوتن و نە تەنها ئێمە بەڵکو زۆر کەس ئەوە دەڵێن. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە بەرپرسیاری دەژی، دەبینێت کە دۆخی تورکیا تێکدەچێت. لێرە دەیەوێت بەرپرسانی تورکیا، گەلی تورکیا هوشیار بکاتەوە کە سیاسەتی ئاکەپە – مەهەپە خزمەت بە داواکاریەکانی گەلی تورکیا و هەرێمەکە ناکەن. بەم سیاسەتە تورکیا بەرەو مەترسیەکی گەورە دەڕوات. نایەوێت تورکیا تێکبچێت، دەیەوێت تورکیا لەتێکچوون بپارێزێت. لەبەرئەوە هۆشداری دەدات. دەڵێت، ئێوە لەنێوان ئەمریکا و ڕووسیا دێن و دەڕوون. جارێک دەچنە بەر قاچی یەکێکیان و دواتر دەچنە بەر قاچی یەکێکی تر. ئەو دەوڵەتانەش هەوڵ بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەدەن. لەبەرئەوەی ئەو دەوڵەتانە لە جیهاندا سیاسەتی هەژموونگەرایی بەڕێوەدەبەن. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، وا مەکەن، کۆتایی ئەو سیاسەتە تێکچوونی تورکیایە. ئەگەر سیاسەت دەکەن نەچنە لای قاچی رووسیا و ئەمریکا، پشت بە گەل ببەستن.  لە تورکیا کێشەی گەلان هەیە، کێشەی گەلی کورد هەیە، کێشەی دیموکراسی هەیە. ئەو کێشانە چارەسەر بکەن. پەیوەندی خۆتان و گەلانی تورکیا، ئایین و کلتورەکان لەسەر دیموکراسی بنیات بنێن. ئەو کاتە پێویستی ئێوە بە ئەمریکا و ڕووسیا نامێنێت. ئەو کاتە تورکیا تێکناچێت. وا دەڵێت. بەڵام لە تورکیا لۆژیکێک هەیە، لەناو خوێن و دەماریاندایە. بە ئاسانی نایەتە دەرەوە. چیە ئەو شتە؟ لە سەردەمی عوسمانیان و تا ئێستا لەسەر ناکۆکی دەوڵەتان دەژین. لە کۆتاییدا ئەو سیاسەتی چی لە عوسمانیەکان کرد؟ عوسمانیەکانی هەڵوەشاندەوە. بە تەواوی لەناوی برد. کاتێک کۆماری دروست بوو جارێکیتر دەستیان بە هەمان سیاسەت کرد. واتە لە نێوان دەوڵەتاندا ناکۆکی هەیە، دەیانەوێت سوود لەو ناکۆکیانە وەربگرن. لەسەر ئەو ناکۆکیانە سیاسەت دەکەن. کاتێک کۆماری دروستکرا هەمان سیاسەتیان پەیرەو کرد. بەڵام دواتر کۆتایی بە عوسمانی هات. ئێستا هەمان سیاسەت لە تورکیا هەیە. ماوەیەک ئەو سیاسەتەیان بەڕێوەبرد و هەندێک سوودی ڕۆژانەیان بەدەستهێنا، بەڵام ئێستا پێچەوانە بووەتەوە. دۆخی ئیدلب لەبەرچاوە. ئەگەر زیاتر پێداگیری بکەن، کۆتاییان پێدەهێنن. لەبەر ئەو سیاسەتانە ئەکەپە – مەهەپە و دەوڵەتی تورکیا کەوتووەنەتە دۆخێکی زۆر ناڵەبار. چۆن لێی دێنە دەرەوە؟ خۆشیان نازانن. ڕێبەر ئاپۆ ڕێگایان پیشان دەدات، دەڵێت ئێوە بەم شێوەیە ناتوانن لە گێژاوەکەدا بێنە دەرەوە. بەڵام ئەو شتانەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، بە بناغە وەرناگرن. بۆچی؟ لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری گەلی کوردە. ئەوەی گەلی کورد قبوڵ ناکات، ڕێبەر ئاپۆش قبوڵ ناکات. لەبەرئەوەش سیاسەتی گٶشەگیری و قڕکردن بەڕێوەدەبەن، دوژمنایەتی هێزە دیموکراتەکان دەکەن، تەئکید لەسەر ئەو سیاسەتە دەکەنەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر تەئکید لەسەر سیاسەتەکەیان دەکەنەوە و بەرەو مردن دەچن.

عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە دوایین چاوپێکەوتندا باسی ڕۆژئاواشی کرد، ڕایگەیاند، ستراتیژی ڕۆژئاوا ڕاستە، یەکپارچەیی سوریا دەپارێزن. بەڵام پێویستە کاریگەری خۆیان فراوانتر بکەن. پێویستە ئەوە چۆن شیبکرێتەوە؟

ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتی ڕۆژئاوا لە باکووری سوریا بە هەموو شێوەیەک ڕاست دەبینێت. بەڵام بە واتای ئەوە نایەت کە لە هەموو ڕوویەکەوە ئەو سیاسەتەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت، ئەنجامدەدرێت. لەوێ هەندێک کەموکورتی و هەڵەش هەیە. بەڵام بە گشتی ئەو سیاسەتەی ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت، بەڕێوەدەبرێت. بۆیە بە ڕاستی دەزانێت. بە واتای ئەوە نایەت هەڵە و کەموکورتیەکانیش بە ڕاست دەزانێت. ئەوان رەخنەش دەکات و دەڵێت، پێویستە زیاتر فراوان ببن. ئێستا خۆسەری دیموکراتیک، بەڕێوەبەرایەتی باکووری سوریا چ سیاسەتێک بەڕێوەدەبات؟ نەتەوەی دیموکراتیک نە تەنها بۆ باکووری سوریا بەرێوەدەبات، دەیەوێت بۆ هەموو سوریا جێبەجێ بکرێت. لەبەرئەوەی کێشەی سوریا بە نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەر دەبێت. لە هەموو سوریا سیستمێکی دیموکراسیان بەرەو پێشەوە برد، دیموکراسی بەرەوە پیشەوە چوو، کێشەکان چارەسەر دەکرێن. ئەوەش بە نەتەوەی دیموکراتیک دەبێت. لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک دا برایەتی گەلان بە بناغە وەردەگیرێت. ژیانێکی هاوبەش، دابەشکردن بە بناغە وەردەگیرێت. لەو سیستمەدا نەژادپەرستی نییە، ئایینپەرستی نییە. مافی سروشتی هەموو گەلان مسۆگەر کراوە. مافەکان قبوڵ دەکرێن و بە بناغە وەردەگیرێن. واتە چ شتێکیان بۆ کورد دەوێت، هەمان شتیان بۆ عەرەب، سوریانی و تورکمان و گەلانی تر دەوێت. پەیوەندی بە ژمارەوە نییە. دیموکراسی لەسەر ماف بەرێوەدەبرێت، نەک لەسەر ژمارە. ڕاستیەکە ئەنجامدانی دیموکراسی لەسەر مافە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ باش دەیبینێت. لە ئیستادا بە تەنها نەتەوەی دیموکراتیک دەتوانێت کێشەکانی سوریا چارەسەر بکات. لە ناو نەتەوەی دیموکراتیکدا رێکخستنی گەلان بە بناغە وەردەگیرێت. گەلان بە ناسنامەی خۆیان بە زمانی خۆیان، بە کلتوری خۆیان بە ئازادی خۆیان رێکدەخرێن و نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن. چۆن لە بەرانبەر مافی خۆیان، خۆیان بە بەرپرس دەبینن، بە هەمان شێوە لەبەرانبەر مافی گەلانی تریش خۆیان بە بەرپرسیار دەبینن. خۆی ئەمە راستە. یەکێتی دروست دەبێت. دابەشکردن و یەکسانی دروست دەبێت. بۆیە زۆر هێز دەیانویست ئەوە تێکبدەن. هنێکیان لە رێگەی ئایین، هندێک لە ڕێگەی نەژادپەرستی، هەندێکیان بە داگیرکەری و بە زۆر رێبازی تر هەوڵی تێکدانی ئەزموونەکەیان دا و هەوڵیاندا لەناوی ببەن. بەڵام ئەو گەلانەی لەناو سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا دەژین ، هەستیان بەو مەترسیە کرد. لەبەرئەوەی هیچ کاتێک وەک ئیستا کە لەناو سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا دەژین، نەژیاون. لەوە تێگەیشتن، هەرچەندە کەموکرتیش هەیە، بەلام باش تێگەیشتن. ئەم سیستمە سیستمێکی باشە بۆ ئەوان. ئەوانەی کە دەیانەوێت سیستمەکە تێکبدەن، دەیانەوێت جارێکیتر بیانکەنەوە بە کۆیلە. ناسنامەکەیان، کەسایەتیان، کۆمەڵگایان، زمانیان و هەموو شتێک لە دەستیان دەربهێنن. بۆیە لەدژیان ڕادەوەستن. بە تایبەتی کاتێک رێگایاندا تورکیا سەرێکانی و گرێ سپی داگیر بکات. دەیانگۆت خۆسەری دیموکراتیک هەڵدەوەشێت. ئەو دەزگایانە، ئەو هێزانە هەموویان لەناو دەچن. چاوەڕیی ئەوەیان دەکرد. زیاتر پشتیان بە عەرەبەکان دەبەست. دەیانوت، عەرەبەکان لەدژی کورد دەوەستنەوە. هەوڵیاندا دوژمنایەتی لەنێوان کورد و عەرەبدا دروست بکەن. بەڵام گەلی عەرەب لەدژی کارەکانی ئەوان راوەستایەوە. خاوەنداریان لە خۆسەری دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک کرد. خاوەنداریان لە برایەتی کورد و گەلان تر کرد. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی عەرەبمان دەکەم. ئەو هەڵوێستەی کە ئەوان پیشانیاندا، ڕێگای بۆ مرۆڤایەتی کردەوە. هەڵوێستێکی گەورە و ڕاستە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەی دیموکراتیک بەرەوەپێشەوە چوو،  دروستکردنی سیستمێکی دیموکرات کارێکی ئاسان نییە. لەبەرئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوگماتیزم زۆر بەهێزە. داخراوبوون زۆر بەهێزە، نەژادپەرستی، پرسی ئایین و مەزهەب بەهێزە. لەبەرئەوە نەتەوەی دیموکراتیک بە ئاسانی بەرەو پێشەوە نابرێت. بەلام کاتێک گەل و هێزی گەل و ئیرادە و یەکێتی گەلت وەک بناغە وەرگرت، ئەو سیستمە جێبەجێ دەکرێت. ئەوەش چی دەوێت؟ گەلێکی رێکخستکراوی دەوێت و پێویستی هەموو گەلان پاراستنی جەوهەری بەرەو پێشەوە ببەن. ئەگەر پاراستنی جەوهەری بەرەوپێشەوەبرا، بەو پێیە گەل رێکخرا، کۆمەڵگایەکی رێکخستنکراو بەرهەمدێت، کۆمەڵگای رێکخراویش دەتوانیت هەموو کێشەکان چارەسەر بکات، دەتوانێت لەبەرانبەر هەموو مەترسیەکان بووەستێتەوە. ئەوەش چی دەوێت؟ ئابۆری شەڕ و پاراستنی جەوهەری دەوێت. لەبەرئەوەی جەنگی جیهانی سێیەمین بەردەوامە. زۆر هێز لەناو شەڕەکەدان، شەڕەکان بەردەوام دەبن. لەبەرئەوەش پاراستنی جەوهەری و ئابۆری شەڕ لەسەر خولقاندنی کۆمەڵگای رێکخراو شەرتە.

تەڤگەری ئازادی چەندین ساڵە کە باسی سیاسەتی پەنابەرانی دەوڵەتی تورکیا دەکات، دەڵێت، ئەوە بۆ هەڕەشە و پیلانگێڕیە. لەمدواییانەدا بینیمان دوای شەڕی ئیدلب چی ڕوویدا. بە ئۆتۆبوس پەنابەرانیان بەرەو سنورەکان دەبرد و بە کوشتنیان دان. هەڵوێستی ئەوروپای سازشکار هەبوو. لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەستی بە سازش کرد، کاریگەری لەسەر ئەو سیاسەتە دروست کرد. بەڵام هیچ ئەنجامێک بەدەستنەهێنرا. دۆخێکی چۆن دروست دەبێت؟ ئەو دۆخە چۆن دەبینن؟ ئەنجامی ئەم دۆخە چۆن دەبێت؟

لە جیهاندا کێشەی پەنابەران هەیە. ئەم کێشەیە لە لایەن سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستەوە دروستکراوە. ڕۆژ بە ڕۆژ کێشەکە گەورە دەبێت بۆچی؟ لەبەرئەوەی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم، سەرمایەکەی دەنێرێتە هندێک ولاتی تر. لەو وڵاتانە مادیەت بەرەو پێشەوە دەبات. بە ڕێکلامەکان بەهێز دەکات. کاتێک دەچێتە ئەو ولاتانە کۆمەڵگا و ئابۆری ئەو وڵاتانە تێکدەدات. لەبەرئەوە لەو وڵاتانە هەژاری دروست دەبێت. لە ناو خەڵکی ئەو ولاتانەدا لە ڕووی ئابۆریەوە سەختی زۆر روودەدەن. لەبەرئەوەی مۆدیرنیتەی کاپیتالیزم کۆمەڵگا تێکدەدات. ئابۆری تێکدەدات، گەل هەژار دەکات. وڵاتەکان هەژار دەکات. لە لایەکی تر خەرجی زۆرتر دەکات و بە ڕیکلام پلانەکانی بەڕێوەدەبات. ئەو کاتە گەلی ئەو وڵاتانە ناتوانن کێشە ئابۆریەکانیان چارەسەر بکەن. ڕوو لە دەرەوە دەکەن. ڕوو لەکوێ دەکەن؟ مادیەت و خەرجی لە ئەوروپایە. لەبەرئەوە ئەوروپا وەک بناغە وەردەگرن. بۆیە ڕوودەکەنە ئەوروپا. واتە سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمە کە ئەم کێشەیە دروست دەکات. لەبەرئەوە لەدژی ئەو دۆخە وەستانەوە و تێکۆشانە شەرتە. ئەگەر بمانەوێت رێگری لە کێشەی پەنابەران بگرین، ئەو کاتە پێویستە لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم تێبکۆشین. لەبەرئەوە ئەوە کە کێشە دروست دەکات، بەڵام ئەوەی کێشە دروست دەکات ناتوانێت کێشە چارەسەر بکات. ئەوانەی ڕوودەکەنە ئەوروپا، بەدوای چارەسەریدا دەگەڕێن. بەدوای چارەسەری خەیاڵی دەگەڕێن. چوونیان بۆ ئەوروپا هیچ کاتێک کێشەکانیان چارەسەر ناکەن. پرسی پەنابەران لە تورکیا جیاوازە. وەک ئەوەی مۆدیرنیتەی کاپیتالیزم نییە. تورکیا بە ملیۆنان مرۆڤی لە سوریا ڕێکخست، بردنی بۆ تورکیا. تورکیا ئەوانی برد نەک خۆیان ڕوویشتن. ژمارەیەکی کەم خۆیان چوون. بەڵام تورکیا بە ملیۆنان کەسی هێنایە تورکیا بۆچی؟ بۆ ئەوەی بتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر چەتەکاندا بسەپێنێت.  بۆ ئەوەی چەتەکان ناچاری خۆی بکات و بۆ ئامانجەکانی بەکاریان بهێنێت. ئەگەر ئەو گەلە نەباتە تورکیا و کەمپ دروست نەکات و کۆنتڕۆلیان نەکات، ناتوانێت چەتەکان کۆنتڕۆڵ بکات. ناتوانێت چەتەکان بۆ ئامانجەکانی بەکاربهێنێت. لە لایەکی ترەوە لە ڕووی مادیەوە سوودێکی زۆری لەوان بینی. ئەگەر لە تورکیا کێشەی ئابۆری زۆر ڕووینەداوە بە هۆی ئەو گەلەوەیە کە لە سوریا هاتوون. لەبەرئەوەی بە ملیۆنان کەسن، هەم بە هەزرانی کاریان پێدەکات، هندێکیشیان بێ پارە کاریان پێدەکات. بەو شێوەیە سوودی زۆریان بەدەستهێنا. هەروەها بەم شێوەیە هەوڵیاندا سیاسەتیان لە سوریا بەڕێوەببەن. ئەگەر چەتە و گەل لەدەستیاندا بمێننەوە، ئاکەپە و مەهەپە وایاندەزانی زوو لە سوریا ئەنجام بەدەستدەهێنن. بۆ ئەو مەبەستە ئەو شتانەیان کرد. لەدژی کوردیش بەکاریان دەهێنن. رێگا نادەن کورد لە سوریا بگاتە مافی خۆی کە ستاتۆیەک بەدەستبهێنن. بەڵام پرسی سوریا بە دڵی ئەوان نەبوو. دڕێژ بوو. دەیانوت، دەچن لە مزگەوتی ئەمەوی نوێژ دەکەین، بەڵام چەندین ساڵە کێشەکە بەردەوامە. لەبەرئەوە سیاسەتەکەیان ئەنجامی زۆری بەدەستنەهێنا. کاتێک ئەنجامیان بەدەستنەهێنا، ئەو پەنابەرانەیان لەدژی ئەوروپا بەکارهێنا. وتیان، کێشەی پەنابەرمان هەیە، ئەگەر هاوکاری ئێمە لە سوریا نەکەن، کە لە بناغەدا لەدژی کوردە و دوژمنایەتی گەلی کوردە، قڕکردنی کورد هەیە. ئەگەر هاوکاریمان نەکەن، دەتوانین هەندێک شت لەبەرانبەرتان بکەین. ئەو کاتە ڕێگای پەنابەران دەکەمەوە و دێنە ئەوروپا. داعشیش لەناویاندا هەیە. ئەوروپا دەترسێت پەنابەران ڕوویان تێبکەن. لەبەرئەوە وتیان با نەیەن ئێمە پارە دەدەین. واتە ئەوروپا بەرژەوەندی خۆی بە بناغە وەرگرت، لە پرسی ئەوروپادا پەنابەر نییە. وتیان، با پەنابەران نەیێن، ئێمە پارەتان دەدەینێ و چیتان دەوێت بیکەن. ئەم سیاسەتەیان بەڕێوەبرد. ئەردۆغان لەم سیاسەتە هەندێک سوودی بەدەستهێنا. ئەگەر لەدژی کورد سیاسەتی قڕکردنی بەڕێوەبرد، ئەنجامەکەی ئەو سیاسەتەی ئەوروپا بوو. لێرەدا ئەروپاش هاوبەشی سیاسەتی ئەردۆغانە. پێویستە گەلەکەمان باش بزانێت. ئەردۆغان سیاسەت لە سەر پیلان و هەڕەشە بەڕێوەدەبات. واتە پەنابەران وەک کارتی فشار بەکاردەهێنێت. چۆن داعشی بەکارهێنا لەدژی جیهان، لەدژی عەرەب و ئەوروپا، بەو شێوەیە پەنابەرانی لەدژی ئەوروپا بەکارهێنا. خەرجی لە ئەوروپا وەردەگرێت. ئەو پارەیەی کە ئەوروپا پێشکەشی کرد بۆ پەنابەران خەرجنەکرا. یەک قڕوشی نەدا بە پەنابەران. ڕەنجی ئەوانیشی خوارد و بە ملیۆنانی قازانج کرد. هیچ شتێکی نەداوە بە پەنابەران. ئەمە ڕاستیە. ئێستاش لە ئیدلب زۆر تەنگاو بووە، کەوتووەتە بیرێکی قوڵەوە، ناتوانیت بێتە دەرەوە، چارەسەری لەکوێ بینی؟ جارێکتر پەنابەرانی بەکارهێنا. هەڕەشەر لە ئەوروپا کرد. وتی ئەگەر هاوکاری من نەکەن هەموو دەرگاکان دەکەمەوە. کارمەندانی تورکیا پۆلیس و ئیستخباراتی تورکیا پەنابەران سوار دەکرد و دەبردە سنور. ڕێگای پیشانی ئەوان دەدا، کاری قاچاخچیەتیان دەکرد. کەسانی خۆیانیان لەگەڵیاندا دەنارد. دەیانوت لەم رێگایانەدا تێپەڕ ببن. بەمەش دەیانەوێت ئەوروپا تەنگاو بکەن. هەم پارە لە ئەوروپا وەربگرە ، هەم ئەوروپا نەتوانێت لەدژی سیاسەتەکانی بووەستێتەوە و لەسەر دەسەلات بمێنێتەوە. لەبەرئەوەی ئەگەر خۆیان لەم بەربەست و کێشە گەورەیە ڕزگار نەکەن، زەحمەتە لەسەر دەسەڵات بمێننەوە. لەبەرئەوە گەیشتنە کۆتایی ڕێگا. ئەگەر هاوکاری بەدەستنەهێنن ئەگەری هەیە بکەون. لەبەرئەوەی هەموو ڕۆژێک سەربازی تورک دەکوژرێن، کۆمەڵگای تورکیا ئەوە دەبینێت. تا کەی بەردەوام دەبێت، تا کۆتایی بەردەوام نابێت. ئاکەپە و مەهەپە  دەیانەوێت بە زودترین کات خۆیان لە گێژاوەکە ڕزگار بکەن و کارتی پەنابەرانیش وەک چارەسەری دەبینن."

ف.ق