برادۆست شۆڕشگێڕه‌كانی خۆی نافرۆشێت
لە دەشتی هێرتی هەتا ناوچەی کۆلیتە هاوڵاتیانی دەڤەری برادۆست بە درووشمی «ئێمە پێشەنگانی خۆمان نافرۆشین»، وه‌ڵامی بڕیارەکەی وەزاره‌تی دەرەوەی ئەمه‌ریکایان دایەوە.
لە دەشتی هێرتی هەتا ناوچەی کۆلیتە هاوڵاتیانی دەڤەری برادۆست بە درووشمی «ئێمە پێشەنگانی خۆمان نافرۆشین»، وه‌ڵامی بڕیارەکەی وەزاره‌تی دەرەوەی ئەمه‌ریکایان دایەوە.
دەوای ئەوەی وەزاره‌تی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا پاره‌ی ته‌رخات كرد بۆ ئەو کەسەی زانیاری بدات دەربارەی شوێنی ٣ پێشەنگی پەکەکە؛ جەمیل بایک، مووراد قەره‌یلان و دووران کاڵکان، لە تەواوی کوردستان بە چالاکیی جۆراوجۆر گه‌ل ناڕەزایەتی لە دژی ئەو بڕیاره ده‌ربڕی و ده‌ستیان به کەمپینی «ئێمە شۆرشگێڕه‌کانمان نافرۆشین»كرد و وه‌ڵامی وەزاره‌تی دەرەوەی ئەمه‌ریکان دایەوە.
هاوڵاتیانی دەڤەری برادۆست و ڕێكخراوی گەنجانی وه‌ڵاتپارێز لە ناوچەی دەشتی هێرتی هەتا ناوچەی كۆلیته لە ١٥ گوندی ئەو ناوچەیە بە هەڵدانی لافیتە و وێنەی سێ كادیری پێشەنگی پەکەکە کە لەسەری نوسراوە «ئێمە شۆڕشگێڕه‌کانمان نافرۆشین» بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایان ئیدانه كرد.
پشۆ برادۆستی ئەندامی ڕێكخراوی گەنجانی وه‌ڵاتپارێز لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی هەوڵی فورات (ANF)ی گوت: ئێمە بە هەموو شێوەیه‌ک بڕیاری وەزاره‌تی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ڕەت ده‌کەینەوە و بە سیاسەتێكی نائەخلاقی دەزانین به‌رانبه‌ر بە بزاڤی ئازدیخوازی گەلی کورد.
برادۆستی بە گەرمی پەکەکە لە باوەش ده‌گرن
هەروه‌ها ناوبراو گوتیشی: دەڤەری برادۆست بەسەدان ساڵە باوەشی بۆ تەواوی شۆڕشەکانی کوردستان كردووه‌ته‌وه و ئێستاش بەگەرمی شۆڕش و بزاڤی پەکەکە لە باوه‌ش ده‌گرین و هیچ کەس ناتوانێت گەل و پەکەکە لە یەک جیابكاته‌وه.
s.m