بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم ده‌كات
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیبلۆماسیی ته‌ڤده‌م ده‌كات و داوا له حكوومه‌تی چیك ده‌كات به‌زوویی ساڵح موسلیم ئازاد بكه‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیبلۆماسیی ته‌ڤده‌م ده‌كات و داوا له حكوومه‌تی چیك ده‌كات به‌زوویی ساڵح موسلیم ئازاد بكه‌ن.
شۆڕش حاجی، ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان به مێدیاكانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: ئیدانەی دەستگیرکردنی هەڤاڵ ساڵح موسلیم ده‌كه‌ین و داوا لە حکوومەتی چیک دەکه‌ین کە بە هیچ شێوەیەک نەچنە ژێر باری رادەستکردنی ئەم تێکۆشەرە بە دەوڵەتی تورکیا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان وتی: بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی هەڤاڵ ساڵح موسلیم دەکەین لە وه‌ڵاتی چیک و داوا لە حکوومەتی چیک و پەرلەمانی ئەو وه‌ڵاتە دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک نەچنە ژێر باری رادەستکردنی ئەم تێکۆشەرە بە دەوڵەتی تورکیا و دادگه‌یی كردنی، پێویسته به‌زوویی ئازاد بکرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا دەكات رێگە نەدەن تێکۆشەرێکی وەک ساڵح موسلیم کە سمبولی تێکۆشانی نەتەوەیەکی ستەملێکراو و گەلێکی خۆڕاگره له به‌رانبه‌ر تیرۆرستان، لەسەر داوای تورکیا بگیرێت و دادگایی بکرێت.
s.m