به‌هۆی تۆپبارانی سوپای پاسداران ٤ چالاكیی ژینگه‌پارێز له مه‌ریوان شه‌هید بوون
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی تۆپبارانی سوپای پاسدارانی ئێران له سنووری شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٤ چالاكی ژینگه‌پارێز شه‌هید بوون.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی تۆپبارانی سوپای پاسدارانی ئێران له سنووری شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٤ چالاكی ژینگه‌پارێز شه‌هید بوون.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران ئاگر له دارستانه‌كانی نزیک گونده‌كانی پیلە و سلسی سەر بە شاری مەریوان كه‌وته‌وه. ژماره‌یه‌ك چالاكی ژینگه‌پارێز به‌مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ڕوویان له ناوچه‌كه كردووه و هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌كاتێكدا ئه‌و ژینگه‌پارێزانه خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بوون، سوپای پاسداران جارێكی دیكه تۆپبارانی دارستانه‌كه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چالاكی ژینگه‌پارێز شه‌هید بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی مه‌ریوان له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی پیشان ده‌ده‌ن.
هاوكات تا ئێستا شه‌هیدبوونی ٤ چالاكی ژینگه‌پارێز ڕاگه‌یه‌نراوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانیان له‌ده‌ستداوه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیان كه ڕێكخراوێكی بواری ژینگه‌پارێزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌نرا كه ٢ له شه‌هیده‌كان ناویان شەریڤ باجوەر و ئۆمید کونەپۆشی-یه.
s.m