به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی حكوومه‌تی توركیا، چاپخانه‌كان «ڕۆژنامه‌ی وه‌لات» چاپ ناكه‌ن
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی حكوومه‌تی توركیا، هیچ چاپخانه‌یه‌ك ئاماده نییه تاكهڕۆژنامهی كوردیی باكوری كوردستان و توركیا چاپ بكات.
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی حكوومه‌تی توركیا، هیچ چاپخانه‌یه‌ك ئاماده نییه تاكهڕۆژنامهی كوردیی باكوری كوردستان و توركیا چاپ بكات.
زمانی ڕاگه‌یاندنی ئازاد و زمانی كوردی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په\مه‌هه‌په ده‌ترسێنێت. به‌وهۆیه‌وه هه‌میشه داموده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئازاد ده‌كاته ئامانجی هێرشه‌كانی. به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی حكوومه‌تی ئاكه‌په له توركیا، چاپخانه‌كان ئاماده نین تاكهڕۆژنامهی كوردیی باكوری كوردستان «ڕۆژنامه‌ی وه‌لات» چاپ بكه‌ن.
چیرۆكی ڕۆژنامه‌ی وه‌ڵات له ساڵی ١٩٩٢دا به ڕۆژنامه‌كانی «وه‌لاتێ مه» و «وه‌لات» كه وه‌ك هه‌فته‌نامه ده‌رده‌چوون ده‌ستی پێكرد و به «ئازادییا وه‌لات»، «ڕۆژه‌ڤا مه‌دیا» و «وه‌لات» كه درێژكراوه‌ی یه‌كترن له باكوری كوردستان و توركیا درێژه‌ی كێشا. ڕۆژنامه‌ی وه‌لات كه له ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ به درووشمی «ناشكێ و ناكه‌وێت» ده‌ستی به وه‌شان كرد. له ٢٩ی مارسی ٢٠١٨-ه‌وه به‌هۆی زه‌ختی حكوومه‌تی ئاكه‌په له‌سه‌ر وه‌شانخانه‌كان، هیچ چاپخانه‌یه‌كی باكوری كوردستان و توركیا ئاماده نییه ڕۆژنامه‌كه چاپ بكات.
s.m