بولدان و تەمەللی: بە رێکەوتنی دیمۆکراسی دەچینە دەسەڵات
پەروین بولدان و سەزایی تەمەللی هەر دوو هاوسەرۆکی هەدەپە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان جەختیان کردەوە کە ئەگەر بگەن بە رێکەوتنی دیمۆکراسی دەتوانن دەسەڵات بگرە دەست.
پەروین بولدان و سەزایی تەمەللی هەر دوو هاوسەرۆکی هەدەپە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان جەختیان کردەوە کە ئەگەر بگەن بە رێکەوتنی دیمۆکراسی دەتوانن دەسەڵات بگرە دەست.
پەروین بولدان و سەزایی تەمەللی هەر دوو هاوسەرۆکی هەدەپە، ئیدیل ئۆگورلو و سەدات شەنگوڵ هەردوو وتەبێژی هەدەکە، بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە و چەندین هاوسەرۆک و ئەندامانی دیکە لە پارتە جیاوازەکان، لە بەیۆگلو لەگەڵ رۆژنامەنووسان دانیشتنێکیان ئەنجامدا.
بوڵدان: کۆنگرە بە بەشداری و جۆش و خرۆشێکی زۆر بڕێوە دەچێت
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە تیشکی خستە سەر فشارەکانی سەر پارتەکەیان و وتی:"ئامانجی ئەمڕۆی دەسەڵات، هەدەپەیە. بۆیەش ئەندامانمان دەستگیر دەکەن. بەڵام لەگەڵ ئەم فشارانە ئێمە لەسەر پێین. هۆکاری ئەوەی لەسەر پێ ماوین، ئەو هێزەیە کە لە گەلەکەمان وەردەگرین."
بوڵدان رایگەیاند، ئەوان لەو بڕوایەدان کە کۆنگرەکەیان لە ٢٣ی شوبات، بە جۆش و خرۆشێکی زۆر و بە بەشدارییەکی گەورە بەڕێوە دەچێت و وتی:"ئێمە کۆنگرەکەمان وەکو وڵامێکی گەورە لە دژی سیاسەتەکانی شەڕ دەبینن. وەکو هەنگاوێک دەبینن کە هەموو پلانەکانیان لەناو بەرین. ئێمە پیشانی هەموو کەسێکماندا کە هەدەپە خاوەندی چ هێزێکە."
بوڵدان هەروەها تیشکی خستە سەر فشارەکانی سەر پارتەکەیان و وتی:" لە ماوەی دوو ساڵدا ٥ هەزار ئەندام، خەباتکار و بەرێوبەرمان دەستگیر کران. هەزار کەس لەوان گیران و سزا دران. دوای قەیومەکانیش، ٢٥ هاوسەرۆکی شارەوانی گیران. هەروەها قەیومیان لە پۆستی ٣٢ شارەوانی جێگیر کران."
تەمەللی بانگەوازییەکی بۆ رێکەوتنی دیمۆکراسی کرد
سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپەش رایگەیاند ئەوان لە قۆناغێکی مێژووییدا کۆنگرەیەکەیان ساز دەکەن و تی:"بە بڕوای ئێمە دەکرێت کێشەکان بە رێگە دیمۆکراسی چارەسەر بکرێن. بڕیارمان داوە ئەم خەباتە لەبەر چاو بگرین. لە ٣١ی ئازار بە هیوایەکی نوێ دەستمان پێکرد. پێویستە کۆمەڵگاکان لەگەڵ یەک کۆببنەوە. کۆنگرەکەی ئێمە بانگەوازێکی گەورەیە."
دواتر سەدات شەنۆغلو هاوسەرۆکی هەدەکە قسەی کرد و رایگەیاند، دەسەڵاتداران رێگە لە کۆمەڵگاکان دەگرن و کۆنگرەی هەدەپە بۆ رێگەکردنەوە لە کۆمەڵگاکان، زەمینێکی بەهێز دروست دەکات.
بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدەش رایگەیاند، لە تورکیا گەورەترین کێشە، پرسی کوردە و وتی:" ئەم پرسە بە سیاسەتی 'پاراستنی ئەمنی' چارەسەر نابێت. هەدەکە و کەجەدە خۆیان بەرێکخستن دەکەن و دەبن بە بەدیل."
ز.ش