بڕیارە لە ئامەد کۆنفڕانسی یەکێتی نەتەوەیی ساز بکرێت

بڕیار وایە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ریکەوتنی نەتەوەیی، لە شاری ئامەد کۆنفڕانسی یەکێتی نەتەوەی ساز بکرێت کە ٢ رۆژ بەردەوام دەبیت.

 

لە ئامەد ٩ پارتی کوردی هەوڵێکیان بۆ بونیادنانی رێکەوتنی نەتەوەیی دەست پێکردبوو. لە چوارچێوەی ئەو هەوڵەدا، بڕیارە کۆنفڕانسی یەکێتی نەتەوەیی ساز بکرێت. ئەم کۆنفڕانسە بڕیار وایە لە بەرواری ١٨-١٩ی ئەم مانگە لە ئامەد بەڕێوە بچیت.

هەروەها بڕیارە لەو کۆنفڕانسەدا، بابەتی 'ئەنجومەنی نەتەوەیی یان کۆنگرە؟ یان بەرەی دیمۆکراتیک' گۆتۆبێژ بکرێت. هەروەها بڕیارە باس لە مۆدێلەکانی تەڤکورد، کەجەدە، ئەزموونی باشوری کوردستان، تەڤدەم، ئەنەکەسە و مۆدێلەکانی یەکێتی نەتەوەیی لە جیهان، بکریت و لە بارەی رێگرییەکانی یەکیتی نەتەوەیی و چارەسەرییەکان گۆتوبێژ ئەنجام بدرێت.

ئەو پارتانەی بەشدار دەبن لە کۆنفڕانسەکەدا بریتین لە:

ئازادی، دەبەپە، دەدەکەدە، هەدەپە، پیا، کەکەپە، پلاتفۆرمی دۆمۆکراتیکی کوردستان، پەدەکە-تە و پارتی ئازادی.

ز.ش