بەرنامەکانی نەورۆز لە باکووری کوردستان و تورکیا ئاشکرا کرا
نەورۆزی ئەمسال بە دروشمی" فاشیزم تێک دەچێت وگەل سەردەکەوێت" لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان بە ڕەنگێکی گرسەیی بەڕێوە دەچێت.
نەورۆزی ئەمسال بە دروشمی" فاشیزم تێک دەچێت وگەل سەردەکەوێت" لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان بە ڕەنگێکی گرسەیی بەڕێوە دەچێت.
کۆمیسیۆنی نەورۆز کە پێکهاتووە لە ، پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)، پارتی هەرێمی دیموکراتی(دەبەپە)، کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە) وکۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە)، بەرنامەکانی بۆنەی نەورۆزی ئەمساڵیان ئاشکرا کرد.
بە پێی ئەو بەرنامە کە دانراوە ئەم بۆنانە لە ١٧ی ئادار/٢٧ی ڕەشەمە لە ٤٠ شار و ناوچەی باکووری کوردستان دەست پێدەکات.
دروشمی سەرەکی لە نەورۆزی ئەمسال ئەمەیە" فاشیزم تێک دەچێت ، گەل سەردەکەوێت".
جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕێکەوتی ١٧ی ئادار\ ٢٦ ڕەشەمە لە ناوچەی فارقینی ئامەد دەست پێدەکات وتا ٢١ێ ئارا ١ی خاکەلێوە بەردەوام بێت.
جەژنی سەرەکی لە شارەکانی ئامەد، وان ،ئیستانبول، رەحا،ئیزمیر، ئادانا، مێرسین، نسەیبین، جەزیر وگەڤەر بەڕێوە دەچێت.
بەرنامەکە بەم شێوازەیە:
١٧ی ئادار/٢٦ی ڕەشەمە، لە فارقین، قوسەر، کۆنیا، سێرت، کۆچایل، ئانتالیا، چەولیک، ئەردێخان
-١٨ی ئادار/٢٧ی ڕەشەمە، لە ئادارێ،ئیلین، مێردین، پیرسوس، دیلۆک، بورسا، دەرسیم،بدلیس، مێڕەش.
- ١٩ی ئادار/٢٨ ڕەشەمە ، لە ئادارێ، مووش، جولەمێرگ، ئیدێر،سێمسوور، ئاگری، ئیرخانێ .
- ٢٠ی ئادار/٢٩ ڕەشەمە، لە مەلەتی، بازی، مانیسا، دەپ، قەرس، حاتای\ ئەسکەندەروون، ئەنکارا.
= ٢١ی ئادار ١ی خاکەلێوە، لە ئامەد، وان، ڕەحا، ئیستانبول، ئیزمیر، ئەدەنە، مێرسین، نسەیبین، جەزیر وگەڤەر.
لە چەندین کوند وناچەی دیکەشدا بە پێی بەرنامە جەژنی نەورۆز بەڕێوە ئەچێت.
چاوەڕوان دەکرێت کە لە ١٠٠ شار وناوچەی باکووری کوردستان وتورکیا جەزنی نەورۆز پیرۆز بکرێت.