بەهۆی «ناجێگیریی باری ئەمنی» کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی دواخرا

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سێیەمین كۆنگره‌ی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگه‌ی کوردستان بە ئامادەبوونی ٦٠٠ ئەندام لە شاری کەرکووک به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام هێزه‌‌ ئەمنییەکان بە پاساوی «ناجێگیریی باری ئەمنی» ڕێگرییان كرد.

تارا حوسێن جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌ مێدیاكانی ڕاگه‌یاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ وەک تەڤگەری ئازادی سێیەمین كۆنگره‌ی خۆمان لە شاری کەرکووک ببەستین بەڵام بەهۆی ڕێگریی هێزە ئەمنییەکان بە بیانووی ناجێگیریی دۆخی ئەمنی، کۆنگرەكه‌ بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.»

ڕاشیگەیاند: «پێشتر مۆڵەتمان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە. بەداخەوە ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە كه‌ ناتوانین کۆنگرە ببەستین بەهۆی ناجێگیریی باری ئەمنی.»

s.m