بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینی گەلی باشووری کوردستان بەیاننامێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە؛

دەقی بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان:

گەلی وڵاتپاریز و شۆڕشگێر، ژنان و گه‌نجانی تێکۆشەر و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

لەبەرەبەیانی ٥ی ئازاری ١٩٩١دا گەلی کورد لەباشووری کوردستان لە راپەڕینێکی میللی بەشکۆ دا کە لە ده‌ڤه‌ری راپه‌رین دەستی پێکرد لە ماوەیەکی کورتدا سەرجەم دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی رژێمی بەعسی خوێنرێژ کەوتنە دەستی خەڵک و دواتر بڵێسەی راپەڕین سەرجەم شارو شارۆچکەکانی باشووری کوردستانی گرتەوە تاگەیشت بە شاری دێرینی کەرکوک، ئەو راپەڕینە؛ وەرچەرخانێکی مێژووی گرنگ بوو لەخەباتی رزگاری وئازادیی خوازیماندا، دوای چەندین ساڵ لەسەرهەڵدان، بەرخۆدان.

 سەرئەنجام لەوراپەڕینەدا کەهێزی گەل سەرچاوەکەی بوو بەشێکی گرنگ لەخاک و وڵاتی داگیرکراو پارچەکراو کەوتەوە دەستی کوردخۆی بۆ بەڕێوەبردن، بەڵام زۆری نەبرد ئەو جۆش وخرۆشەی خەڵکی بەرخۆدێری تینو بۆژیانێکی ئازاد کە توانیبوی بەرگەی ئەنفال وکیماباران وراگواستن وسیاسەتی قرکردنی بەعسیەکان بگرێت بێهیواکراو لەنیوەی رێگادا بەجێهێڵرا لەلایەن ئەو هێزانەوە کەهاتبوون لەسەر خوێن و تێکۆشانی گەلی راپەڕیویی کوردستان سیاسەت و دەسەڵاتداری بکەن.

ئەوزهنیەتە دەسه‌ڵاتخوازە لە جیاتی کاربکەن بۆجێبەجێکردنی بڕیارەکانی گەل و پاراستنی دەسکەوتەکان، بەپێچەوانەوەکەوتنە سەودا لەگەڵ بەعس و شەڕکردن بۆ گه‌یشتن به‌ دەسەڵات و راکردن بۆباوەشی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و دابەشکردنی سامانی گشتی لەنێو دارودەستەمشەخۆرەکانی خۆیاندا، سەرئەنجامەکەشی بریتی بوو لە راکردن لەبەردوژمن و بەدەستەوەدانی دووبارە ئەوخاکەی بەخوێنی هەزاران شەهید ئازادکرابوو، لەوەش خراپتری بەدواداهات، وەک نانەوەی شەڕی ناوخۆ، بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی گشتی و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگه‌و گەندەڵی و دەیان دەردی دیکەیان خستە جەستەی شەکەت و ماندوی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان کەتادەگات بەرۆژی ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە.

لەو یادە مێژوویەدا وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان  بۆ دەربازکردنی گەلەکەمان لەوقەیرانە سیاسی وجڤاکی ئابوریەی بەسەری داسەپێنراوە، بۆپاراستنی دەسکەوت وسەوەریەکانی گەل و بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان بۆخاوەندەرکەوتن لەنرخ و بەها پیرۆزەکانی کۆمەڵگه‌ و گێڕانەوەی ئیرادەو هێز بۆ تاک بەتاکی کۆمەڵگه‌کەمان بەگوروتین و جیهان بینیەکی نوێ و لەسەربنەمای هێڵی نەتەوەی دیموکراتی، بە پشت بەستن به‌ پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان تێدەکۆشین بەڕۆحییەتی ئەو رۆژانەی کە راپەڕینی پێنجی ئازاری تێدا سەرکەوت و ئەمڕۆش بەهێز وەرگرتن لەوئیرادە و بەرخۆدانە مەزنەی گەلی شۆڕشگێڕی عەفرین کەشکستی بە فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا هێناوە تادێت ئاسۆی سەرکەوتنمان روونتردەبێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدانی راپەڕین وسەرجەم شەهیدانی ئازادیی وسەرفرازی کوردستان.