ته‌مه‌للی و بوڵدان: پێویسته یه‌كێتیی كورد گه‌شتر بكرێت
هه‌ده‌په و پارتییه كوردییه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی له ئامه‌د لێدوانیان دا. هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په ڕایانگه‌یاند، هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌یان چاره‌نووسی وه‌ڵاتی گۆڕیوه و ده‌بێ گه‌شتر بكرێت.
هه‌ده‌په و پارتییه كوردییه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی له ئامه‌د لێدوانیان دا. هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په ڕایانگه‌یاند، هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌یان چاره‌نووسی وه‌ڵاتی گۆڕیوه و ده‌بێ گه‌شتر بكرێت.
هاوسه‌رۆكانی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌روین بوڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و پارتییه كوردیانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان هاوپه‌یمانه‌تییان له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په كردبوو، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانییان ساز كرد. دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په قسه‌یان كرد.
ته‌مه‌للی: هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه ڕۆڵی له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌دا هه‌یه
ته‌مه‌للی سه‌رنجی خسته سه‌ر ستراتیژیی هه‌ڵبژاردن و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ستراتیژی هه‌ده‌په بووه‌ته هۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و بارودۆخی سیاسی له توركیا گۆڕیوه. گوتیشی، به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت بلۆكی ئاكه‌په-مه‌هه‌په كه ڕژێمی ئۆتۆریته‌ر ده‌یسه‌پێنن بۆیان ناچێته سه‌ر. ئه‌و ئه‌نجامانه ڕێی بۆ دیموكراتی و ئاشتی كردووه‌ته‌وه. له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا هاوپهیمانهتییهكهمان پشكی گه‌وره‌ی هه‌یه. به‌رپرسایه‌تیی ئێمه‌یه كه كولتووری هاوپه‌یمانه‌تی به‌رفره‌وان بكه‌ن.
بوڵدان: ستراتیژی ئێمه جاره‌نووسی وه‌ڵاتی گۆڕی
هه‌ر له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا په‌روین بووڵدان گوتی، «من سوپاسی سه‌رۆكی هه‌ر ٧ پارتییه‌كه ده‌كه‌م. ئێمه پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ختی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنمان به‌ڕێوه‌برد. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ڕه‌نج و هه‌وڵێكی گه‌وره‌ی ئه‌و پارتییه سیاسییانه هه‌یه كه هاوپه‌یمانه‌تیمان له‌گه‌ڵ كردن. له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردندا بینیمان ڕۆحی هاوپه‌یمانه‌تی و ده‌ست له‌ناو ده‌ست و شانبه‌شانی یه‌كتر چه‌نده گرنگه.»
«ئه‌و یه‌كێتیی هێز و هاوپه‌یمانه‌تییه‌ی كه پێكمانهێنا كاریگه‌ری له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا كرد و بینیمان چۆن ستراتیژی ئێمه چاره‌نووسی توركیای گۆڕی. ده‌مه‌وێت بڵێم كورد و ستراتیژی هه‌ده‌په له توركیا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا.»
«پێویسته هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه پته‌وتر بكه‌ین»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا په‌روین بووڵدان گوتی، «بۆ ساڵانی داهاتوو به‌هێزكردنی ئه‌م یه‌كێتییه گرنگه. پێویسته ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌ی شارهوانییهكمان به‌ده‌ستهێناوه سه‌یری پڕۆسه‌كه نه‌كه‌ین، به‌ڵكوو وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی سه‌یری بكه‌ین. راسته له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه شاره‌وانیمان به‌ده‌ستهێناون به‌ڵام ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كه‌ی پشت ئه‌مه گرنگتره.»
s.m