ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم ده‌كات
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌رباره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی ده‌وڵه‌تی چیكی كرد.
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌رباره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی ده‌وڵه‌تی چیكی كرد.
ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیبلۆماسیی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی - ته‌ڤده‌می كرد و داوای كرد به زووترین كات ئازاد بكرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی‌دا هاتووه: ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم له كاتێكدا كه له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی چیك سه‌ردانی پڕاگی كردووه، ڕووی شاراوه‌ی نادێمۆكراتیی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی و شارستانه‌تیی سه‌رمایه‌داری پیشان ده‌دات كه چه‌نده نائه‌خلاقیانه له‌ژێر ناوی دێمۆكراتیدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه شۆڕشگێڕ و دێمۆكراتهكاندا ده‌كه‌ن.
«گه‌لی كورد مێژوویه‌كی تاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوازی تیرۆر و ڕفاندنانهدا هه‌یه، نموونه‌ی وه‌ك كۆمپلۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕفاندنی ڕێبه‌ری شۆڕشی دیموكراتیی گه‌لان ڕێبه‌ر ئۆجالان و تیرۆری دكتۆر قاسملۆ، شه‌ره‌فكه‌ندی و شه‌هیدانی پاریس به‌رچاوترینیانن.»
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌بوایه له بری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك ساڵح موسلیم كه خۆی قوربانی تێرۆره و له‌پێناو دێمۆكراتی، ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان تێده‌كۆشێت، لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكرێت كه هه‌میشه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری تیرۆر ده‌كه‌ن و تیرۆر به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕایگه‌یاندووه: پێشتر له ڕێی هاوكاری كردنی داعش و ئێستاش به‌هۆی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عه‌فرین كه سه‌دان ژن و منداڵ شه‌هید ده‌بن، توركیا و ئه‌ردۆغان هێڵی تێرۆریستی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
«ئێمه به‌ر له هه‌ر كه‌سێك ئاگاداری كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی چیك ده‌كه‌ینه‌وه كه نه‌كه‌ونه نێو ئه‌و هێڵی تیرۆره‌ی ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان و له پیلانگێڕییه‌كی به‌و شێوه‌یه‌دا به‌شدار نه‌بن، تێوه‌گلان له‌وه باش نابێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تی چیك له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد. ده‌بێت ده‌وڵه‌تی چیك له بری ئه‌وه پشتگیریی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد بكات كه بۆ مافه‌كانی خۆی له تێكۆشانێكی بێ وچاندایه و هه‌ر ڕۆژ قوربانی بۆ ده‌دات»
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای له گه‌لی كوردستان كردووه له به‌رانبه‌ر هه‌ر پیلانگێڕییه‌ك هۆشیار بن، بێ وه‌ڵام نه‌بن و خاوه‌نداری له تێكۆشه‌ری ماندوونه‌ناسی گه‌ل هه‌ڤاڵ ساڵح موسلیم بكه‌ن.
«خاوه‌نداری كردن له به‌ڕێز ساڵح موسلیم خاوه‌نداری كردنه له تێكۆشان و تێكۆشه‌رانی شۆڕشی ئازادی و دیموكراتیی گه‌لانی ئازادیخواز، خاوه‌نداری كردنه له به‌ها شۆڕشگێڕییه‌كان، خاوه‌نداری كردنه له ئیراده‌ی به‌هێزی ڕۆژئاوای كوردستان كه ئێستا به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین به پێشه‌نگایه‌تیی ڕێبازه‌كه‌ی به‌ڕێز ساڵح موسلیم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سوپای توركیا تێكده‌شكێنن.»
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: له كاتێكدا ده‌وڵه‌تی توركیا له مه‌یدانی شه‌ڕی شۆڕشگێڕی و تێكۆشانی دیموكراتیدا تێكده‌شكێت، په‌نا بۆ شه‌ڕێكی ترسنۆكانه‌ی سیخووڕی ده‌بات كه ئێمه پێمان وایه گه‌لی كورد ئیراده و هۆشیاری ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌و مه‌یدانه‌شدا هه‌وڵه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بێكاریگه‌ر بكات.
s.m