تورکمانەکانی عێراق هەرشەی تێکدانی بارودۆخی کەرکوک دەکەن
بەرپرسێکی تورکمان هۆشیاری دەدات و دەلێت:ئەگەر بارودۆخی کەرکوک تێکبچێت ئەوە بارودۆخی گشت عێراق تێکدەچێت.
بەرپرسێکی تورکمان هۆشیاری دەدات و دەلێت:ئەگەر بارودۆخی کەرکوک تێکبچێت ئەوە بارودۆخی گشت عێراق تێکدەچێت.
ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری کەرکوک ٩ حزبی تورکمانی لە بارەگای سەرەکی پارتی بڕیاری تورکمان کۆبوونەوە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا، کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە دەربارەی ئەو گەندڵکاریانە بوو کە دامەزراندنەکانی شاری کەرکوکی قۆرخکردۆتەوە بۆ نەتەوەی عەرەب بەتایبەتی ئەو ناوچە عەرەبانەی کە عەشیرەتی پارێزگاری کەرکوکی بەوەکالەت لێیە.
پێشتریش هەردوو نوێنەری کورد و تورکمانەکان لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەو دامەزراندنەی وەزارەتی پەروەردە رێککەوتن و دانیان بە شەرعیەتی ئەو دامەزراندنە نەدا و بە گەندەڵ و سەپاندنی نەتەوەیەک بەسەر نەتەوکانی دیکەی کەرکوک ناویان نا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا عەباس بەیاتی سیاسەتمەداری تورکمان و ئەندام پەرڵەمانی پێشوی عێراق بەیاننامەکەی بەناوی هەر ٩ حزبە تورکمانەکە خوێندەوە و وتی: "ئێمە ڕێگە نادەین و قەبوول ناکەین ئەو ڕاگەیاندنی دامەزاندانەی وەزارەتی پەروەردەی کەرکوک ڕەتدەکەینەوە چونکە گەندەڵی نا دادپەروەریەکی زۆری تێدا ئەنجامداروە بەرامبەر نەتەوەکانی کەرکوک، ئێمە پێشتر لە گەل ئەندام پەرڵەمانەکانی شاری کەرکوک هۆشداریمان داوەتە وەزیری پەروەردە و هەر سی سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەڵام کاتێک ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان هەمووان توشی شۆک بوون کە زۆربەی دامەزراندنەکە بۆ نەتەوەی عەرەب قۆرخکراوەتەوە و نەتەوەکانی دیکەی کەرکوک پشتگۆی خراون."
هەروەها لە دەقی بەیاننامەکەدا هاتبوو: "ئێمە لێرەوە ڕایدەگەینین کە هەموو ڕێگایەک تاقی دەکەینەوە چ لە خۆپیشاندان و مانگرتن و سکالای لە دادگاکانیش تۆمار دەکەین و ڕێگای تریش دەگرینە بەر."
هەروەها ڕاشیانگەیاند: "کە دۆخی ئاسایشی شاری کەرکوک ئالۆزەو ئەم نا دادپەروەریە دەبێتە هۆی تێکدانی باردۆخی کەرکوک، ئەگەر بارودۆخی کەرکوک تێکبچیت ئەوە بارودۆخی گشت عێراق تێکدەچێت."
ز.ش