'تورکیا ستراتیژی زیندووکردنەوەی داعشی هەیە'

ڕۆژنامەوان شەماڵ حەسەن ڕایگەیاند: ڕوونە دەوڵەتی تورکیا کار بۆ ئەوە دەکات جارێکی تر داعش زێندوو بکاتەوە، ئەو فەرماندانە دەکاتە ئامانج کە داعشیان لە ناوبرد.

 فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) زەردەشت شەنگالی کە دوێنی ١٤ مانگ بەهۆی بۆردوومانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر شەهید بوو، لە ئازادکردنی شاری ڕەقە وەک فەرماندەی یەبەشە خاوەن ڕۆڵێکی گرنگ بوو، تۆڵەی کچە فریندراوەکانی ئیزدیەکانی لە داعش کردوە، رۆلی هەبوو لە کۆتای پێ هێنانی خەلافەتی بەناو داعش.

شەماڵ حەسەن ڕۆژنامەوان لە کاتی شەڕی ئازادکرنی ڕەقە وەک ڕۆژنامەوانێکی مەیدانی ڕۆماڵی ئەو شەڕەی کردبوو، دەربارەی ڕۆڵی فەرماندە زەردەشت شەنگالی لە ئازادرکردنی ڕەقە و هۆکاری بە ئامانجگرتنی ئەو فەرماندەی یەبەشە لە لایان دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروە بۆ ئاژنسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

ئەو ڕۆژنامەوانە وتی: لە کاتی  ڕوماڵی شەری ئازادکردنی شاری ڕەقە چاوم بە فەرماندە زەردەشت شەنگالی کەوت کە سەرپەرشتی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالی دەکرد لە شەنگالەوە هاتبوون، بۆ ئەوەی بەشداری  شەڕی دژی داعش بکەن و تۆڵە کۆمەڵکوژی شەنگال و فراندنی کچانی ئیزدی لە چەتەکانی داعش بکەنەوە.

هەروەها وتیشی زەردەشت شەنگالی یەکێک بوو لەو فەرماندانەی بە هاوبەشی لەگەڵ شەرڤانانی قسەدە و هاوپەیمانان بەڕوحێکی لە خۆ بردووی و گیان لەسەر دەستانە بەشداری شەرەکە دبوو لە نزیکەوە فەرماندەی شەڕی دەکرد، هاوکات هەوڵی دەدا ئەو کچە ئیزدیانە ئازاد بکات و بێنگەرێنتەوە بۆ شەنگال کە پێشتر چەتەکانی داعش فراندبوونی.

ئەو ڕۆژنامەوانە دەربارەی با ئامانجگرتنی ئەو فەرماندەی یەبەشە لە لایان تورکیا وە وتی: شەهید کردنی زەردەشت شەنگالی لەلایان تورکیاوە پرۆسەیەکی ستراتیژێکی دوور و درێژی دەوڵەتی تورکیایە بۆ دووبارە زیندوکردنەوەی داعش لە ناوچەکە، بە لەناوبردنی داعش بە دەستی شەرڤانان نیگەران بوون هەوڵ دەدەن تۆڵەی داعش لە شەرڤانان بکەنەوە.