یەکەمین زنجیرە کۆبوونەوەی تۆڕی زمان و کەلتور لە ناوچەی سوور-ی ئامەد لە ١١ و ١٢ی کانونی دووهەم بەڕێوەچوو.
زنجیرە کۆبوونەوەکە ٢ ڕۆژ بەردەوام بوو و ئەنجامەکانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندرا.
لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکە لە هۆتێلی دەمیر لە ناوچەی سوور لە لایەن باوەر بەرشەڤ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تۆڕەکەوە خوێندرایەوە.
'لەدژی سیاسەتەکانی تواندنەوە پێویستمان بە یەکگرتوویەکی بەهێز هەیە'
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سیساسەتەکانی تواندنەوە و یەکدەنگیی کە چەندی ساڵە بە شێوەیەکی سیستماتیک بەڕێوەدەبرێت، مەترسی لەسەر زمان و کەلتوری کورد زیاتر کردووە. بۆ تێکشکاندنی ئەو سیاسەتانە چ وەکو دامەزاروە چ وەکو کەسیش، چەندین هەولدان هەبوو و کار خەباتی زۆر دەکرێن، بەڵام بۆ گۆرینی ئەو دۆخە پێویستی زۆرترمان بە یەکگرتن و هەڵوێستی بەهێز و ڕوون هەیە کە وکو بەرنامەیەکی کاریگەر کاری پێ بکرێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش وەبیرهێنراوەتەوە کە زنجیرەکارەکانی تۆڕەکە لە ئامەد بە بەشداری نزیکەی ٣٠٠ کەسی خەمخۆری زمان و کەلتوری کوردی بەڕێوەپوو و بابەتی جۆراوجۆر وتوێژیان لەبارەیەوە کرا.
ئەو بابەتانەی لە زنجیرە کۆبوونەوەکان وتوێژیان لەبارەیەوە کرا
لەسەر ئەو بابەتانەی لە زنجیرە کۆبوونەوەکە وتوێژیان لەبارەەوە کرا، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە زنجیرە کۆبوونەوەی یەکیمیندا بابەتەکانی وەکو مافی زمان، پەیوەندی زمان و ناسنامەی نەتەوەیی، دروستکردنی ڕێ و پرۆگرامی کاروباری مەدەنی، کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی زمان و کەلتوری کوردی، ڕێگرییە بنەڕەتییەکانی بەردەم زمان و کەلتوری کوردی و نەخشەڕێگە، ستاتۆ و بەرنامەی خەباتی تۆڕەکە بە بەرفراوانی وتوێژیان لەبارەوە کرا".
لە درێژەی ڕاگەیانرداوەکەدا هاتووە: "لەو زنجیرە کۆبوونەوە دوو ڕۆژییەدا، لەسەر داوای بەشداران ماوی تۆڕەکە بە شێوەی دیموکراتیک گۆڕدرا و وەکو تۆڕی زمان و کەلتوری کوردی ناوی لێنرا. هەرچەندە تۆڕەکە، پاراستن و گەشاندنەوەی زمان و چاندی کوردی بۆ کردوەتە ئامانجیش، بەڵام هەموو زمان و کەلتورەکان دەگرێتەوە کە لەبەردەم مەترسی تواندنەوە دان و دەتوانن ببنە ئەندامی ئەو تۆڕە و خەباتەکانیان بەردەوام بکەن و هێز بە تۆڕەکە ببەخشن. هەرەوەها لەسەر ستاتۆی تۆڕەکە و لۆگۆی تۆڕەکە پێشنیار کران و بەڕێوەبەریی و سکرتاریەتی تۆڕەکە بەرفراوان کران. لەبارەی دیاریکردنری لۆگۆدا ئامادەکاریی دەکرێن و ئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە. تۆڕ ئەوەشی بۆ خۆی کردوەتە ئامانج کە خۆی بگەینێتە هەموو لاینە جیاوازەکان، بۆیە دەرگای تۆڕەکە بۆ وەرگرتنی ئەندامی نوێ کرایەوە".
سالی بابتاهیری هەمەدانی و سەفەربەریی بۆ کوردی
راگەیاندراوەکە بەم شێوەیەی بەردەوام بوو: "لە زنجیرە کۆبوونەوەکەدا ئەوە دیاری کراوە کە بۆ پێشخستنی زمان و کەلتوری کوردی، دەبێت ساڵی ٢٠٢٠ ببێتە ساڵی باباتاهیری هەمەدان یو سەفەربەریی بۆ کوردی و هەنگاوی بەرجەستە بهاوێژرێن، بۆ ئەوەش، بڕیاری ئەنجامدانی کۆنفرانس، پانێل، سیمپۆزم، زنجیرە کۆبوونەوە لەسەر زمان و کەلتوری کوردی و پشتگیری ئەو ڕێکخراو و دامەزراوانەی کە خەبات دەکەن بۆ زمان و کەلتوری کوردی. لەو چوارچێوەیەدا بە تایبەتی لە ٨ی ئادار، ٢١ی ئادار ڕۆژی نەورۆز و ٢١ شوبات، ١٥ی ئایار ڕۆژانی تایبەتن و بڕیاری بەڕێوەبردین چالاکی جۆراوجۆر درا".
بانگەوازی بۆ حزبە سیاسییەکان: زمانی سیاسیتان بکەنە کوردی
لە ئێستا بەدواوە گەشاندنەوەی کەلتور و زمان بە هۆشیاریی سفیل و دیموکراتیک، بە بیر و باوەڕییەکی بەهێز بەڕێوەدەبرێن. ئێمە وەکو اۆری زمان و کەلتوری کورد بانگەوازی بۆ هەموو ڕێکخراو و دامەزاروە مەدەنییەکان دەکەین کە کارەکانیان بۆ پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کورد بەهێزتر بکەن. هەروەها ئێمە وەکو تۆڕی زمان و کەلتوری کوردیش بانگەوازی بۆ هەموو حزبە سیاسییەکانی دەکەین کە زمانی سیاسییان بگۆڕن بۆ کوردی و لە بەرانبەر سیاسەتەکانی تواندنەوە، خەباتەکانیان بە زمانی کوردی بکەن و پشتگیریی هەوڵەکانی پاراستن و گەشەکردنی زمان و کەلتوری کوردی بکەن. هەروەها، بانگەوازی بۆ گەلەکەمان دەکەین، کە خاوەنداری زیاتر لە زمانی خۆیان بکەن و هێز بدەنە هەوڵەکانی پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی.
لە زنجیرە کۆبوونەوەکەدا هەوڵمان دا کە هەموو ڕەنجدەر و خەمخۆرەکانی زمان کەلتوری کوردی پێکەوە کۆ بکەینەوە، ڕێگایەکی دانووستان لەنێوان ئەواند دروست بکەین و بۆ ئێش و کێشەکانی زمان و چاندی کوردی ڕێگەچارە بدۆزینەوە. بەشداربوونی ٣٠٠ کە بۆ ئێمە و بۆ زمان و کەلتوریکوردی شانازییەکی گەورەیە، دەستکەوتێکی بەهادارە. بۆ بەشداربوون و بەهێزکردنی ئەو تۆڕە سوپاسی هەموو بەشداران دەکەین و هیوادارین کە زنجیرە کۆبوونەوەکانی یەکەمی تۆڕی زمان و کەلتوری کوردی ببێتە کەرەستەیە پاراستن و گەشەپێدانی زمان و کەلتوری کوردی".
ز.ش