تیمتیک و ئونسال کە لە چالاکی رۆژووی مردندان، بە زۆرەملێ رەوانەی نەخۆشخانە کران

هەر دوو پارێزەر ئەبرو تیمتیک و ئایتاچ شونسال کە لە چالاکی مانگرتن لە خواردن تا مردندا (رۆژووی مردن) ئازاد نەکران و بە زۆر رەوانەی نەخۆشخانە کران.

هەردوو پارێزە ئەبرو تیمتیک کە ماوەی ٢١٠ رۆژ و ئایتاش ئویسالیش کە ماوەی ١٧٠ رۆژە لە چالاکی رۆژووی مردندان، لە بەندیخانەوە جیا بە جیا رەوانەی نەخۆشخانەی سادی کۆناکی باکرکوی و نەخۆشخانەی هالکالیی سوڵتان سولەیمان کران.

ئەو دوو پارێزەرە بە بێ خواستی خۆیان و بە زۆر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ز.ش