فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی ٣٦هەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوە (١٥ی تەباخ) رایگەیاند، ئەم قۆناغە سەربازیە، کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە دڵ و گیان و بە بڕیارداری و چاونەترسی و فیداکاریەکی گەورەوە پێشەنگایەتیی دەکەن، هاوکات لە هەموو رووە سیاسیەکانیەوە، هەنگاوێکی گرنگە کە هاتووەتە ئاراوە.
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی هەپەگە بە بۆنەی ٣٦هەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ و تایبەتمەندیەکانی ئەم هەنگاوە گرنگە، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"ئێمە پیرۆزبایی ٣٦هەمین ساڵیادی هەنگاوی مێژوویی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤، واتە جەژنی ژیانەوە بە تایبەت لە ئەندازیاری ئەم ژیانەوەیە رێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان، دوستانی گەلەکەمان، مرۆڤایەتی و هەموو هاوڕێکانمان دەکەین. لە کەسایەتی فەرماندە عەگید (مەحسوم کۆرکماز)دا یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکان دەکەینەوە کە لەم قۆناغە خۆڕاگریەدا بە گیانێکی فیداکارانە و قوبانیدانێکی گەورەوە، کارێکی وەهایان کرد کە گەلەکەمان لە ناوچەکە ببێت بە یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکیەکان و لەم سۆنگەیەشەوە سوێند دەخۆین کە یادەوەریی شەهیدەکانمان و ئاڵای ژیانەوە کە رادەستمان کراوە، تا رزگاربوونی گەلەکەمان بە بەرزی بهێڵێنەوە و بەم شێوەیە بژیەنینەوە.
١٥ی تەباخ کۆمەڵگای کوردستانی زیندوو کردەوە و تا کەناری ئازادی هێناوە
هەنگاوە بەناوبانگەکەی ١٥ی تەباخ، کۆمەڵگای کوردستانی، کە یەکێکە لە کۆمەڵگا دێرینەکانی مرۆڤایەتی و هێزە داگیرکەر-دەسەڵاتخوازەکان لە چوار پارچەی کوردستان دابەشی کرد و هەوڵیدا پارچەیان بکات و ناسنامەیان بە نادیدە گرت و بە رێگەی کۆمەڵکوژیەکان ویستی لەناوی بەرێت، سەر لە نوێ ژیاندەوە و تا کەناری ئازادی هێناوە. ئەم رابوون و هەنگاوە گەورەیە کە لە سەر بنەمای پێشبنیە قوڵەکانی رێبەر ئاپۆ و بە یەکەمین گولەی بزوتنەوەی رزگاری دەستی پێکرد، هۆکار بوو کە گەلەکەمان لە دژی داگیرکاری ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژوودا نووسیەوە و بوو بە خاڵێکی گرنگی رزگاربوون و بە مێژووی رەشی وت، "بووەستە".
لەم قۆناغە سەربازیەدا کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە دڵ و گیان و بە بڕیارداری و چاونەترسی و فیداکاریەکی گەورەوە پێشەنگایەیی دەکەن، هاوکات لە هەموو رووە سیاسیەکانیەوە، هەنگاوێکی گرنگە کە هاتووەتە ئاراوە. هەنگاوی ١٥ی تەباخ کە لە ناو گەلی ئیمەدا یادەوەری و رۆناکیەکی گرنگی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، بووە بە بنەمای تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافە سروشتیەکانی گەلەکەمان. گەریلاکانی کوردستان کە لەگەڵ رابوونی ئەم هەنگاوە گەورەیە، لە شاخ و شار و دەشتەکان، رەگی داکوتی و بوو بە گەورەترین مسۆگەری بۆ گەلەکەمان و بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان کە لەسەر ئەم بنەمایە بەرێکخستن کراون، بووە بە بزوتنەوەی راپەڕین. ئەم رابوونە شۆڕشگێریە کە لە دژی سەردەستەکان و ژیانەوە و خۆڕاگریی چەوسێنراوەکانە، بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ هاتە کایەوە کە ئەوەی بێهێزە بەهێزی دەکات، وەکو چۆن رەنجدەران دەکات بە هێز، هاوکات لەسەر بنەمای شۆڕشی کۆمەڵگا، لە کوردستان ژنانی لە ناو کۆمەڵگادا کردووە بە هیزێکی خاوەن ئیرادە و پێشەنگ.
هاوکات هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە ناو هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای وڵاتەکەمان بووە بە هۆی دروستبوونی رۆحی یەکێتی نەتەوەیی، هەروها بۆ پارچەکانی تری دەرەوەی باکوری کوردستانیش بووە بە کانیی ئیلاهام، بووە بە هۆکاری ئەوەی گەلەکەمان لەو پارچانەش هەنگاوی گرنگ بنێن. ئەمڕۆ لە رۆژئاوا ئەو ئاستەی کە قۆناغی شۆڕش پێی گەیشتووە، هاوکات ئەو دەستکەوتانەی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان بەدەستی هێناون و لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش تێکۆشانی بەردەوامی گەلەکەمان، بنەماکانی خۆی بە رۆح و جۆش و خروش و ئەو زەمینەی کە هەنگاوەی ١٥ی تەباخ هاوێشتی، بووە بە هێز. هەنگاوی ١٥ی تەباخ نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو لە ناو تێکۆشانی رزگاریی گەلانی ناوچەکەشدا خاوەنی شوێنێکی گرنگە. لە چوارچێوەی نەتەوەی دیمۆکراتیکی رێبەر ئاپۆدا، تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی چەوسێنراوی ناوچەکە، بووە هۆکاری ئەوەی ئەو داعشەی ببوو بە بەڵای سەری جیهان، لەناو بچێت و وەکو ئەوەی لە کەسایەتی شۆڕشی رۆژئاوادا ئاشکرا بوو، مۆدێلێک خرایە روو کە بۆ هەموو گەلانی جیهان بووە بە نموونە.
لەم رۆژانەدا کە کەوتووینەتە ناو ٣٧هەمین ساڵەی ئەم هەنگاوە مێژوویەدا، بە تایبەت رژێمی ئاکەپە-مەهەپە و هێزە داگیرکەر-قڕکەرەکان کە لە ناو ئەو پێشکەوتنانەی هەنگاوی ١٥ تەباخ هێناویەتیە ئاراوە، هەڵوەشاندنی خۆیان دەبیننەوە، هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان. رژێمی ئاکەپە-مەهەپە کە دەیەوێت بزوتنەوەکەمان لەناو بەرێت و رێگری لە هەڵوەشانەوەی خۆی بکات، بە ئاوات و هیواکانی عوسمانی نوێش ئەوەی کردووە بە ئامانج کە لەسەر ئاستی هەرێمی بیێت بە هێزێکی دەسەڵاتدار. بۆیە لە لایەکەوە سیاسەتی توندکردنی گۆشەگیری لەسەر گەلەکەمان پەیرەو دەکات، لە لایەکی تریشەوە بە فشاری فاشیزم و هەوڵی دەستگیرکردن، دەیەوێت داینەموکانی گەلەکەمان و هێزە چەپ-دیمۆکراتەکانی تورکیا چاوترس بکات.
لە بنەڕەتدا بە خۆپاراستنی پشتبەست بە تەکنولوجیای سەردەم بە دەستی گلادیۆی ناتۆ کە لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستانە، بە دەستپێکردنی شەڕی لەناوبردن، بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی رۆحی ١٥ی تەباخ لەناو بەرێت، زۆر شتی قبوڵ کردووە. ئەم هێرشانە کە پشت بە هەواڵگری، تەکنولۆژیا و هێزە پارەمیلیتەرەکان دەبەستێت و بە سوودوەرگرتن لەو هێزانەی لەسەر هێڵی نۆکەری کە کورد بە ئامانج دەگرێت، هەوڵ دەدات تێکۆشانی ئازادی سەرکوت بکات و گەلەکەمان قڕبکاتەوە. لە دژی ئەم هێرشانە کە وا بۆ ٦ ساڵ دەچێت لەم چوارچێوەیەدا بەردەوامن، بە هۆی خۆراگریی رێبەرایەتیمان، گەلەکەمان، سیاسەتی دیمۆکراتیک و هێزی گەریلاکانمان، هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. لەم هێرشە هەمەلایەنانەدا کە بە تایبەت بە مەبەستی لەناوبردنی هێزی گەریلا بە پشتیوانی هێزە دەسەڵاتخوازەکان بەڕێوەی دەبات، سەرکەوتوو نەبووە. لە بەرامبەریشیدا ئەگەر چی قوربانی گەورە دراون، بەڵام سەنگەریی شۆڕشگێری پارێزراوە و زەمینی گەشەکردنی شۆڕشێکی بەهێز خولقێنراوە.
سیستمی فاشیست کە لە بەرامبەر تێکۆشانی شۆڕشگێریدا سەرنەکەوت، ئەمڕۆ رووبەرووی قەیرانێکی فرە لایەنە بووەتەوە. رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە تاکە رێگای رزگاربوونی خۆی لە شەڕدا دەبینێتەوە، لەم سەردەمە نوێیەشدا بە بەردەوامیدان بە هێرش و سیاسەتی هەڕەشە و دروستکردنی قەیران، بە هەوڵدان بە گەیشتن بە سەرچاوە نەوتیەکان، لە بەرامبەر تێکۆشانی شۆڕشگێری دەیەوێت خۆی بەهێز بکات.
خۆڕاگریی حەفتانین، ئاستی شەڕی خستەروو
لە چوارچێوەی پڕۆژەی داگیرکاریی بەستراو بە سینۆرەکانی میساقی میللی و هێرشەکانی رژێمی فاشیست و قڕکەر لە حەفتانین، خۆڕاگریی هێزی گەریلامان کە لە سەر هێڵی گەریلاکانی سەردەم هاتووەتە ئاراوە، ئەو خەیاڵانە لە قوڕگی دوژمندا دەهێڵێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا کە دەرباسی ٣٧هەمین ساڵیادی هەنگاوە مێژوویەکەی ١٥ی تەباخ دەبینەوە، لە حەفتانینی زێدی عەگیدانەوە، گەریلاکان دەوڵەمەندیی ئەو تاکتیک و ئاستی شەڕەیان خستەروو کە قۆناغی داهاتووی شەڕ، لایەن گەریلاکانەوە چۆن پێشوازی لێدەکرێت.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەو میراسەی لە فەرماندە عەگیدەوە وەرگرت، لەگەڵ سیستمی گەریلایەتی مۆدەرن-پرۆفیشنالی سەدەی ٢١دا کرد یەک و بە پەرفۆرمانسی شەڕ بۆ هەموو جیهان ئەوەی خستیەروو کە مرۆڤ چۆن دەتوانێت لە دژی هێرشی داگیرکەریی پشتبەست بە تەکنۆلۆجیای پێشکەوتوو، سەرکەوتوو بێت. بێگومان، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە لە ژێر رۆشنایی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ خۆی نوێژەن کردەوە و بەو ئاستە بەرزە کە لە تێکۆشاندا بەدەستیهێنا، بە بڕیارداریەوە تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەکات و لە چوارچێوەی ئەم تێکۆشانەدا رێگە بە داگیرکەرانیش نادات و لە ٣٧هەمین ساڵی ١٥ی تەباخدا، ئەو بەرپرسیارێتیانەی دەکەونە ئەستۆ، جێبەجێی دەکات.
لەم چوارچێوەیەدا، پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەی گەلەکەمان و ٣٦هەمین ساڵیادی هەنگاوی بەناوبانگی ١٥ی تەباخ دەکەینەوە و لە ٣٧هەمین ساڵیادیشیدا، هیوای سەرکەوتنی گەورە بۆ گەلی وڵاتپارێزمان، گەلانی چەوسێنراوی خوشک و برا و هەموو هاوڕێکانمان دەخوازین کە لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا ئەرک و بەپرسیارێتیەکانیان جێبەجێ دەکەین."
ز.ش