تەرمی مەعسووم پامای بەخاک سپێردرا

معسووم پامای گیراوی سیاسی کورد کە لەبەندیخانی خارپێتێ لەدژی گۆشەگیری سەرئۆجالان چالاکیی فیدایی ئەنجامدا وشەهیدبوو. ئەمڕۆتەرمی پامای لەجەزیر-ی شڕناخ لەناو گەمارۆی هێزەئەمنییەکانی تورکیادا بەخاک سپێردرا.

تەرمی معسووم پامای گیراوی سیاسی کورد کە لەبەندیخانی خارپێتێ لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیی فیدایی ئەنجامدا و شەهیدبوو. لە ناوچەی جەزیر-ی شڕناخ لەناوگەمارۆی هێزەئەمنییەکانی تورکیادا بەخاک سپێردرا.

تەرمی پامای دوێنێ شەو لەلایەن پەرلمانتاری هەدەپەی شڕناخ نووران ئەمیر وخانەوادەکەی وەرگیرا و ئەم بەیانییە هێنرایەوە شارەکەی خۆی. لەکاتی وەرگرتنی تەرمی پامای پۆلیس وهێزەئەمنییەکانی تورکیا ناوچەکەیان بەتەواوی گەماڕۆ دا و هەتووچؤی هاوڵاتیانیان قەدەغەکرد.

پۆلیس نەخۆشخانەی ناوچەکەیان گەمارۆدا وهەڕەشەیان لەگەل کرد کە ئەگەر بەردەم نەخۆشخانەکە چۆڵ نەکەن تەرمەکە ڕادەستی بنەماڵەکەی ناکرێتەوە. هەربۆیە گەل بۆئەوەی کە خانەوادەی پامای بتوانن تەرمی ڕۆڵەکەیان وەربگرنەوە دەرووبەری نەخۆشخانەکەیان چۆڵکرد.

خانەوادەی پامای تەرمەکەیان هێنایە گۆرستانی ئاسرێ-ی جەزیر. پۆلیس دەورووبەری گۆڕستانەکەی گەمارۆ دابوو وڕێگەی بە کەس نەدا کە بەشداری لە بەخاک سپاردنی پامای بکات.

لە ڕۆژی ٢٠ی شوباتەوە تائیستا ٨کەس کە ٧ یان گیراوی سیاسین لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کوردعەبدولا ئۆجالان چالاکیی فیداییان ئەنجامداوە. دەوڵەتی تورکیا ڕێگەی نەدا کەس بەشداری لە ناشتنی تەرمی ئەو گیراوانەدا بکات.

ک٠ش