تەرمی گەریلای هەپەگە گۆزوبویەک وەرگیرایەوە

دوای ئەوەی تەرمی زەینەل گۆزوبویوک گەریلای هەپەگە کە لە شەڕێک لە سەمسوور شەهیدبوو لە پزیشکی دادوەری مەڵەتی پشکنینی بۆکرا، لە لایەن خانەوادەکەی وەرگیرایەوە.

زەینەل گۆزوبویەک گەریلای هەپەگە لە شەڕێکدا لە ٧ی ئایاردا لە هەرێمی کۆرێی سەمسوور شەهید بوو، تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری مەڵەتی پشکنینی بۆکرا و دواتر ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. تەرمی گۆزوبویەک دوای ٨ ڕۆژ ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

چاوەرێ دەکرێت تەرمی گۆزوبویەک لە گۆڕستانی گوندی ماڵی باڤای ناوەندی سەمسوور بەخاکبسپێردرێت.

ف.ق