له دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی تەمووز/ ٣ی پووشپەڕ، هاوسەرۆکه‌كانی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هەدەپە کۆبوونەوەی یەکەمی خۆیان ئەنجامدا. کۆبوونەوەکە بە بەشداریی هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە پەروین بووڵدان و سەزای تەمەللی به‌ڕێوه‌چوو.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سه‌زای تەمەللی گوتی: «سوپاسی ڕەنج و هەوڵەکانتان دەکەم. سوپاسی زۆر و بێ پایان ئاراسته‌ی گەلی کوردی خۆڕاگر دەکەم. گەلی کورد هەم هەڵوێستی خۆی بۆ دیموکراتی پیشاندا و هەم بە گەلانی تورکیای گوت: «بەبێ هەدەپە نابێت» و جارێکی دیكه بەربەستی هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوه‌شاند.
تەمەللی بە بیری هێنایەوە کە هەڵبژاردن له‌نێو باری نائاساییدا بەڕێوەچووە و ئەگەرچی لە پرسووس چەند هەدەپەییەک کوژران، بەڵام هیچ کەسێک دەستگیر نەکرا.
«بەبێ هەدەپە نابێت»
تەمەللی ئاماژەی بۆ ئه‌وه کرد کە له ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە گومانن و گوتی: «ئەنجامی هەڵبژاردنەکان كه لەژێر کاریگەریی عه‌سكه‌رتاریه‌ت لە جۆله‌مێرگ و شرنا‌خ ڕاگەیەندراوە، پیشانی دا کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن چەند گومانیان له‌سه‌ره.
تەمەللی دەستنیشانیشی کرد کە ئەوان وەڵامی ئەو وتانەی گەل دەدەنەوە کە دەڵێن «بەبێ هەدەپە نابێت» و گوتی: «سەرەڕای زیهنیەتی باری نائاسایی و زیهنیەتی زۆرداری، ئێمە به بڕیاردارییه‌وه به‌رده‌وامی به تێکۆشانی دیموکراتیانەی خۆمان ده‌ده‌ین.
«ئەردۆغان زۆرداریی زیاتر دەکات»
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەزای تەمەللی جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی ئەردۆغان بە بەکارهێنانی هه‌ژاری لە دەسەڵاتدا ماوه‌ته‌وه و له ئێستا بەدواوەش زیاتر زۆرداری دەکات. تەمەللی گوتیشی: «لەبەرئەوە هەدەپە تێکۆشانی خۆی لە پەرلەمان، دژ بە ڕژێمی زۆردار گەشتر دەکات.»
«سەرچاوەی تاوان دژ بە منداڵان، مامه‌ڵه‌ی سیاسییە»
سەزای تەمەللی سەرنجی ڕاکێشایە سەر تووندوتیژی، کوشتن و دەستدرێژییکردنە سەر منداڵان و گوتی: «مومكین نییه تەنها بە سزادانی تاوانباران ئەو قەیرانە کۆمەڵایەتییە چارەسەر بکرێت. مامه‌ڵه‌ی سیاسی كه دەسەڵاتداره‌تی هەیەتی، سەرچاوەی ئەو تاوانانەیه.»
دەربارەی گفتوگۆکان لەسەر سزای لەسێدارەدانیش، تەمەللی جەختی کردەوە کە ئەوان دژ بە سزای سێدارەنن.
«لەو وه‌ڵاتانەی کە سزای لەسێدارەدانیان هەیە، ڕێژەی تاوانەکان کەم ناكه‌ن. چەندین ساڵە ئێمە سەرنج ڕادەکێشینە سەر دەستدرێژییەکانی سەر منداڵان. ئێمە دەمانەوێت وەزارەتی منداڵان دروست بكرێت. بەڵام لەم بوارەدا لە دژی تاوانی به‌رانبه‌ر منداڵان هیچ شتێک ناکرێت. چی دەکەن، هەڵدەستن و سزای لەسێدارەدان ده‌كه‌نه ڕۆژەڤ.
سیستەمی نوێ
لە بەردەوامی قسه‌كانیدا، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سیستەمی نوێ دەرمانی کیشەکانی تورکیا نییه و گوتی: «نوێنه‌رایه‌تیی ئێمە لە ئاستی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکییدایە. بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە بگۆڕێت بۆ سیستەمێکی پەرلەمانیی دیموکراتی، بەردەوامی بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین.»
s.m