تەندروستیی کەرکوک: پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و تەنها ١٠ تووشبوو ماون

تەندوستیی کەرکوک ئەم شەو ڕایگەیاند، پێنج تووشبووی دیکەى کۆرۆنای چاکبوونەوەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان. راشیگەیاند، لە ئێستادا تەنها ١٠ تووشبووی دیکە ماون و ئەوانیش لە ژێر چاودێریدان.

دکتۆر زیاد خەلەف بەرێوبەری تەندوستی کەرکوک بە وەکالەت ئەم شەو چاکبوونەوەی پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

هەروەها بەرێوبەری تەندوستی کەرکوک بە وەکالەت ڕاشیگەیاند: "لەسەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٧١ کەس لە کەرکوک تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ٧١ کەسە تەنها دوو تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە."

هەروەها دکتۆر زیاد خەلەف ڕاشیگەیاند: "تا ئیستا ٥٩ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوەتەوە لە شاری کەرکوک. لە ئیستادا تەنها ١٠ کەس ماون لە شارەکە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان."

ژ.ت