تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز، دوایین زانیارییەکانی لەسەر دۆخی تەندروستیی ئیدریس سەلیم، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی خستەڕوو، کە لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ەوە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە.
تارا حسێن ئاشکرایکرد، "لە هەفتەی ڕابردووە ئیدریس سەلیم لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە خراوەتە زیندانی تاکەکەسی و ئەشکەنجە دراوە".
وتیشی:"لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ئەو ئەندامەمان تێکچووە و مەترسی ئەوە هەیە گیان لەدەستبدات، هاوکات بەهۆی ئەشکەنجەوە تاڕادەیەک دووچاری لەبیرچوونەوە هاتووە".
ئیدریس سەلیم، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانە و دانیشتووی شاری هەولێرە، لە ٨ی ئایاری ساڵی ٢٠١٩ەوە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، سەرباری هەوڵ و چالاکییە مەدەنییەکانیش بەڵام تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.
ف.ق