تەڤگەری ئازادی؛١٧ی شوبات قۆناغێکی گرنگ بوله دژی گەندەڵی دەسەڵات
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات بەیان نامێکی بڵاو کردووەتەوە.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات بەیان نامێکی بڵاو کردووەتەوە.
لە بەیان نامەکەی تەڤگەری ئازادی دا هاتووە؛
گه‌لی کورد به سه‌دان ساڵ بوو چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوو که ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر نه‌مێنێ و به ئامانج و ئاواتی خۆی بگات، کورد خۆی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه هیوایه‌کی گه‌وره بوو، گه‌لی کورد به ده‌یان ساڵ تێکۆشانی بۆ کرد و به‌رگرییه‌کی زۆری کرد به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌و نکۆڵیکردن به‌ڵام هه‌ل و مه‌رج و رۆژگاریش هاوکار بوو بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و هیوایه‌ی که به‌ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ له باشووری کوردستان و رزگار بوونی به‌شێكی باشوور له ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس وصه‌دام به‌ئه‌نجام گه‌یشت.
به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپیکردنی راپه‌رینه‌که‌وه، سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان ده‌ستیان به تاڵان‌کردنی که‌ل و په‌لی فه‌رمانگه و ئامێره کاره‌بایی و خزمه‌نگوزاریه‌کان کرد به ئاودیوکردنی بۆ ئێران و تورکیا که ئه‌مه‌ش ژێر خانی ئابوری باشووریان ته‌واو تێک دا و سیسته‌می گه‌نده‌ڵیان سه‌پاند به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا و ئیتر گه‌لی کورد توشی گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی ئابوری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سیاسی و کلتوری و مێژوی بوو، ئه‌و ٢٠ ساڵه‌ی پێش خۆپیشاندانه‌کانی ١٧ ی شوبات که ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌رفه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی بۆ ده‌وڵه‌ت داگیرکه‌ره‌کانی ئیران و تورکیا واڵا کرد، له‌لایه‌ک ئابووری ئه‌م هه‌رێمه‌یان به‌ره‌و داڕوخان ده‌برد و به‌تاڵان برد، له‌لایه‌کیش ووزه‌و توانای ئه‌م هه‌رێمه‌یان به شه‌ری ناوخۆی کورد بۆ کورد خه‌ریک کرد. چه‌ندین شه‌ڕی ناوخۆیان به‌رپاکرد که هه‌ر هه‌مووی به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌تی کۆنه‌په‌رستی و پشت به خۆ نه‌به‌ستن و به‌لاوه نانی به‌رژوه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و شه‌ڕی کورسی حوکم و ده‌سه‌ڵات بوو.
سیاسه‌تی خۆ ده‌ڵه‌مه‌ند کردنی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی له سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خۆ سه‌پاندن به سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لدا رۆژ له دوای رۆژ خه‌لکی هه‌ریمی کوردستانی توڕه‌تر ده‌کرد تا گه‌شته ئاستی راپه‌راین و سه‌رهه‌ڵدان دژی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لی حزبی و بنه‌ماله‌یی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌م راپه‌ڕینه زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی هه‌ریمی کوردستانی گرته‌وه، ته‌نها ئه‌و شوێنانه نه‌بێت که (پ د ک) به شێوه‌یه‌کی زۆر توند فشاری خسته سه‌ر جه‌ماوه‌ری شاره‌کانی دهۆک و هه‌ولێر، هاوکات بوو له‌گه‌ل شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تیه‌کانی ولاتانی عربی و ناوچه‌که بۆ رامالینی ده‌سه‌لاته گه‌نده‌ل و دیکتاتۆره‌کان، له‌هه‌ریمی کوردستانیش خاڵی گرنگی خۆپیشاندان و سه‌رهه‌لدانی ١٧ ی شوبات په‌یامی ناڕه‌زایی خه‌لکی هه‌ریمی کوردستان بوو بۆ ئه‌و حیزبانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌یی به‌کار ده‌هێنا و سیاسه‌تی برسی کردن و کۆیله‌کردنیان له‌سه‌ر خه‌لکی به‌رده‌وام ده‌کرد، به ئاشکرا جه‌ماوه‌ریش داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ده‌کرد که گه‌نده‌ڵی گه‌شتبووه لوتکه له هه‌موو بواره‌کاندا.
ده‌سکه‌وتی هه‌ره‌گرنگی خۆپیشاندانه‌کانیش ئه‌وه‌بوو که‌هه‌م هیڵی ده‌سه‌ڵاتداری زیاتر ئاشکرا کرد‌و هیڵی تیکۆشان و ئیراده‌ی گه‌لیشی ده‌رخست و ئه‌م دوو هێڵه‌شی له‌یه‌ک جیاکرده‌وه و نیشانی‌دا گه‌ل تاکو به‌ده‌ستهێنانی ئاواته‌کانی ده‌سه‌به‌رداری تیکۆشانی نابێت.
ستراتیجی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆ کۆمه ڵگه و بنیاتنانی سیسته‌مێکی دیموکراتی راسته‌وخۆیه که هه‌موو بڕیاره‌کان له ده‌ست خودی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه دا بێ له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ئه‌مه‌ش واتای تێکدانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری و ناوه‌ندگه‌رایی، گه‌رچی راپه‌ڕینی ١٧ ی شوبات به ئامانج نه‌گه‌یشت به‌ڵام راستی نیه‌ت و ئامانجی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی پیشانی دونیا دا و ئیراده و خواستی ڕه‌وای خه‌ڵکیشی پیشانی ده‌سه‌ڵات دا.
ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ هێزو لایه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات ئیراده‌ی ڕاپه‌ڕیوی خه‌ڵکیان کپ کرد‌و داخوازییه‌کانیان پشتگوی خست.
ده‌سه‌ڵاتیش نه‌ک هه‌ر داخوازی خه‌ڵکی جێ به‌جێ نه‌کرد، به‌ڵکو ده‌سبه‌رداری گه‌نده‌ڵییه‌کانی نه‌بوو زیاتر قه‌یرانه‌کانی له‌سه‌ر خه‌ڵکی زیاتر کرد و ده‌ستی به بڕینی موچه‌و ڕاگرتنی خزمه‌تگوزاریه‌کان کرد‌و ته‌واوی پڕۆژه ئابوریه‌کانی ئیفلیج کرد‌و له ململانی سیاسیه‌کاندا بێ گوێدانه نرخ و به‌هاکانی ئه‌م گه‌له جگه له‌به‌تالانبردنی سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م میلله‌ته هه‌ر رۆژ به‌شێکی ئه‌م نیشتیمانه هه‌رزان فرۆش ده‌که‌ن، به‌ده‌یان بنکه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگری سوپای داگیر بوونیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش هۆکارن که خه‌ڵکی پڕن له‌بیزاری و به‌ناره‌حه‌تی ژیان ده‌که‌ن، گه‌لیش له‌وه هوشیار تربوون و جارێکی تر به‌شیوازێکی نوێ و به‌ئیراده‌یه‌کی نوێوه و به رۆحی شه‌هیدانی ١٧ ی شوبات له ١٨ / ١٢ / ٢٠١٧ خۆپیشاندانیان به‌رپا کردوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات خوازن کردیانه ئامانج، ده‌سه‌ڵاتیش هه‌روه‌ک جاران له‌جێی گوێگرتن له‌داخوازی خه‌ڵک که‌وتنه توند‌و تیژی و گرتن و چه‌ندین شه‌هیدی لێ که‌وته‌وه‌و ده‌یانیش بریندار بوون یان زیندانی کران، ئه‌وه‌ش نیشانی ئه‌دا که‌ده‌سه‌ڵات گوێ له‌داخوازی خه‌ڵک نه‌گرێت، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ئیراده‌ی تێکۆشان و ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدان بۆ گۆرانکاری و لابردنی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام ده‌کات و هه‌ر رۆژ به‌هێز تر ده‌بێت.
ئێمه جارێکی تر ئه‌و هه‌ڵوێستی خۆپیشانده‌رانی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستان به‌رز ده‌نرخێنین و وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی ناو گه‌ل نه‌ک هه‌ر پشتگیری داواکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ین به‌ڵکو به‌ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین خۆپیشاندانی خه‌ڵک به‌رێکخستن و پیشه‌نگایه‌تی بکه‌ین. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بانگه‌وازی له‌ته‌واوی خه‌ڵکی دیموکراتی خواز و گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین رۆحی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌کان به‌رز ڕابگرین و به‌هه‌مان رۆحه‌وه تاکو چه‌سپاندنی سیسته‌مێکی خۆبه‌رێوه‌به‌ر دیموکرات به‌شیوازێکی مه‌ده‌نیانه درێژه به ڕێبازی شه‌هیدان بده‌ین، هه‌روه‌ها ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتیش گوێ له‌داخوازی خه‌ڵک بگرێت و ده‌سبه‌ردای توند و تیژی و گه‌نده‌ڵییه‌کانی بێت.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی ١٧ ی شه‌بات.
سڵاو له‌به‌رخۆدانی گه‌ل، تیکۆشانی ئازادیی، بژی ئیراده‌ی گه‌ل.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌لگه‌ی کوردستان