جوتیارانی کەرکوک: ئەگەر قەرەبوو نەکرێینەوە ساڵی داهاتوو کشتوکال ناکەین
جوتیارانی کەرکوک بهرلهوهی دهست به دروێنه بكهن بهرههمه كشتوكاڵییهكانیان لهناوچوو، بههۆی تهرزه و بارانی بهخوڕهوه.
جوتیارانی کەرکوک بهرلهوهی دهست به دروێنه بكهن بهرههمه كشتوكاڵییهكانیان لهناوچوو، بههۆی تهرزه و بارانی بهخوڕهوه.
دوو رۆژ لەمەوبەر شەپۆلێکی باران و تەرزە بارین رووی لە چەند ناوچەیەکی کەرکوک و نەینەوا کرد، لە شاری کەرکوک ٣هەزار دۆنمی کشتوکالی زیانی بەرکەووتووە.
تهرزهی بههێز و بارانی بهخوڕ، دوو رۆژ لەمەوبەر له رووبهری سێ ههزار دۆنم زهوی كشتوكاڵیدا لە کەرکوک زیانی زۆری به بهرههمی دانهوێڵهی جوتیارانی کەرکوک گهیاند،
ئەمساڵ لە کەرکوک هەزاران دۆنم کشتوکال چاندرابوو بهڵام بههۆی تهرزهوه و بارانی بەخور رهنجی و ماندوبوونی ژمارەیەکی زۆری جوتیار بهفیڕۆ چوو.
زیانێکی زۆر بەر جوتیارانی ئەم ناوچەیە کەوت
شێرکۆ ناسیح جوتیارێکی ناحیەی شوانە لە شاری کەرکوک سەبارەت بەو زیانانەی کە بەر بەرهەمە کشتوکالیەکانیان کەوووتووە، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "تەرزە و بارنێکی زۆر بەهێز هات و ناوچەکەی ئێمەی گرتەوە لە ئەنجامی ئەو تەرزو باران بارینە زیانێکی زۆر بەر جوتیارانی ئەم ناوچەیە کەوت کە بووە هۆی تێکچونی دەغلەکانیان، من وەکو خۆم ٧٠ دۆنم جۆ و گەنمم هەیە کە ئیستا بەهۆی ئەو شەپۆڵی باران و تەرزە بارینە هەموو خستۆتە سەر زەوی و زیانێکی زۆرمان بەرکەوتووە."
ئەگەر حکومەت قەرەبووی زیانەکانمان نەکاتەوە ئەوە ساڵی دهاتوو ناتوانین کشتوکال بکەین
هەروەها شێرکۆ بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاندو ووتی: "من تا ئەم ساتە پارەی جوت و کیمیاکردنم نەداوە، داوا لە بەرێوبەرایەتی کشتوکالی کەرکوک دەکەین لیژنەیەک بنێرن تا زیانەکان بخەملێنن تا یارمەتیمان بدەن و قەرەبوومان بکەنەوە، ئەگەر حکومەت یارمەتیمان نەدا ئەوە ناتوانم سالێکی دیکە کشتوکالی بکەم."
ئەوەیبەرهەمەکەی بەر شەپۆلەکە کەوتووە بەرهەمی سفربووە
کۆێخا کەریم حەمەدەمین کە موختاری گوندێکی ناحیەی شوانە لە کەرکوکسەبارەت بەو زیانەی بەر جوتیارانی ناوچەکە کەوتووە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "گەواڵەیەکی تەرزە و باران بارین هات و ژمارەیەکی زۆر زەوی جوتیاری بەر ئەو شەپۆلی تەرزە بارینە کەوتووە ئەوەی بەر شەپۆلەکە کەوتووە بەرهەمی سفرەبووە."
جوتیاران ناتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە
هەروەها کوێخا کەریم حەمەدەمین بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ئەو بەرهەمی جۆ گەنمەی شەپۆلی تەرزەکە خستوویەتیە سەر زەوی جارێکی تر شین نابنەوە چونکە هێشتا پێنەگەیوە، جوتیاران زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە چونکە جوت و کیمیایا بە قەرز هێناوە و چاوەروانی وەرزی دورینەوە بوون تا قەرزەکانیان بدەنەوە بەلام بەهۆی ئەم زیانەی بەر جوتیاران کەوتووە بەهۆی بارینی باران و تەرزەی بەهێز جوتیاران ناتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە."
داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین هاوکاری جوتیاران بکات تا بۆ جاری دیکە کاری کشتوکال بکەن
لە کۆتایدا کوێخا کەریم حەمەدەمین ووتی: "لە ئیستادا ژمارەی ئەو زەویە کشتوکالیانە بەتەواوەتی نازانین کە زیانیان بەرکەوتووە بەڵام خەریکین و بەسەر زەویەکان دەگەرین بزانین چەند جوتیار لەم ناوچەیە زیانی بەرکەوتووە، داواش لە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەکەین هاوکاری جوتیاران بکات تا بتوانن بۆ جاری دیکە کاری کشتوکال بکەن."
نەتوانراوە زیانەكان بخەمڵێنرێن
ئەحلام فەخرەدین، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوک، سەبارەت بە ئاماری زیان بەرکەوتووان، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ زیانەكانی تەرزە زۆر زیاترە، بەڵام بەگشتی نەتوانراوە زیانەكان بخەمڵێنرێن، هۆکاری نەخەمڵاندنی ئەو زیانانە دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی دەوامی پێویست و قەدەغەی هاتوچۆ."
لیژنەیەك سەردانی ناوچەکە دەكەن
هەروەها ئەحلام فەخرەدین جەختیکردەوە و بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "رۆژی یەكشەممەی داهاتوو کە دەکاتە ١٠ی ئایار، لیژنەیەك بۆ خەمڵاندنی زیانەكان سەردانی ناوچە زیان بەرکەوتووەکان دەكەن."
لە کۆتایدا ئەحلام فەخرەدین ووتی: "ساڵیڕابردووش ژمارهیهكی زۆر له جوتیارانی کەرکوک و ناوچە دابرێندراوەکان زیانی زۆریان بهركهوت بههۆی سوتانی بهرههمهكانیانهوه له وهرزی هاوینداو ئێمەش وەکو فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکوک قەرەبووی جوتیارێکی زۆرمان کردەوە."
ز.ش