جەردەوانان لە پرسوسی رحا ٣ برایان کوشت!

موسلوم تۆرامان و کوڕەکانى لە جەردەوانەکانى رحان. ئەو جەردەوانانە زەکی و موراد و ئیمام (ساڵح) بۆگاکچا، کە برایى یەکترن، کوشت.

جەردەوان موسلوم تۆرامان، کە هاوکات ئەنجوومەنی گەڕەکى هێجەکی ناوچەى پرسوسە لەگەڵ ٢ کوڕیدا لە ناوچەی چەرخێ لە قەزای ئەیوبییەى پارێزگاى رحا زەوییان بە کرێ گرتبوو. هەروەها براکانى بۆگاکچاى خەڵکى گۆما گۆلجوک لە گەڕەکی ئەسکیجە، لەو ناوچەى زەوییان بە کرێ گرتبوو.

جەردەوانەکان لەسەر نۆرە ئاو لەگەڵ براکانى بۆگاکچای بووە بە مشتومڕیان. ئەو مشتومەڕەیان دوێنێ شەو ڕوویدابوو. مشتومڕەکە بە خێرایى گۆڕدرا و بوو بە شەڕکردن بە چەک.

جەردەوانەکان بە چەک هێرشیان کردە سەر زەکی، موراد، ئیمام (ساڵح) و ئەحمەد و بەهۆى ئەو هێرشەوە برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە جیاجیاکانى رحا.

زەکی و ئیمام (ساڵح) و موراد، کە برایى یەکترن و گواسترابوونەوە بۆ نەخۆشخانە، گیانیان لە دەستدا و مردن. مەترسیش لەسەر ژیانى ئەحمەد هەیە، کە بە قورسى برینداربووە و ژیانى لە مەترسیدایە.

ر.م