جەمیل بایک: دەبێت گەلەکەمان هەمووشوێنێک بکەنە مەیدانی بەرخۆدان
بایک: کاتێک گەلەکۆمە لەسەررێبەرئاپۆدا ئەنجامدرا، گەلی ئێمە چون راپەرین-یان کرد، دەبێت ئیستاش بەهەمان ڕۆح دەست بە بەرخۆدان بکەن.
بایک: کاتێک گەلەکۆمە لەسەررێبەرئاپۆدا ئەنجامدرا، گەلی ئێمە چون راپەرین-یان کرد، دەبێت ئیستاش بەهەمان ڕۆح دەست بە بەرخۆدان بکەن.
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە دەربارەی چالاکی مانگرتن لەخواردنی چالاکوانان کەبە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەستیان پێکردووە ، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.
بایک ئەوەی خستەروو کە بە دروشمی " ئێمە گۆشەگیری بشکێنین، فاشیزم هەڵبوەشێنینەوە و کوردستان ئازادبکەین" چالاکییەکی مێژوویی دەستی پێکردووە.
بایک باسی لەوەکرد کە چالاکی مانگرتن لەخواردن رۆژبەڕۆژ فراوانتر دەبێت و وتی، " چالاکوانان جەخت لەوەدەکەنەوە کە هەتاکو گەییشتن بەئامانجەکەیان ئەوان درێژە بەچالاکییەکەیان دەدەن. پێش هەمووکەسێک هەڤال لەیلاگیوڤەن دەستی بەچالاکی کرد و لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەرئاپۆ هەڵوێستی نیشاندا. چالاکییەکەی هەڤال لەیلاگیوڤەن لەبەندیخانەکانی کوردستان وتورکیا وسەرتاسەری ئەورووپا دەنگی دایەوە.
بایک سڵاوی نارد بۆ ناسریاگز، شیارخەلیل، حسێن یڵدز، ئیلهان شێش، یوسف ئیبا، مووستەفا تووزاک، بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی کوردستان، ستراسبوورگ، سلێمانی، هەولێر، مەخمور، شەنگال و ڕۆژئاوا کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستیان بەچالاکی مانگرتن لەخواردنی بێسنوور کردووە."
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی، ئێوە نەتەنیا بۆ گەلی کورد لەهەمانکاتدا بۆ مرۆڤایەتی بەرخۆدانیی دەکەن و مێژوو دەنووسنەوە.
ئەوچالاکییەی کە هەڤال لەیلاگیوڤەن دەستی پێکردووە، ڕۆژبەڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت. ڕاستیی دەوڵەتی قڕکەرکە هەبوونی خۆیی لەسەرقڕکردنی گەلی کورد دەبینێتەوە، جارێکی تربۆ هەمووان ڕوون کردەوە. گەلی ئێمە باشتر دەبینن کە دەوڵەتی تورک هەوڵی قڕکردنی گەلی کورد دەدات و زۆرتر لەدژی سیاسەتی قڕکردن دەوەستێتەوە وخاوەنداریەتی لە خۆی دەکات.
چالاکییەکانی ئێمەش رۆژبەڕۆژ گەل باشتر لێی تێدەگات، ڕاستیی فاشیست، پیلانگێڕی دەوڵەتی تورکیا باشترئاشکرا دەبێت.
بە بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن هەرڕۆژە تێکۆشانیڕەوایی دیموکراسی گەلی کورد زۆرتر ئاشکرا دەکات. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە دۆستی کوردان زۆرتربێت و بێنەپاڵ گەلی کورد.
دەسەلاتی ئاکەپە ومەهەپە دەستیان بەپیلانگێڕی کردووە
دەسەڵاتی ئاکەپە ومەهەپە و دەوڵەتی تورکیا ڕۆژبەڕۆژ ڕسواتردەبن. بۆئەوەی کە خۆیان ڕزگاربکەن دەست دەکەن بە فرتوفێڵ بۆ چەواشەکردنی گەلەکەمان. ئیستاکەش پیلانگێڕی دەکەن کە بتوانن دەسکەوت بەدەست بهێنن. دەوڵەتی تورک وئاکەپە ومەهەپە دەبێت باش بزانن کە ئیتر ئەمجارە پیلانەکانیان سەرناگرێت و شکەست دەخۆن.
ئیترئەوپیلانانە سەرناکەویت، دەبێت داخوازییەکەی لەیلاگیوڤەن وچالاکانی مانگرتوو قوبووڵ بکات ولەگەل رێبەرئاپۆ وچالاکواناندا دانیشتن بکات."
جەمیل بایک داوای لەهەرکەسێک لە هەرشوێنێکی جیهانداکرد کە ڕاپەڕین بکەن و بکەونەناو چالاکیی و وتی، " لە کاتی گەلەکۆمەی سەررێبەرئاپۆدا چۆن گەل راپەڕین ورژانە سەرشەقامەکان وشەهیدیان دا. دەبێت بەهەمان ڕۆحیەت دەست بەبەرخۆدانیی بکەن. لەم کاتەدا ئەم چالاکییانە سەرکەوتوو دەبن.
ک-ش