خۆپێشاندانی سەرتاسەری بۆ عەفرین،لە باشووری کوردستان دەستی پێکرد
بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی لە چین وتوێژەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بە ئامانجی پشتیوانی کردن لە( بەرخۆدانی سەردەم)ی عەفرین رێپێوانێکی مەزنیان دەست پێکرد.
بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی لە چین وتوێژەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بە ئامانجی پشتیوانی کردن لە( بەرخۆدانی سەردەم)ی عەفرین رێپێوانێکی مەزنیان دەست پێکرد.
خۆپێشاندانی سەرتاسەری بە دەستپێشخەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە و بەشداری زۆرینەی لایەنە سیاسیی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە باشووری کوردستان، ماوەیەک پێش ئێستا دەستی پێکرد.
بڕیارە خۆپێشاندانەکان بە مەبەستی پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین و هەروەها شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورکیا، هاوکات لە چەندین شار و شارۆچکەی باشووری کوردستان بەڕیوە بچێت.
هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لە شەقامی 'سەهۆڵەکە'، دەستیان بە ڕێپێوان کردووە و بەرەو باخی گشتی دەڕۆن. بڕیارە لەوێ بە لێدوان و خوێندنەوی پەیامەکان، کۆتایی بە ڕێپێوانەکە پێبهێندرێت.
لە شاری هەولێریش، هاووڵاتیان لە پارکی شانەدەری شارەکە کۆبوونەوە و بە درووشمەکانیان پشتیوانی عەفرین دەکەن.
لە شاری هەڵەبجە-ش، هاوولاتیان لەبەردەم بانکەکۆنەکە کۆبوونەتەوە و درووشمی بەرخۆدانی بۆ عەفرین دەڵێنەوە.
لە شاری ڕانیە، خۆپێشاندان لە بەردەم خوێندنگەی ئامادەیی کچانەوە بۆ سەرای ڕانییە دەستیپێکرد.