خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه
مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، له سلێمانی، كه‌لار و ڕانیه به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان.
مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، له سلێمانی، كه‌لار و ڕانیه به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان.
مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له دژی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان و داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆش له شاره‌كانی سلێمانی، كه‌لار و ڕانیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوون.
مامۆستایانی سلێمانی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا كۆبوونه‌وه و درێژه‌یان به خۆپیشاندانی ڕۆژانی ڕابردوویان دا. مامۆستایانی شاری كه‌لاریش له به‌رده‌م خوێندنگه‌ی له‌یلا قاسم كۆبوونه‌وه و جارێكی دیكه داوای كۆتاییهێنان به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان كرد. هاوكات له شاری ڕانیه مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له به‌رده‌م باخی گشتیی شاره‌كه كۆبوونه‌وه.
له خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی، هێزه‌كانی ئاسایش له ده‌وروبه‌ری چالاكییه‌كه بڵاوه‌یان پێكرا و گه‌مارۆی خۆپیشانده‌رانیان دا. خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زاییان له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ربڕی و درووشمی «ئازادی، ئازادی»یان گوته‌وه.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كۆتایی به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه بهێنرێت و مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه‌ی ته‌واوه‌تی به مووچه‌خۆران بدرێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا حكوومه‌ت ئاماده نییه داواكاری مووچه‌خۆران جێبه‌جێ بكات، ناڕه‌زاییاتییه‌كان به‌رده‌وامن.
s.m