دانیشتوانی بناری قه‌ندیل بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ده‌دوێن و باس له خۆڕاگری و نه‌به‌ردی گه‌لی عه‌فرین و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن. دەڵێن: بەرخۆدانی گەلی عەفرین لە به‌رانبه‌ر شەڕانگێزیی دەوڵەتی تورکیا سەردەکەوێت.
ڕێناس ئەحمەد، دانیشتووی گوندی زارگەلیی بناری قەندیلە، گونده‌كه‌یان بەردەوام لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیای داگیركه‌ره‌وه بۆردومان دەکرێت. ناوبراو ده‌ڵێت: پیلانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، سڕینەوەی پێکھاتە نەتەوەیی و ناسنامه‌جیاوازەکانی ناوچەکەیە، ئامانجیان زیندووکردنەوەی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانییه. ده‌شڵێت: ھەر لە چوارچێوەی ئەو پیلانەدا، دەوڵەتی تورکیا گەلی کوردی ئێمەی لە عەفرین بە ئامانج گرتووە و دەیەوێت سەر به گه‌لی عه‌فرین شۆڕ بكات، بەڵام ھەموو لایەک ئەوە دەزانن گەلی کورد بە درێژایی مێژوو ھەتا ئێستاش سەری خۆی لە به‌رانبه‌ر دوژمنان‌دا نەوی نەکردووە.
ئه‌و هاوڵاتییه وتیشی: به‌رخۆدانی گەلی ئێمە لە عەفرین، لە به‌رانبه‌ر پیلانە داگیرکاریەکانی تورکیادا سەردەکەوێت.
لوقمان حوسێن، هاوڵاتییه‌كی دیكه‌یه و دانیشتووی ھەمان دەڤەرە. ناوبراو ھێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیای بۆ سەر کانتۆنی عەفرین ئیدانه كرد و وتی: ئەوەی سوپای تورکیا بەسەر «زارگەلی» ھێنا، دەیەوێت بەسەر عەفرینیشی بێنێت، بەڵام با دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دڵنیابێت کە ناتوانن یەک بست لە خاکی کوردستان پێشڕه‌وی بكه‌ن. عەفرین به خۆڕاگری دەمێنێتەوە.
s.m