داواى ئازادکردنی لەیلا گیوڤەن پاڵێوراوى سەرکەوتووی هەدەپە لە زیندان دەکرێت
لەیلا گیوڤەن پاڵێوراوى سەرکەوتووى هەدەپە، کە لە ئیستادا لە زیندادایە، لەلایەن پارێزەرەکەیەوە داوایەک بۆ ئازادکردنى پێشکەش بە دادگا کراوە.
لەیلا گیوڤەن پاڵێوراوى سەرکەوتووى هەدەپە، کە لە ئیستادا لە زیندادایە، لەلایەن پارێزەرەکەیەوە داوایەک بۆ ئازادکردنى پێشکەش بە دادگا کراوە.
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) لەلایەن حکومەتى تورکیاوە زیندانیکراوە. لە هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیرانى ٢٠١٨ / ٣ى پووشپەڕدا لەسەر لیستى هەدەپە لە شارى جۆلەمێرگ بۆ پەرلەمانى تورکیا پاڵێورا بوو.
گیوڤەن لەو هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنى بە دەستهێنا و ئێستا بووەتە پەرلەمانتارى جۆلەمێرگى هەدەپە لە پەرلەمانى تورکیا. بۆ ئەوەش رەیحان یاڵچن داغ بایدەمیر پارێزەرى گیوڤەن، بۆ ئازادکردنى گیوڤەن سەردانى لقى ٩ى دادگاى سزاى قورسەکانى تورکیاى لە ئامەد کرد.
یاڵچن داغ بایدەمیر داوایکردووە، بە پێى ماددەی ٦٧ لە دەستووری تورکیا رێککەوتننامەى مافەکانى مرۆڤى ئەوروپا، لەیلا گیوڤەن ئازاد بکرێت.
ر.م