دایكێكی ته‌مه‌ن ١٠٧ ساڵان له كاتی ده‌نگداندا: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنێت هاتووم ده‌نگ بده‌م
له شاری ئێلیحی باكووری كوردستان دایكێكی ته‌مه‌ن ١٠٧ ساڵان به ناوی قومری ئاگدهمیر چووه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆی دا.
له شاری ئێلیحی باكووری كوردستان دایكێكی ته‌مه‌ن ١٠٧ ساڵان به ناوی قومری ئاگدهمیر چووه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆی دا.
له ته‌واوی توركیا و باكووری كوردستان پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و په‌رله‌مان كاتژمێر ٨ ده‌ستیپێكرد. له شاری ئێلیح (باتمان) له به‌ره‌به‌یاندا هاوڵاتیان له به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان كۆبوونه‌وه. یاریده‌ده‌ری هاوسه‌رۆكایه‌تیی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په ئایشه ئاجار باشاران له گه‌ڕه‌كی باغلار له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی سهلچوكلو ده‌نگی دا.
هاوكات هاوڵاتییانی به‌ساڵاچوو هه‌ر زوو خۆیان گه‌یانده بنكه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان دا. دایكێكی ته‌مه‌ن ١٠٧ ساڵان به ناوی قومری ئاگدهمیر كه به سه‌ختی ده‌یتوانی به‌ڕێگه‌دا بڕوات، به هاوكاری كوڕه‌كه‌ی چووه بنكه‌ی ده‌نگدان و ده‌نگی دا. هاوكات ئه‌و دایكه گوتی: «بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنێت، هاتمه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان. چی خێره با ئه‌وه بێت.»
له بنكه‌كانی ده‌نگداندا كه ڕه‌چاوی بارودۆخی ته‌ندرووستیی خاوه‌ن پێداویستییه‌كان نه‌كراوه، له كاتی ده‌نگداندا خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان زه‌حمه‌تی زۆر ده‌كێشن.
s.m