هه‌رێمی خواكورك و برادۆست له سێگۆشه‌ی توركیا-ئێران-عێراق هه‌ڵكه‌وتووه، هه‌ر بۆیه شوێنێكی ستراتیژییه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر ده‌یه‌وێت هێرشه داگیركارییه‌كانی خۆی زیاد بكات، له هه‌رێمه‌كه شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووده‌دات.
سوپای توركیا له لایه‌كه‌وه سه‌رباز و ته‌كنیكی سه‌ربازیی خۆی له‌سه‌ر هێڵی سنوور زیاد ده‌كات، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر گرده‌كانی نێو باشووری كوردستان جێگیر بێت و سه‌ربازگه دروست بكات. ئه‌م هه‌وڵدانه له پراكتیكدا ڕێی بۆ دروستكردنی «ناوچه‌یه‌كی ئارام» دروستكردووه. له‌م هه‌ردوو هه‌رێمه، یه‌كینه تایبه‌ته نهێنییه‌كان كه‌مین داده‌نێن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێی زه‌وی، باخچه و كوێستانه‌كانی گوندنشینانن، گوندنشینه‌كانیش ده‌كه‌ونه كه‌مینه‌كان. به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ن كه گوندنشین خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و هه‌رێمه.
سه‌رچاوه‌ی بژێوی وشك ده‌كه‌ن
سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كان به ئۆبوس و هاوه‌ن، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش بۆردومانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌م هێرشانه زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر گوندنشینانی برادۆست ده‌كات. له هه‌رێمی برادۆست ژیان ناسه‌قامگیره. له زستان به‌دواوه به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمی برادۆست زۆر هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون و زیانێكی زۆری مادیش به گونده‌كان گه‌یشتووه. ده‌یان ئاژه‌ڵ له‌ناوچوون و زیانێكی زۆر به زه‌ویی گوندنشینان گه‌یشت. به‌م شێوه‌یه گورزیان له كاری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری دا كه تاكه سه‌رچاوه‌ی بژێویی گه‌لی هه‌رێمه‌كه‌یه.
جاشایه‌تی و سیخووڕی به‌سه‌ر گوندنشیناندا ده‌سه‌پێنرێت
سیخووڕی و جاشایه‌تی به‌سه‌ر گوندنشیناندا ده‌سه‌پێنرێت. گه‌لی هه‌رێمه‌كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان نیگه‌رانه، سوپای توركیای داگیركه‌ر فشاریان لێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له دژی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار شه‌ڕ بكه‌ن. جموجۆڵی زۆری سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوور به‌تایبه‌تی جووڵه‌ی یه‌كینه شاراوه‌كان گه‌ل ده‌خاته نێو ترس و گومان.
«شوێن و واری خۆمان جێناهێڵین»
گوندنشینانی به‌رمیزه، یهشمه، لێلیكان، كۆڵیت و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن كه زیانێكی زۆری مادییان پێگه‌یشتووه. گوندنشینان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئامانجی هێرشه داگیركارییه‌كان ئه‌وه‌یه كه گه‌لی كورد له هه‌رێمی برادۆست ده‌ربكه‌ن. هاوڵاتییانی هه‌رێمه‌كه ده‌ڵێن، شوێن و واری خۆیان جێناهێڵن و سه‌ر بۆ سیاسه‌تی كۆچبه‌ركردن و برسیكردن دانانه‌وێنن.
بارزانی و په‌ده‌كه بێده‌نگن
سوپای توركیای داگیركه‌ر كه به بۆردومانكردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، ئۆبوس و هاوه‌ن هێرش ده‌كاته سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتییانی سیڤیل، ده‌یه‌وێت هه‌رێمی برادۆست بێ كورد بكات. هێرشه‌كانی داگیركاری ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ ده‌ستی پێكرد و ١١ی مارسی ٢٠١٨ گه‌یشته قۆناغێكی نوێ. بارزانی و په‌ده‌كه هێشتاش له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان بێده‌نگن. فه‌رماندارانی گه‌ریلا ده‌ڵێن، هێرشه داگیركارییه‌كان به‌بێ بارزانی و په‌ده‌كه ناكرێن. گوندنشینانی هه‌رێمی برادۆستیش پشتراستی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، بارزانی و په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا ڕێككه‌وتوون و ده‌روازه‌ی سنووری حاجی به‌گ ده‌كه‌نه‌وه.
s.m