دوو هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران
حه‌فته‌ی ڕابردوو دوو هاوڵاتیی كورد به ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌شره‌فیان و باران باشام، لەسەر ڕێگای شاری زەنجان کەوتنە بەر ته‌قه‌ی هێزەكانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ و گیانیان لە دەستدا.
حه‌فته‌ی ڕابردوو دوو هاوڵاتیی كورد به ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌شره‌فیان و باران باشام، لەسەر ڕێگای شاری زەنجان کەوتنە بەر ته‌قه‌ی هێزەكانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ و گیانیان لە دەستدا.
کەسێکی نزیك لە بنەماڵەی ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شاری «یولەگردی» شاری ش‌وت سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، دوای ڕاگەیاندنی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگەیاند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه عه‌لی ئه‌شره‌فیان و بارام باشام لە کاتێکدا کە بە دوو ئۆتۆمبیلی جۆری پژۆی ٤٠٥ و تیبا له جادەی زه‌نجان دەڕۆشتن، لە لایەن بازگەیەکی کاتیی ئەو هێزانەوە کە جلی مەدەنیشیان لەبەر بوو، دەستووری وەستانیان پێ دەدرێت، بەڵام ئەوان پێیان وا بووە ئەو کەسانە چەتەی چەکدارن و هەر بۆیە نەوەستاون و هەڵاتوون.
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، هێزه مەدەنیەکان به بێ گرنگیدان به وه‌ستانی ده‌یان ماشین له‌و جادەیەدا ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن له‌و دوو ئۆتۆمبیله کردووە و له ئاكامدا عه‌لی ئه‌شره‌فیان دوای به‌ركه‌وتنی لانیكه‌م ١٣ فیشه‌ك گیانی لە دەست دا و باران باشامیش دوای ئەوەی سێ فیشه‌كی بەر دەکەوێت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر بەر یەک دەکەون و دوای یه‌ك ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌دا گیان له ده‌ست دەدات.
سەرچاوەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی ئەو هێزە جل مەدەنییانەی سەر بە بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ، دوای تەقەکردنەکە شوێنەکەیان جێ هێشتووە و هێزی پۆلیس سەرەتا وتوویانە هیچ ئاگادارییەکیان لەو ڕووداوە نییە، بەڵام دوای دوو ڕۆژ ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسە جل مەدەنییانە سەر بە بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ بوون و ڕەنگە لەبەر ئەوەی پێیان وا بووە ئەو ئۆتۆمبیلانە کاڵای قاچاخیان پێ بووە تەقەیان کردبێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر دوو ئۆتۆمبیلەکە بەتاڵ بوون و هیچ کاڵایەک و بارێکیان پێ نەبووە.
عه‌لی ئه‌شره‌فیان ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و باوكی دوو منداڵه، خه‌ڵكی گوندی «قه‌ره ئه‌یاق» و باران باشام ته‌مه‌ن ٣٥ساڵ و باوكی ٢ منداڵ و دانیشتووی شاری «یولەگردی» بوون.
ف.ق