دوژمنیش ناتوانێت دۆغان زیلان لە بیر بکات

دۆغان زیلان بووە کۆمەڵە ئەستێرەی هەڵۆی چاوشین، کە لە مێژووی کوردستاندا لە ئاسمانەوە گورزی زۆر قورسی لە داگیرکەران داوە. لەبەر ئەوەش ٢ هێز هەیە، کە هەرگیز دۆغان زیلان لە یاد ناکەن، ئەوانیش هاوڕێ گەریلاکانی و دوژمنانن.

خاکی یاد و بیری هەیە، ئێمە یاد و بیرمان هەیە، کوردستان یاد و بیری هەیە. هیچ شتێک لەلایەن هیچ کەسێکەوە لە بیر ناچێتەوە... گەریلا دۆغان هەموو رێگاکانی ئاسمان و سەرزەویت لێ کراوە بێت، رێگاکەت رووناک بێت!.

ناو چەند شتەکان دەخاتەڕوو و دەیانڵێتەوە، ناوی گەریلا زۆرترین شت دەخاتەڕوو و دەیڵێتەوە و دەگێڕێتەوە و لەو بابەتەدا قورسی و دژواریی زۆر هەبووە. گەریلا بیری لێدەکاتەوە و دەڵێت، ئاخۆ من دەبێت چ ناوێک بۆ خۆم دابنێم، کە شیاو و شایستەى کوردستان، گەلەکەم و دۆزەکەم بێت. تێکۆشەر، رێبەر، عەزیمە، زەلال، مێهرەبان، جەمال، کەمال، حەقی، هۆگر، بەسێ، زەریفە، هەورامان، جانفیدا، چیاگەڕ... ئیدی ناوە پڕ لە ماناکان و بەڵکو هەزاران مانا بۆ خۆیان هەڵدەبژێرن. گەریلا دۆغان زیلان هەموو کات ناوە زۆر مانادارەکانی هەڵدەبژارد، کە هەموو کات شایستەى ئەو دۆزە بوون. دۆغان زیلان کاتێک خەونە پرشنگدارەکانی لە لەپی دەستیدا نەخشاند، چووە سەر رێگای ئازادی و ناوەکەى بووە مێژوو. مێژوویەک کە هەموو کات زیندووە و شانبەشان لەگەڵ ئێمەدا گەشە دەکات و گەورە دەبێت، هەرگیز نامرێت، ناوەستێت و وەک بزواندنی وزەیە. گەریلای مێژوو لەسەر رێگای ئازادی و لە زۆرێک لە ناوچەکاندا رەنجێکى ناکۆتای دا. بە رەنجی خۆی و خۆبوونی خۆی، ئافرێنەر، بونیاتنەر و وەک ناوەکەى خۆی لە ناو مێژووماندا دەمێنێتەوە. بە یادی هەموو کەسێکدا دەێتەوە، کە ئەو ساتانە شۆڕشی ئەفسانەیی گەنجان لە ٢٠١٥ – ٢٠١٦ دا لە شارەکانی باکوور ئافرێنرا و ئەو برینانەى کە تاوەکو ئێستا ساڕێژ نەبوون، ژنێکى تر هاتە پێشەوە و بووە یارمەتیدەر تاوەکو ئەو برینانە ساڕێژ ببنەوە و دڵی گەلی کوردستانی راهێنابوو بە چالاکییەکانی خۆی؛ دۆغان زیلان، دۆغان ژیان، گەریلا دیرۆک، بۆ ئەوەى بە رۆحەکەی دۆغان بژی و بیژیەنێت و ببێتە شوێنکەوتویەکی خەونی رۆژەکان ناوەکەى ئەوی بۆ خۆی هەڵبژارد و لەسەر خۆیی داینا و درێژەی بە رێگاکەى دا. گەریلا دیرۆک بووە ژیانێک کە دوو فیدایی کرد بە یەک، بووە شێوازێک، لەوانەشە بووبێتە راستیی ژن کە بە ناوی مێژووەوە پەیدا بوو بێت. لەبەر ئەوەش مافی ناوەکەى خۆی دا و بە شێوەکەى دۆغان زیلان رێیکرد. دۆغان بووە گەریلایەک کە مێژووی لە ناو خۆیدا حەواندەوە و ژیانی پێ بەخشییەوە.

دۆغان زیلان بووە هێزی یەکەمی ئاسمانیی گەریلا، پەکەکە و مێژووی کوردستان و کوردان و تەنانەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دۆغان زیلان بووە خاوەنی شەرەف، شکۆ و کەرامەتێکی بێ هاوتا. هێزی ژنی پەکەکە خۆی خستە مەیدان و خۆی بۆ ئێمە سەلماند و ئەو هێزەی پیشانداین. گەریلا راستییەکی وەهایە، کە دڵی خۆی بۆ نوێبوونەوە دەکاتەوە و بە مێشکی خۆی لە ئامێزی دەگرێت و لە ژیاندا بە کردەوە جێبەجێی دەکات. گەریلا هەم بۆ شێوازی ژیان و هەم بۆ شێوازی شەڕ و تەنانەت بۆ پاککردنەوەى ئەو تێگەیشتنە باڵادەستە چەپەڵە گەورەترین هێزە. لە تێکۆشانی ئازادیی ژن دا ژیان ناوێکى تری دوو ژنی فیدایی خەونی رۆژەکانە، کە ئەم ئاوێتەى یەکتری کردوون و هەوڵیدا ئەوان بکاتە ژیان. گەریلا دیرۆک بووە ناوی ئەو، کە لە کەسایەتیی خۆیدا ٣ ژنی فیدایی لە خۆیدا کۆکردەوە. ئەوەى لەبارەی ناوی گەریلاەوە کە هەموو کات لە خەونیدا بوو پێکیهێنا. چووە ناو ئەستێرەکان و بووە یەکەم شەهیدی هێزی ئاسمانیی گەریلا.  

دۆغان زیلان بووە کۆمەڵە ئەستێرەی هەڵۆی چاوشین (Vega - النسر الواقع)، کە لە مێژووی کوردستاندا لە ئاسمانەوە گورزی زۆر قورسی لە داگیرکەران داوە. لەبەر ئەوەش هەموو کات لە یادی کوردستان، لە یادی خاک دا دەبێت و ئەگەر یاد و بیری مرۆڤیش خیانەت بکات، بەڵام هەرگیز دۆغان زیلان لەلایەن ٢ هێزەوە لە یاد ناکرێت، ئەوانیش هاوڕێ گەریلاکانی و دوژمنانن.

ژ.ت