هەپەگە ناوی یەکەم شەهیدی هێزی بەرگریی ئاسمانیی بڵاوکردەوە

هەپەگە رایگەیاند، یەکەی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد یەکەم شەهیدی خۆی بەخشی و رایگەیاند "شەوی ١٢ی تەممووز لە شاخی شەهید بێریڤانی حەفتانین بە کەرەستەیەکى ئاسمانی چالاکییەکییەکی سەرکەوتوانەى ئەنجامدا و لە کاتی چالاکییەکەدا شەهید بوو".

هەپەگە رایگەیاند، یەکەی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد یەکەم شەهیدی خۆی بەخشی و رایگەیاند "شەوی ١٢ی تەممووز لە شاخی شەهید بێریڤانی حەفتانین بە کەرەستەیەکى ئاسمانی چالاکییەکییەکی سەرکەوتوانەى ئەنجامدا و لە کاتی چالاکییەکەدا شەهید بوو".

لە راگەیاندراوەکەى ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگەدا هاتووە:

"لە ١٢ی تەممووز لە حەفتانین چالاکییەک بە کەرەستەیەکی ئاسمانی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدرا و هاوڕێمان دۆغان زیلان شەهید بوو. هاوڕێمان دۆغان یەکەم شەهیدی یەکەی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەدە. زانیاری لەبارەى ناسنامەى هاوڕێمان دۆغان زیلان بەمشێوەیەیە:

نازناو: دۆغان زیلان

ناو و پاشناو: هەدیە چەرچی

شوێنی لە دایکبوون: موش

ناوی دایک و باوک: پەریخان – ئەشرەف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ / حەفتانین

هاوڕێمان دۆغان لە گەوهەری مێژووی قارەمانی و بەرخودانیی خاکی راپەڕیوی سەرحەد لە ساڵی ١٩٩٤ لە ناوچەی کۆپ لە پارێزگای موش لە دایکبوو. هاوڕێ دۆغان لەناو بنەماڵەیەکى وڵاتپارێزدا گەورە بوو، هۆش و مێشکی خۆی بە توڕەیی دۆڵی زیلان و ئاگری پڕ کردبوو و خاوەنداریی لە میراتی گەل کرد. لە ئەنجامی سیاسەتی چەپەڵی دەوڵەتی فاشیستیی کۆماری تورکیادا، کە لە کوردستان بەڕێوەی دەبات، بنەماڵەکەى ناچار بوون کۆچ بۆ گەورە شارەکانی تورکیا بکەن. لە خوێندنگەکانی ئەو سیستمەدا نەیخوێند و بە رەنج و دڵسۆزی بە خاکەکەیەوە گەورە و پەروەردە کرا. هاوڕێ دۆغان لە دژی سیاسەتی دوژمن لە گەورە شارەکاندا، کە هەوڵی دەدا گەنجانی کورد بتوێنێتەوە و لە راستیی خۆیان دووریان بخاتەوە، رووی لە چیا ئازادەکان کرد و توڕەیی خۆی نیشاندا. ساڵی ٢٠١٥ لە قۆناغی بەرخودانی کۆبانێ دا وەڵامی بانگەوازی سەفەربەرییەکەى رێبەر ئاپۆی دایەوە و هەر لەسەرەتاوە دڵسۆزیی خۆی بۆ رێبەرایەتی و هاوڕێ شەهیدەکانی خستەڕوو.

لە رۆژی بەشداربوونیەوە تاوەکو گەیشتنە شەهادەتی هەموو کات و بە بەردەوامی رووی لە رێبەرایەتی و بەجێهێنانی ئامانجی هاوڕێ شەهیدەکانی بوو. لەسەر ئەو بنەمایە هیچ شتێکی لە بەردەم خۆیدا بە لەمپەر نەدەزانی و لە هەموو روویەکەوە بەرەوە پێش دەچوو، بە هەڵوێستەکانی و بە هاوبەشیکردنەکانی بووە نمونەى دڵسۆزی و فیدایی. هاوڕێ دۆغان کە بە ئاگری تۆڵەی چاوەکانی دوژمنی دەسوتاند و دڵی هەموو هاوڕێکانی بەو ئاگرە گەرم دەکردەوە، بە هەڵوێستی خۆی لە ناو ژیاندا، سەرکەوتنی لە چالاکییەکاندا پێشوەختە دیاری دەکرد. هاوڕێ دۆغان زیلان بە دروشمی رێبەر ئاپۆ کە دەیوت 'زیلان فەرماندەمانە و ئێمەش فەرمانەکانى جێبەجێ دەکەین' لەسەر هێڵی زیلان رووی لە سەرکەوتن دەکرد و لە دژی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ، بووە خاوەن هەڵوێستی گەریلای مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک. بە  پێوەرەکانی ژیانی ئازاد و ژنی ئازادی پەکەکە و بە هەڵوێستە روونەکانی بووە جەنگاوەرێکی بە رۆح و ورەی فیداییەوە.   

هاوڕێ دۆغان ئەو رەنجەی، کە رێکخستن بۆ لە دژ وەستانەوەى دوژمن دای و بۆ بەدیهێنانی ئەو رەنجە هەموو کات بە بڕیار و پێداگر بوو. لە دوایدا لە دژی داگیرکەریی دوژمنان بۆ سەر خاکی کوردستان بێ وەڵام نەمایەوە و تاکتیک و ستراتیژیای قۆناغەکە لە کەسایەتی ئەودا زەق و سەوز و گەش بوو. لەو چوارچێوەیەدا شەوی ١٢ی تەممووز لە شاخی شەهید بێریڤان لە حەفتانین بە کەرەستەیەکی بۆمبایی ئاسمانی چالاکییەکی سەرکەوتوانەى ئەنجامدا و لە کاتی ئەو چالاکییەدا شەهید بوو.

لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکەى هاوڕێ دۆغان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کردستان دەکەین و وەک درێژپێدەری رێگاکەى هاوڕێ دۆغان ئێمە بە پێداگری و بە بڕیار و ئیدعاکانی ئەوەوە، بە رۆح و ورەی ئەوەوە بۆ تۆڵەکردنەوە و سەرکەوتن، تێکۆشان گەورە دەکەین و وەک هەزارن دۆغان زیلان، کە بە دڵی دوژمندا تەقینەوە، ئێمە هەر بەردەوام دەبین و بە دڵی دوژمندا دەتەقینەوە".

ژ.ت