دۆخی کامپی شەهید ڕوستەم جودی مەخمور لە ڕاپۆرتێکدا

ڕاپۆرتێک لە سەر کەمپی مەخمور بۆ ڕەوشی تەندروستی و مرۆیی زیاتر لە پازدە ھەزار کەسی پەنابەری سڤیل و ئەو گەمارۆیەی لە سەریەتی.

لە ڕێککەوتی ۱۷ی مانی ڕابردووەوە، لە لایەن دەسەڵاتداری هەرێمی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەمارۆ خراوەتە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە قەزای مەخموور. گەمارۆکە کاریگەری نەیێنی کردووەتە سەر کۆی گشتی ژیانی پەنابەرەکان و تا ئێستا چەندین ژنی دووگیان منداڵەکانیان لەبارچوون، نەخۆشەکان بۆ چارەسەری ناتوانن سەردانی شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، ژمایەکی زۆری خوێندکار بەتایبەتی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە پرۆسەی خویندن بێبەش کراون و ناتوان سەردانی پولەکانی خوێندن لە هەولێر بکەن. بەگشتی کامپەکە وەگەڕێندراوەتە زیندانێکی مەزن و دانیشتوانە هەزاران کەسییەکەی لە هەموو جۆرە خزمەتگوزاریەک بێبەش کراون. ئەوەش چ لە کوردستان و چ لە هەندەران ناڕەزایەتی و نیگەرانی هاوڵاتیان و کەسایەتی کورد و چەند ڕێکخراوێکی کوردی و بیانی لێکەوتووەتەوە. لەو چوارچێوەیەدا و بۆ زیاتر ئاگارداربوون لە دۆخی خراپی کامپەکە یوسف عوسمان عەزیز چاودێری تەندروستی بە نوێنەرایەتی چەند کەسایەتی کورد سەردانی کامپەکەی کردووە و لەو بارەوە ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە و لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF)ـەوە دۆخی کامپەکە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکات.

دەقی ڕاپۆرتەکە:

لەگەڵ ھاوڕێیەکم بەیانی ڕۆژی ٢٠١٠/٨/٢٤ لە ھەولێرەوە بەڕێکەوتین ھەموو بازگەکانی نێوان پێشمەرگە و حکومەت و ھی ھەڤاڵان ئاسایی بوو . ھیچ جۆرە کۆسپێکمان نەھاتە سەر ڕێگا .
سەرەنجام گەیشتینە کامپی پەنابەرانی باکوری کوردستان لە مەخموور. لە ناو کەمپەکە چاومان بە بەرپرسی لێژنەی بەڕێوە بردن و ئەنجومەنی تەندروستی کەمپەکە و ھەموو کارمەندە کچ و کوڕ و کتۆرە میدیاش کەوت .
سەرەتا بەناوی خۆمان و تۆ و چەند ھاوڕێیەکم لە ناو وڵات و لەدەرەوە نیگەرانی و سڵاوی ئێوەمان پێ ڕاگەیاندن ، زۆر زۆریان پێ خۆش بوو کە خەڵکێک مەعنەوی ھاوغەمی وانن .
لەو سەردانە مەیدانیە تێبینیەکانمان بەو شێوەیە بوو  :-

* ژمارەی خەڵکەکە لەوێ پازدە ھەزار کەسن زۆریان ژن و منداڵن ، لە دۆخێکی بێزارکەری بێ ئیشی و گەرما و بێ ئاوی دەژین . ئەو ئاوەی ئەوێ بە بۆ خواردنەوە ناشێت لە ڕووی تەندروستی .
* زۆربەی کچ و کوڕە گەنجەکانیان کە لە خەستەخانەکانی ھەولێرێ و باڵەخانە و کارگەکان کاریان دەکرد بە سەدانن ھەموی دەرکراون و بێ ئیش کەوتون و پارەی کرێکانیشیان وەرنەگرتوە .
* ھەموو خوێندکارەکانیان ئەوانەی دەوری دووەمیان ھەیە لە زانکۆ و پەیمانگاو قوتابخانەکان ، خوێندنی ئەو ساڵیان لێ دەڕوا چونکە ناتوانن بێنەوە ھەولێرێ لە بازگەی مەفرەقی سەرگەڕان ئیزنیان نادەن .

* ھەموو ئەوانەی لە ھەولێرێ ماون و ھێشتا لەسەر کارن ناوێرن بگەڕێنەوە چونکە دواتر ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ھەولێر .
* کەمپەکە دوو بنکەی تەندروستی تێدایە . یەکیان ھی حکومەتی ھەرێمە بەناوی بنکەی تەندروستی جیھاد، کارمەندێک بەڕێوەی دەبا بە ناوی عەبدولکەریم لەسەرەتای دەروازەی کەمپەکەیە ، ئەویش لە کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کەم و کوڕی ھەیە و ھێندێک کارمەندی خۆبەخشی کەمپەکە و کارمەندی حکومەت لێ یە ، لە ژێر ڕێنمایی فەرمانگەی تەندروستی ھەولێر بەڕێوە دەچێت !

* بنکەی تەندروستی ناو کەمپەکە کە دکتۆرە میدیا و کۆمەڵێک بەناو دکتۆری خۆیانیان لەوێ خزمەت دەکەن ھەر ھەموو خۆبەخش و کەسێک مووچە یان یارمەتی نیە.


* بنکەکە لە شێوەی خەستەخانەیەکی بچوکە کە بەشەکانی کارگێڕی و تاقیگە و دەرمانخانە و کۆگا و سۆنەر و تیشک و چاو و ددان لە دایک بوون و قاوش و فریاگوزاری لە خۆوە دەگرێت .
* لێرە و لەوێ بە توانای خۆیان و ھاوکاری خەڵکی دڵسۆز لە دەوڵەمەند ھاوکاری دەکرێن و خەڵکێکیش لە سەر حیسابی خۆیان بە سەیارەی خۆیان پێداویستیەکانی خەستەخانەیان لە ھەولێرەوە بۆ دەھێنن .

* ئەو ئەشیعەی کە وێنەو ناونیشان و ژمارە ڕیفرێنسەکەی ھاوپێچ دەکەم لە کار کەوتوە و میکانیکیان بۆ ھێناوە چاک نەبۆتەوە و پێویستی بە چاک کردنەوە ھەیە .

* ئامێرێکی تیشکی تریان ھەیە کار دەکات بەڵام گرفتی ھەیە و بەشی دڤلۆبەرەکەی زۆر کۆنە .

* جیھازی سۆنەرەکەیان ھی بیست و پێنج ساڵ بەر لە ئێستایە و دوگمەکانی ئاراستەکردنی گرفتیان ھەیە و باش کار ناکات .

* دەرمانی کۆگاکە بای یەک ھەفتەیە ئەگەر دەستی پێوە نەگرن .
*  دوو بەشی تریان لە دەرەوەی ئەو سەنتەرە ھەیە ھەر لەناو کەمپەکە بۆ چارەسەری سروشتی و ئۆتیزم و پێداویستە تایبەتیەکان ، کە ھێندێک ئامێری وەرز شی کۆن و شکاویان ھەیە و تیشکی چارەسەری ئەلتراڤیۆلیت و کۆمەڵێک یاری منداڵانەی دەستکردی خۆیان بۆ ڕاھێنانی توانای منداڵە ئۆتیزمەکان .

* بە گشتی زۆر بە ووردی چەندان ڕاپۆرتیان بۆ ئامادە کردین لە ھەموو بوارەکانی کارکردنیان لە کەم و کوڕیەکانیان و بەلایەنی کەم بۆ بەردەوامی خزمەتی ئێستایان تا بیگەیینە شوێنی مەبەست لە UN و یۆنیسێف و WHO و مانگی سور و خاچی سور و کەسانی دڵسۆز لە دکتۆر و دەرمانساز و کۆگاکانی دەرمان بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانیان .

* دکتۆرە میدیا لیستێکی ھەنوکەیی پێداویستیەکانی ئەو مانگەی ئامادە کردوە لە ھەموو پێداویستیەکانی دەرمان و مستەلزەماتی پزیشکی .

* کیت و سۆلیۆشنی پشکنینی تاقیگەیان و بۆ پشکنینی کیمیاوی و خوێنیان پێویستە .

* ئامێری پەستانی گەورە و منداڵان و سەماعەیان پێویستە .
* ھەمووی بە ڕاپۆرت و لیست و داواکاریەکانیان لامانە . 
* پێشنیاری ڕێپۆرتاجێکمان بۆ دکتۆرە میدیا کرد بۆ بانگەوازێک بە زمانی ئەڵمانی بۆ میللەتێکی بن دەست کە ئەو نزیکەی سی ساڵە بە وێنەی دایکە ترێزای شاری کەلکەتای ھیندستان لێرە خزمەت دەکا . وەک بانگەوازێک بۆ ڕێکخراوە جیھانیەکان بە تایبەت بۆ وڵاتەکەی خۆی ، کە ئێمە ڕێ و شوێن و ئەو ئەرکە لێرە و لە دەرەوەی وڵات دەگرینە خۆ .

* لە ئێستادا پەیوەندیمان لەگەڵ کەسانێک ھەیە ئامادەییان ھەیە لە ژێر ڕۆشنایی داواکاریەکانیان کە ئێمە داوامان کردوە . 
* ھیچ ئەمبولانسێکیان نیە کە مایەی سەرنجە ! بۆ گەیاندنی حاڵەتە فریاگواریەکان .

* ڤاکسین و کۆگای ھەڵگرتنیان بای پێویست نیە .
* ھیچ جۆرە مەسڵێکی دژە دوپشک و مار و گزازیان نیە ، کە یەک لە گرفتەکانی خەڵکە لە کاتی دوچاری پێوەدانیان -   Tetanusو Anti snake و Anti scorpion 
* جێگای تێبینیە ھیچ کاتێک پزیشکی ڕاوێژکار بە وێنەی دکتۆری تایبەتمەندی چاو و ددان و ENT و ھەناو و ژنان سەردانی نەکردون .

* بوونی حەوت تا دە لە نەخۆشی کانسەر .
* بیست و پێنج نەخۆشی سەر جێ لە بەساڵاچوان .
* بوونی بیست و شەش حاڵەتی ئۆتیزم تەمەنی توشبوانی لە نێوان پێنج ساڵان تا بیست ساڵانن .

* بوونی ژمارەیەک نەخۆشی توشبوو بە نەخۆشی درێژ خایەنی وەک زەغت و شەکرە و غودە .

* ڕۆژانە نەخۆشێکی زۆری ناو مەخموور و گوندەکان و عارەبەکانی دەور و بەری مەخمووریش سەردانیان دەکەن و لەوێ چارەسەر وەردەگرن .

یوسف عوسمان عەزیز
چاودێری تەندروستی ، ھەولێر ٢٠١٩/٨/٢٤

هـ.هـ